تاقيگەى دايك Daik Lab مختبر دایک

تاقيگەى دايك  Daik Lab مختبر دایک .. تاقیگەی دایک بۆ شیکاری نەخۆشیەکان.
هەرزانی لە نرخدا، باشترین کوالیتی، بەکارهێنانی ئامێری سەردەم.

27/03/2022

تاقیگه‌ی دایك

- ئه‌نجامی دڵنیاكه‌ره‌وه‌
- كوالێتی
- ئامێری پێشكه‌وتوو
- ستافی شاره‌زا

له‌ تاقیگه‌ی دایك ..
- به‌ وردی و ڕاست و دروستی شیكاریه‌كانتان ئه‌نجام ده‌درێت
به‌ باشترین و پێشكه‌وتووترین ئامێری سه‌رده‌م !

———————-
تەلاری دایک
_ وەک دایکێکی میهرەبان چاودێریت دەکات
ناونیشان: سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئۆرزدی - تەلاری پزیشکی دایک.
ژمارە مۆبایل: ٠٧٧٠٨١٣٦١٥٠

29/01/2022
30/09/2021

ئەم هۆکارانەی وادەکەن ھەست بە ماندوێتی بکەیت ؟
1- کەمخوێنی
2- ناڕێکی لەخەودا
3- دڵەڕاوکێ
4- خەمۆکی
5- نەخۆشی شەکرە
6-کەمی ڤیتامین B12
7- سیستمی ژیانێلی خاو
8- کەم خواردنەوەی ئاو
9- کێشەکانی غودەی دەرەقی
10- خواردنی ناتەندروست
11- کەمخەوی
هەمیشە لەش ساغ و تەندرووست بن🌸

.
.

سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی

27/09/2021

پشکنینی ساڵانە کە بە (فەحسی عام) ناسراوە لەلای هاوڵاتیان پشکنینانە کامانەن ؟

‏1-CBC پشکنینی گشتی خوێن.
‏2-V.D3 ڤیتامین دی .
‏3-TSH غودە .
‏urea-4 و Creatinine پشکنینەکانی کارکردنی گورچیلە .
‏5- GUE &GSE پشکنینی گشتی میز و پیسایی .
‏lipid profile-7 پشکنینی گشتی چە وریە کان پێک دێت لە :-
‏▫️cholesterol
‏▫️TG
‏▫️HDL
‏▫️LDL
‏ESR-8 پشکنینی ھەوکردن
‏blood suger-9 شەکری لەش

باشتر وایە ئەم پشکنینانە پاش 8 بۆ 12 كاتژمێر لە نەخورێنی بکرێت .

هەمیشە لەش ساغ و تەندرووست بن🌸

.
.

سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی

01/08/2021

تاقیگەی دایك بۆ شیکاری نەخۆشیەکان.

تاقیگەی دایك یەکێکە لە تاقیگە مۆدێرن و پێشکەوتووەکانی شاری سلێمانی کە بە بەرزترین کوالێتی و بە تازەترین ئامێرەکان و ستافێکی شارەزا و بە کەمترین ماوە و بە هەرزانترین نرخ شیکاری بۆ نەخۆشیەکان دەکات
سەردانمان بکەو بەچاوی خۆتان جیاوازییەکان ببین!!
ڕۆژانی شەممە تا پێنج شەممە لە کاتژمێر 1 بۆ 8 کراوەیە.

🌷
📞 07708136150

سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی

01/08/2021

شیکاری کاليسيۆم (Calcium)
كالسیۆم یه‌كێكه‌ له‌سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی له‌شی مرۆڤ، كه‌می له‌ له‌شدا ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی و زیانی هه‌یه‌.
كالسیۆم سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ددان و ماسولكه‌كانی له‌شه‌، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ رێكخستنی لێدانه‌كانی دڵ و به‌هێزكردنی جومگه‌ و ماسولكه‌ و ئێسكی له‌ش مرۆڤ، یارمه‌تی رێكخستنی خوێن ده‌دات و دور ده‌خاته‌وه‌ له‌ سه‌كته‌ی دڵ، هه‌روه‌ها هۆكارێكه‌ بۆ مژینی ئاسن بۆ له‌ش.
جگه‌ له‌وه‌ی كالسیۆم باشترین هاوكاریه‌ بۆ هه‌رسكردنی خواردن له‌ گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌دا، رۆڵێكی باشیشی هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی سه‌ر شاده‌ماره‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌می ئه‌م پێكهاته‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه‌:

