Gasha Pharmacy - دەرمانخانەی گەشە

Gasha Pharmacy - دەرمانخانەی گەشە All medications and cosmetics
ڕۆژانە ڪاتژمێر ۱ی نیوەڕۆ بۆ ۱۲ی شەو ڪراوەیە
ناونیشان: ڪانی با، نزیك فولڪەی شاری سپی، بەرامبەر هەرزان بازاڕی میللەت

20/08/2026

ئێستا ئێوە پێمان بڵێن دەرزی بەهێزترە یان حەب‼️

نیشانە دیارەکانی کەمی ڤیتامین D لە جەستەدا ⚠️ئایا بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەکەیت یان قژت هەڵدەوەرێت؟ رەنگە جەستەت پێوی...
19/08/2026

نیشانە دیارەکانی کەمی ڤیتامین D لە جەستەدا ⚠️
ئایا بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەکەیت یان قژت هەڵدەوەرێت؟ رەنگە جەستەت پێویستی بە ڤیتامین D بێت!
سەرەکیترین نیشانەکان :-
👁️ چاو: ڕەشبوونی دەوری چاو
😴 جەستە: ماندوێتی بەردەوام و سەرسوڕان
💇‍♀️ قژ و نینۆک: هەڵوەرینی قژ و زوو شکانی نینۆکەکان
🧴 پێست: بێڕەنگبوون و وشکبوونی دەم یان قڵیشانی لێوەکان
🏋️‍♂️ ماسولکە: ئازاری بەردەوامی ماسولکەکان
🧠 مێشک: سەرئێشەی زۆر، تێکچوونی خەو و کەمبوونەوەی تەرکیز
🦶 ئەندامەکان: ساردبوونی دەست و پێیەکان و لەدەستدانی هاوسەنگی
💡 چارەسەر: ئەنجامدانی پشکنینی خوێن و وەرگرتنی ژەمی پێویست بە ڕێنمایی پزیشک یان دەرمانساز.

17/08/2026

ئەزانی کەچی ئەخۆیتەوە ❄️

تەندروستی و گەشەی منداڵەکەت لە هەموو شتێک گرنگترە! 🧸✨ئایا منداڵەکەت حەزی بە خواردنی حەپ و دەرمانی تاڵ نییە؟ جەلی Fine's ...
16/08/2026

تەندروستی و گەشەی منداڵەکەت لە هەموو شتێک گرنگترە! 🧸✨
ئایا منداڵەکەت حەزی بە خواردنی حەپ و دەرمانی تاڵ نییە؟ جەلی Fine's Kids Multivitamin Gummies باشترین و بەتامترین ڕێگەیە بۆ دابینکردنی ڤیتامینە گرنگەکانی ڕۆژانەی منداڵەکەت! 🍬👶

💡 سوود و پێکهاتە سەرەکییەکانی:
بەهێزکردنی بەرگریی جەستە: بەهۆی بوونی ڤیتامین C، D و زینک (Zinc)، منداڵەکەت لە نەخۆشییە وەرزییەکان و پەتای وەرزی دەپارێزێت.
🦴 ئێسک و ددانی بەهێز: پێکهاتەی ڤیتامین D و A یارمەتی گەشەی دروستی ئێسک و ددانەکان دەدات.
🧠 تەندروستیی مێشک و وزە: کۆمەڵەی ڤیتامین B (B6, B12, Folic Acid) بۆ گەشەی مێشک، زیادکردنی ئارەزووی خواردن و بەخشینی وزەی ڕۆژانە.

👶 گونجاوە بۆ: منداڵانی تەمەن ٤ ساڵ و سەرووتر. شێوازی بەکارهێنان: ڕۆژانە ١ بۆ ٢ جەلی بە باشی بجوێندرێت.
📦 ٦٠ پاستیلی تێدایە (بەشی ١ مانگ دەکات).

13/08/2026

ئێستا ئێوە پێمان بڵێن حەبێک دەم و چاو قەڵەو ئەکات ‼️

ڕۆتینی ڕۆژانەی چاودێری پێستی چەوربەیانیان VS شەوان 🌿✨پێستی چەور پێویستی بە هاوسەنگکردنەوەی چەوری و پاککردنەوەی قووڵ هەیە...
12/08/2026

ڕۆتینی ڕۆژانەی چاودێری پێستی چەور
بەیانیان VS شەوان 🌿✨
پێستی چەور پێویستی بە هاوسەنگکردنەوەی چەوری و پاککردنەوەی قووڵ هەیە بەبێ ئەوەی پێستەکە وشک ببێتەوە

☀️ ڕۆتینی بەیانیان
غسوول (Cleanser): بەکارهێنانی غسولێکی جێڵی نەرم بۆ لادانی چەوری زیادی پێست بەبێ وشککردنەوەی.
تۆنەر (Toner): تۆنەرێک کە نیاسینامایدی تێدابێت بۆ هاوسەنگکردنی ڕێژەی چەوری.
سیرۆم (Serum): سیرۆمی نیاسیناماید (5%-10%) بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەوری و بچووککردنەوەی کونیلەکان.
شێدارکەرەوە (Moisturizer): بەکارهێنانی شێدارکەرەوەیەکی بێ چەوری (Oil-Free)
دژەخۆر (Sunscreen): دژەخۆرێک بە فاکتەری SPF 50 بۆ پاراستنی پێست لە زیانەکانی خۆر و ڕێگریکردن لە دروستبوونی زیپکە.

🌙 ڕۆتینی شەوان (پاککردنەوەی قووڵ + چاره‌سه‌ركردن + نوێکردنەوە)
غسوول (Cleanser): پاککردنەوەی دووانە (Double Cleanse) بکه ئەگەر میکیاژ یان دژەخۆرت بەکارهێناوە.

تەقشیر (Exfoliate - ٢ تا ٣ جار لە هەفتەیەکدا): بەکارهێنانی (سالیستیک ئەسید) بۆ پاککردنەوەی کونیلەکان و کەمکردنەوەی چەوری.

چارەسەر (Treatment): سیرۆمی نیاسیناماید یان زینک بۆ ئارامکردنەوەی پێست، کۆنتڕۆڵکردنی چەوری و بەهێزکردنی تەندروستی پێست.

شێدارکەرەوە (Moisturizer): بەکارهێنانی جێڵ یان لۆشنێک کە کونیلەکان نەگرێت بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی پێست.

💡 تێبینی: بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام، بە بەردەوامی پابەندی ئەم هەنگاوانە ببه!

📌 تێبینی: ئەم بەرهەمە تایبەت بۆ قژ و پێستی سەر دروستکراوە.
08/08/2026

📌 تێبینی: ئەم بەرهەمە تایبەت بۆ قژ و پێستی سەر دروستکراوە.

⁨ تەندروستی منداڵەکانتان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە! 🧸زۆرجار بەهۆی هەڵەی بچووک لە پێدانی و بەکارهێنانی دەرماندا، زیان بە ...
06/08/2026

⁨ تەندروستی منداڵەکانتان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە! 🧸زۆرجار بەهۆی هەڵەی بچووک لە پێدانی و بەکارهێنانی دەرماندا، زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنرێت👶🏻
✅هەمیشە ڕاوێژ بە پزیشک یان دەرمانسازەکەت بکە پێش دانی هەر دەرمانێک بە منداڵەکەت.⁩

Address

Kaniba
As Sulaymaniyah
420001

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Friday 13:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gasha Pharmacy - دەرمانخانەی گەشە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share