25/03/2026
نەهێشتنی قەبزی بە دەرزی ئاژنین
قەبزی نەخۆشییەکی باو و تا ڕادەیەک نزیکەی 30%ی دانیشتووان دەگرێتەوە.
لە قەبزیدا کەسێک لە هەفتەیەکدا کەمتر لە ٢ بۆ ٣ جوڵەی ڕیخۆڵە دەکات. لە پزیشکی چینیدا قەبزی بە کەموکوڕییەک لە کارکردنی سپڵ و گەدەدا پێناسە دەکرێت، کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی خۆراک لە ڕیخۆڵە گەورەکاندا.
دەرزی ئاژنین بریتییە لە دانانی دەرزی تایبەت بۆ ناو پێست لە خاڵە تایبەتەکاندا. ئەمەش لە ڕاستیدا ئەو بەشە ناچالاکانەی جەستە هان دەدات کە هۆکاری کێشەکەن. ئەو خاڵە تایبەتانەی کە لە دەرزی ئاژنین هەڵدەبژێردرێن بۆ چارەسەرکردنی قەبزی کۆئەندامی هەرس هاندەدەن و قەبزی کەم دەکەنەوە. ئەم خاڵە تایبەتانە بەزۆری بە پشتبەستن بە هۆکاری قەبزی (کەمی جووڵە، فشار، گیرانی هەرس و هتد) هەڵدەبژێردرێن، کە خاڵەکانی میریدیانی قۆڵۆن، گەدە، یان جگەر دەگرێتەوە.
لە ڕاستیدا دەرزی ئاژنین یارمەتیدەرە بۆ گەڕاندنەوەی سوڕی خوێن بە شێوەیەکی دروست و نەهێشتنی ئازار و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ جەستە.
دەرزی ئاژنین جوڵەی قۆڵۆن و سپڵ و گەدە ئاسان دەکات و بۆرییەکانیش چالاک دەکات.کاریگەری دەرزی ئاژنین لەسەر کەسانی جیاواز جۆراو جۆرە بەپێی هۆکاری قەبزی.