١-ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر.
٢-زوو توره‌بوون و كاردانه‌وه‌.
٣-هه‌ست كردن به‌ بێهێزی له‌ پێ و ده‌سته‌كان.
٤-بێ توانای ئێسكه‌كانت.
٥-دروستبوونی كێشه‌ له‌ دداندا.
٦-هه‌وكردنی جومگه‌كان.
٧-تێكچونی لێدانه‌كان و ترپه‌ی دڵ.
⚠️كاریگه‌ریه‌ مه‌ترسیداره‌كانی به‌رده‌وامی كه‌می كالسیۆم له‌ له‌شدا و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌؟

ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ ئێسكه‌ نه‌رمه‌ (ئیفلیجی ئێسكه‌كان) به‌تایبه‌تی له‌ منداڵاندا، گه‌وره‌كانیش پاشان توانای رۆیشتن.

پوكانه‌وه‌ی ئێسك به‌تایبه‌تی له‌ كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كاندا.
كرژبوونی (تشنج) ئێسك و ماسولكه‌كان و جوڵه‌ی نارێكخراو.

ئەو سەرچاوانەی کالسیۆم لەخۆ دەگرێت، بریتین لە:
١- شیرو بەرھەمەکانی وەکو ماست ھتد .....
٢- سەوزە پەلک سەوزەکان وەکو کەرەوز ھتد ...
٣- خۆراکە ئاویەکان وەکو ماسی ھتد ...
٤- ھەنجیر .
هەمیشە لەشساغ و تەندرووست بن🌷
.
.

سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی

31/07/2021

هۆکاری ساردبوونی دەست و قاچ چییە؟

هەندێک جار ساردبوونی دەست و قاچ حاڵەتێکی ئاساییە و هۆکارەکەی ساردبوونی کەش و هەوایە، بەڵام هەندێک کەس لە هەموو وەرزەکان و بە بەردەوامی دەست و قاچیان ساردە.
ساردبوونی دەست و قاچ هەمیشە و بە بەردەوامی، پەیوەندیی بە کێشەیەکەوە هەیە کە لە جەستەدا ڕووی داوە و کێشەکەش بۆ کەمیی ڕێژەی مەوادی کانزایی، بەتایبەت کەمبوونی مادەی ئاسن لەناو جەستەدا دەگەڕێتەوە و پێویستە بۆ قەرەبووکردنەوە، ئاڵوگۆڕێک لە سیستەمی خۆراکیدا دروست بکرێت و زیاتر سوود لەو خۆراکانە وەربگرن کە دەوڵەمەندن بە مەوادی خۆراکیی کانزایی، کە بریتین لە: گۆشتی سوور، ماسی، هێلکە، شیر و سەوزە پەلکدارەکان.

هەمیشە لەشساغ و تەندرووست بن🌷
.
.

سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی

31/07/2021

دەرمانخانەی_دایک
باشترین کوالیتی و جۆری دەرمان پێشکەش دەکەین.
ئامانجمان خزمەتکردنی هەر تاکێکی کۆمەڵگەیە کە پێویستی بە دەرمان وپێداویستی پزیشکی بێت.
یەکێکە لە دەرمانخانە گەورەکانی کوردستان لە شاری سلێمانی کە هەستاوە بە خزمەتکردنی نەخۆشە بەڕێزەکان ئەویش بەدابینکردنی دەرمانە بەسوودەکانی بەنرخێکی گونجاو.
هەمیشە لەشساغ و تەندرووست بن 💚
-------------------------
ناونیشانی /سلێمانی /کۆتایی شەقامی گۆران(ئۆرزدی)/تەلاری پزیشک دایک
ژ.تەلەفون:٣٢٠٢٢١٦(٠٥٣)


سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی
ژ.تەلەفون ٠٧٧٠٨١٣٦١٥٠

30/07/2021

بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی کۆلۆنیان ھەیە با لەم خواردنانە خۆیان بپارێزن :

️ئەوانەی کۆلۆنیان هەستیارە دەبێ خۆیان لە خواردنی پیاز و پاقلەمەنیەكانی وەك: (نۆك، لۆبیا، فاســــولیا و نیســــك و ئەو خۆراكانەی لە گەنم دروســــتدەكرێن وەك: ســـاوەر، گەنمە كوتاو و كفتە بەدوور بگرن، چونكە دەبنە هۆی فراوانبوونی کۆلۆن و دروســـــتكردنی ئازار، هەروەها دەبێ لە خواردنی شـــــیر دوور بكەونەوە، چونكە ماددەی لاكتۆزی تێدایە، كە بەهۆكاری ســـــەرەكییە بۆ ناڕێكی كاركردنی کۆلۆن.

هەمیشە لەشساغ و تەندرووست بن🌷
.
.

سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی

30/07/2021

هەینیتان پڕ بەرەکەت و خێر و خۆشی بێت
و دوور بن لە نەخۆشی و ناخۆشی
و عیبادەتی ڕۆژی هەینیتان قبول بێت .

هەمیشە لەشساغ و تەندرووست بن🌷
.
.

سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی

29/07/2021

شیكاری کالپرۆتێکتین
ئەم شیکارییە رێژەی پڕۆتینی کالپرۆتێکتین لە پیساییدا دیاری دەکات
رێژەی بەرز ئاماژەیە بۆ کۆبونەوەی خڕۆکە سپییەکانی لەش لە ریخۆڵەکاندا و ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی لەکاتی هەوکردنی ریخۆڵەکاندا ڕوودەدات ئەگەر هەستت بەنیشانەکانی
وەک ئاوسان و ئازاری سک و سکچوون یاخوود قەبزی کرد بۆماوەی ٥ بۆ ٦ هەفتە،کەمبوونەوەی کێش ،تا .

هەمیشە لەشساغ و تەندرووست بن🌷
.
.

سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی

27/07/2021

نیشانەکانی ڤایرۆسی جۆری دەلتا - کۆرۆنا

لەبارەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا
ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە چەند نیشانەیەکی هەیە کە هەمان نیشانەکانی جۆری یەکەمی ڤایرۆسەکەن، بەجیاوازییەکی کەمەوە. لەوانە:
١- کۆکەی بەردەوام.
٢-سەر ئێشەیەکی زیاتر لەجۆری یەکەم.
٣- قوڕگ ئێشەی زیاتر.
٤-تا و لەرز.
٥-ئاوی لووت زیاتر دەبێت.
٦- لەدەستدانی هەستی بۆن و تامکردن کەمترە بەراورد بە جۆری یەکەم.
٧-کۆرۆنا لەجۆری دەلتا نەخۆشی زیاتر دروستدەکات و لێکەوتەی زیاتری هەیە.
٨-کوشندەترە.

♦دوو لە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا، ھەڵامەتی ئاسایی و ھەستکردنە بە ئازارێکی زۆر لە گەدە کە ئەم نیشانانە لە جۆرەکانی دیکە نەبوون.

⚠زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن و قەرەباڵخی زۆر دروست نەکەن و تێکەڵاویی زۆر دروستنەکەن.

هەمیشە لەشساغ و تەندرووست بن🌷
.
.

سلێمانی کۆتایی شەقامی ئۆرزدی

Address

سليمانى كوتایى شه‌قامي ئۆرزدى _كۆشكى دايك
As Sulaymaniyah

Telephone

+964 770 223 8683

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقيگەى دايك Daik Lab مختبر دایک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category