Mohammed Sham

Mohammed Sham پزیشکی نیشتەجێی خولاو

بابم و مامی ڕەحمەتیمان، مام حاجی عەلی مصطفی شەم (خوا لێی خۆشبێت)وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٨، کە لە ئەرشیفی جەنابی باب...
09/04/2026

بابم و مامی ڕەحمەتیمان، مام حاجی عەلی مصطفی شەم (خوا لێی خۆشبێت)

وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٨، کە لە ئەرشیفی جەنابی بابم وەرمگرتووە.

پشتیوان بە خوا لە ماوەکانی داهاتوودا چەندەها وێنە و ڤیدیۆی کۆنی زۆر تایبەت لێرە بڵاودەکەمەوە، کە کاتی خۆی بابم تۆماریکردوون.

إنا لله وإنا إليه راجعوندوای ڕازیبوون بە قەدەری خوا، ئەمشەو مامی خۆشەویستمان، مام حاجی عەلی مصطفی شەم، گەڕایەوە بەر ڕەحم...
02/04/2026

إنا لله وإنا إليه راجعون

دوای ڕازیبوون بە قەدەری خوا، ئەمشەو مامی خۆشەویستمان، مام حاجی عەلی مصطفی شەم، گەڕایەوە بەر ڕەحمەتی خوای دلۆڤان. گۆڕت پڕ نور و جێگات فیردەوسی بەرز بێ مامی گەورە.

هەر ئەمشەو تەرمی مام حاجی عەلی دەگەڕێنرێتەوە گوندی شیوەڕەش و لەوێ بە خاک دەسپێردرێ.

ڕۆژی شەممە، بەرواری ٤/٤/٢٠٢٦، یەکەم ڕۆژی پرسەیە لە شاری هەولێر - مزگەوتی سید جعفر بەرزنجی.

انا لله وانا اليه راجعون
02/04/2026

انا لله وانا اليه راجعون

24/03/2026

کوردستان پێویستی بە قوربانی هەموومانە؛ هێندێک بە ژیان، هێندێک بە گیان..❤️‍🩹

18/02/2026

مانگی عیبادەت، یان تیجارەت!

هەموو ساڵێک، لەگەڵ هاتنی ڕەمەزاندا هەمووان وێکڕا پیرۆزبایی ڕەمەزان دەکەن و دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن، کە ئەمە زۆر جێگای خۆشحاڵییە.

بەڵام هەر لە پەنای ئەو پیرۆزباییانەدا، دەبینین زۆر لایەن، ڕەمەزان زیاتر وەک مانگی تیجارەت و بازرگانی و شەڕی کۆکردنەوەی لایک و ڤیو و کۆمێنت دەبینن، بە بێ گرنگیدان بە ناوەڕۆکی ئەوەی دەیڵێن و دەیکەن و پێشانی دەدەن!

بۆیە نە مەرجە ئەوەی لەسەر سۆشیاڵ میدیا بیبینی دین بێ، نە ڕەمەزانیش ئەو هەموو بێ سەروبەرییەی تێدا جێ دەبێتەوە!

لەگەڵ باوکی خۆشەویستم، لە زێدی باب و باپیرانم - گوندی شیوەڕەش
03/01/2026

لەگەڵ باوکی خۆشەویستم، لە زێدی باب و باپیرانم - گوندی شیوەڕەش

بەخێربێی عومەر گیان، بەخێربێی گیانی شیرینم..❤️نازانم بە چ وشەیەک هەستەکانم دەرببڕم، تەنها دوعا دەکەم کە کەس لەم هەستە زۆ...
04/11/2025

بەخێربێی عومەر گیان، بەخێربێی گیانی شیرینم..❤️

نازانم بە چ وشەیەک هەستەکانم دەرببڕم، تەنها دوعا دەکەم کە کەس لەم هەستە زۆر تایبەتە بێ بەش نەبێ! 🤲🏼

اللَّهُمَّ اجْعَلْهُ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ الصَّالِحِينَ، وَارْزُقْهُ حُسْنَ الْخُلُقِ وَالْقُرْبَ مِنْكَ

ئەمڕۆ، ٥ ساڵ بەسەر کۆچی کەڵەپیاوێکدا تێدەپەڕێت.کاک حاجی سمایل شیوەڕەشی، نموونەی برا گەورەیەکی خەمخۆر و سەرکردەیەکی بوێر ...
26/10/2025

ئەمڕۆ، ٥ ساڵ بەسەر کۆچی کەڵەپیاوێکدا تێدەپەڕێت.

کاک حاجی سمایل شیوەڕەشی، نموونەی برا گەورەیەکی خەمخۆر و سەرکردەیەکی بوێر و ئەستێرەیەکی درەوشاوەی کۆمەڵایەتی بوو.

گۆڕت پڕ نوور و جێگا و مەکانت بەهەشت بێ، کاک حاجی 🤲🏼

الحمدلله
19/06/2025

الحمدلله

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دا و وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و تەندروستی و ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەی ڕاسپارد، ڕێکاری پێویست بۆ دامەزراندنیان بگرنە بەر.

ئێستا، کەسمان دڵنیا نین..بیرم دێ هەر کاتێک لە تاقیکردنەوەکان تەواو دەبووین و دەهاتینە دەرێ، دەستبەجێ گفتوگۆی توند دەستی ...
25/05/2025

ئێستا، کەسمان دڵنیا نین..

بیرم دێ هەر کاتێک لە تاقیکردنەوەکان تەواو دەبووین و دەهاتینە دەرێ، دەستبەجێ گفتوگۆی توند دەستی پێدەکرد و دەستمان دەکرد بە نووسینەوە و شیکاری پرسیارەکان، تا هەرچی زووە وەڵامە ڕاستەکان بدۆزینەوە..

بە درێژایی ساڵانی خوێندن، ئەو بەزمە بەردەوام بوو، هەمیشەش دەمانزانی کە تەنها یەک وەڵامی ڕاست هەیە.

کات هات و ڕۆیشت، خوێندن تەواو بوو و کەوتینە ناو واقیعی ژیان. ئێستاکە هەر پێشهاتێک دێتە پێش، دووبارە لەگەڵ هاوڕێیانمدا دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەین، بەڵام ئەمجارەیان جیاوازییەکە ئەوەیە، هەرچەند بیردەکەینەوە وەڵامێکی دروستمان پێنادۆزرێتەوە!

دوای تەواوکردنی زانکۆ، هەر یەکەمان ئاڕاستەیەکمان گرتووە و ڕێگایەکمان هەڵبژاردووە، بەڵام کەسمان دڵنیا نین هی کاممان وەڵامە ڕاستەکە و، ڕێگایە دروستەکەیە..

ئێستاش وەرزی تاقیکردنەوەکانە، هیوای دۆزینەوەی وەڵامە ڕاستەکانتان بۆ دەخوازم ؛)

Address

Haji Omaran
Choman
44012

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mohammed Sham posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category