26/08/2026
بەردی تێدا نییە، بەڵام بۆچی ئازارت هەیە؟
سۆنەر ئەنجام دەدەیت و پزیشک دەڵێت: "کیسەی زراوت تەواو پاکە و هیچ بەردێکی تێدا نییە"، بەڵام تۆ دوای خواردنی هەر ژەمێک، بەتایبەت خواردنە چەورەکان، لە ئازاری توندی لای ڕاستی سکت دەناڵێنیت!!
هۆکاری ئەم کێشەیە چییە؟
زراو تەنها تووشی دروستبوونی بەرد نا بێت، بەڵکو دەکرێت تووشی "تەمبەڵی" یان تێکچوونی ڕژان (Biliary Dyskinesia) ببێت.
کاتێک کیسەی زراو توانای پێویستی نامێنێت بۆ گرژ بوون و دەرکردنی شلەی زراو بە مەبەستی هەرسکردنی چەوری، پەستان لەسەر دیواری کیسەکە دروست دەبێت و دەبێتە هۆی ئازاری توند، هەڵئاوسانی سک و هێڵنجدان.
تێگەیشتن لە کارکردنی فسیۆلۆجی جەستە یاریدەدەر دەبێت تا بە شێوەیەکی دروست ڕێجیمی خۆراکیت ڕێكبخەیت و خۆت لە دەرمانی ناپێویست بەدوور بگریت.