Dr.San Fatih

Dr.San Fatih Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr.San Fatih, Doctor, As Sulaymaniyah.

پزیشکی نەخۆشیە هەناوییەکان
دڵ،شەکرە،غودە،چەوریوکان
‎ژیانکردنت ڕێکبخەرەوە،چێژو تەندرووستیت بەدەستبهێنەرەوە

ناونیشانی کلینیک
پۆلیکلینیکی موون-ناو پرۆژەی دەروازە سیتی
ژ.مۆبایل:٠٧٧٠٧٢٦٠٧٧٠

بینەری تەواوی چاوپێکەوتنەکەمان بن لەچەناڵی یوتیوبەکەمان سەبارەت بە چۆنیەتی تووشبوون بەنەخۆشی شەکرەو چۆن خۆمان بپارێزین ب...
05/08/2026

بینەری تەواوی چاوپێکەوتنەکەمان بن لەچەناڵی یوتیوبەکەمان سەبارەت بە چۆنیەتی تووشبوون بەنەخۆشی شەکرەو چۆن خۆمان بپارێزین بۆ ئەوەی تووش نەبین

Enjoy the videos and music you love, upload original content, and share it all with friends, family, and the world on YouTube.

01/08/2026
22/07/2026

پشکنینی Uric acid

دەرمانێکی نوێ بۆ دابەزینی چەوری خوێن بۆ یەکەم جار دەرمانێکی نوێ بۆ دابەزینی چەوری LDL-C لەلایەن ڕێکخراوی FDA پەسەندکرا د...
16/07/2026

دەرمانێکی نوێ بۆ دابەزینی چەوری خوێن

بۆ یەکەم جار دەرمانێکی نوێ بۆ دابەزینی چەوری LDL-C لەلایەن ڕێکخراوی FDA پەسەندکرا

دەرمانەکە کەناوی Lipfendra یەو سەر بە گرووپی PCSK9i ە، ئەم دەرمانە لەپێشوودا تەنها بەشێوەی دەرزی هەبوو بەڵام دواجار بەشێوەی حەپ درووستکراو بەسەرکەوتوویی تاقیکرایەوەو سەرکەوتوو بوو لەدابەزینی ڕێژەی LDL بەڕێژەی نزیکەی 60%،

ئەم دەرمانە بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردێت کە نەخۆشی بەرزیی بۆماوەیی کۆلیسترۆڵیان هەیە لەهەردوو جۆری هۆمۆزایگەس و هیتیرۆزایگەس

ئەوەی گرنگە لە دەرمانەکە کاردەکات لەسەر زیادکردنی ژمارەی وەرگرەکانی LDL لەسەر جگەر و بەمەش جگەر ئەتوانێت بڕێکی زیاتر LDL وەربگرێت و پرۆسەکە ڕێکبخاتەوە لەوکەسانەی ئەو پرۆسەیان کێشەی تیایە

07/07/2026

ناجێگیریی بەردەوامی ڕێژەی شەکر لەخوێبدا

لەنەخۆشی شەکرەدا بابەتەکە تەنها بەرزیی ڕێژەی شەکر نیە بەڵکو ناجێگیری و بەرزی و نزمی بەردەوام لە ڕێژەی شەکری خوێندا یەکێکە لەکێشە سەرەکیەکان و زۆر بەرزی و نزم بوونەوە هەردوو بارەکە لەش ئەخاتە بارێکی نائاسایی و کاریگەریی خراپ جێئەهێڵێت، بۆیە جێگیری ڕێژەی شەکر یەکێکە لەخاڵە زۆر گرنگەکان کەپێویستە کاری لەسەر بکرێت
#شەکرە

01/07/2026

دابەزینی شەکری خوێن دوای خواردن (reactive hypoglycemia)
ئەکرێت دابەزینی شەکری خوێن یەکێک بێت لەنیشانەکانی قۆناغی پێش شەکرە
#شەکرە

15/06/2026

تەندرووست بژیت تەندرووست ئەبیت

سوپاس گوزارین بۆ ئەم سەرکەوتنە نوێیەمان بەشێوەیەکی فەرمی وەک ڕێکخراوی (FH IRAQ) بووین بە ئەندام لە ڕێکخراوی ئەوروپی (FH ...
20/05/2026

سوپاس گوزارین بۆ ئەم سەرکەوتنە نوێیەمان

بەشێوەیەکی فەرمی وەک ڕێکخراوی (FH IRAQ) بووین بە ئەندام لە ڕێکخراوی ئەوروپی (FH Europe Foundation) کە ئەم ڕێکخراوە یەکێکە لەگەورەترین ڕێکخراوەکانی جیهان و ٣٠ وڵات ئەندامن لە ڕێکخراوەکە و لەگەڵ ڕێکخراوەکانی وەک European atherosclerosis society(EAS) لەکاری هاوبەشدا بەشدارن.

کاری ئێمەو ڕێکخراوەکەش کارکردنە لەسەر چەند لایەنێک گرنگترینیان نەخۆشی بۆماوەیی بەرزی چەوریەکانی خوێن لەگەڵ نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و زانیاری لەسەر ئەم نەخۆشیانەو هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشیەکان و تەندرووستبوونی هاوڵاتیان

بەندە سەرپەرشتی ڕێکخراوەکەم و لەژێر چەتری تۆڕی پزیشکانی عێراق بۆ نەخۆشیەکانی چەوری خوێن و بەهاوبەشی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی پزیشکمان کاردەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی تەندرووستی و تەندرووستی هاوڵاتی و تووشبوانی نەخۆشیەکان

درێژەی بابەتەکە لەم لینکەوە بخوێننەوە

https://fhef.org/news/

19/05/2026

ئەمە گرنگترین هەنگاوی کۆنترۆڵی شەکرەیە و بەشێکی زۆری تووشبووانی شەکرە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە خۆراکییەکانەوە نەخۆشییەکەیان کۆنترۆڵ نابێت

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.San Fatih posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category