03/07/2026
بۆچی پشکنینی غودە تەنها بریتی نییە لە پشکنینی هۆرمۆن TSH ؟ 🤔🔬
زۆرجار کاتێک نەخۆشێک دێتە تاقیگە و کێشەی غودەی دەرقی هەیە، تەنها بیر لە هۆرمۆنەکانی (TSH, T3, T4) دەکاتەوە.
بەڵام هەندێک کات ، ئەو پشکنیانە بەس نین چونکە "کێشە ڕاستەقینەکە" زۆرجار لە قوڵایی بەرگری لەشماندایە!
زۆربەی کێشەکانی غودەی دەرقی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوکردنی بەرگری (Autoimmune diseases)، واتە کۆئەندامی بەرگری جەستە بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر غودەکە. لێرەدا پشکنینی دژەتەنەکان (Antibodies) دەبێتە کلیل:
🛡️ پشکنینی (Anti-TPO): ئەمە یەکێکە لە گرنگترین پشکنینەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی غودە کە هۆکارەکەی کێشەی بەرگرییە، وەک نەخۆشی هاشیمۆتۆ.
🛡️ پشکنینی (Anti-Tg): یارمەتیدەرێکی بەهێزە بۆ دڵنیابوون لە دۆخی غودەکە و هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی، بەتایبەت لە کاتی هەبوونی گۆڕانکارییەکان.
تاقیگەی دەوا
دڵنیایی- کوالێتی- هەرزانی