Chrpa Hazhar

Chrpa Hazhar Bachelor degree in Medical Laboratory Technology Department at Erbil Polytechnic University - Erbil Health Technical College

Throwback to my graduation day 👩‍🎓 special thanks to :                                    Hairstyle  ❤️                 ...
16/04/2022

Throwback to my graduation day 👩‍🎓 special thanks to : Hairstyle ❤️ Makeup ❤️ Dresses ❤️ Photo ❤️

19/02/2022
هەموومان بەیەکەوە شەڕی شێرپەنجە دەکەین  ♋️
09/02/2022

هەموومان بەیەکەوە شەڕی شێرپەنجە دەکەین ♋️

World Aids day ❌
05/12/2021

World Aids day ❌

       🇹🇯
19/09/2021

🇹🇯

12/08/2021

هەفتەی شیرپێدانی سرووشتی ـ پێکهاتەی شیری دایک 🤱🏻

چرپە هەژار ـ شیکەرەوەی نەخۆشی

16/07/2021

Sunblock 🧴
لەسەر داوای زۆرینە بابەتی ئەمجارەم دژەخۆرە ، بەهیوام بەدڵتان بێت ♥️🌺

چرپە هەژار - شیکەرەوەی نەخۆشی

چۆن بتوانم پێستم و پلەی گەرمی لەشم بپارێزم لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی وەرزی هاویندا : لە وەرزی هاویندا بە ڕادەیەک پل...
07/07/2021

چۆن بتوانم پێستم و پلەی گەرمی لەشم بپارێزم لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی وەرزی هاویندا :

لە وەرزی هاویندا بە ڕادەیەک پلەی گەرما لە هەندێک ڕۆژدا لە ڕادەبەدەر بەرز دەبێتەوە ئەم گەرمایەش زیان بە تەندرووستی دەگەیەنێت ، بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین دەبێت ئەم هەنگاوانە پەیڕەوبکەین :

١- پۆشینی ئەو جل و بەرگانەی کە ڕەنگ کاڵن و لە لۆکە درووستکراون ، چونکە ئەم جۆرە جل و بەرگانە گەرمی کێش ناکەن و نابنە هۆی زیان گەیاندن بە لەش .

٢- ئەنجامنەدانی وەرزش لە کاتە زۆر گەرمەکاندا، بەڵکو هەوڵبدە لەو کاتانەدا وەرزش ئەنجامبدەی کە پلەی گەرمی نزمە ، بە پێچەوانەوە کێشە و گرفتی تەندرووستیت بۆ درووستدەکات .

٣- خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنی ، پێویستە ڕێژەیەکی زۆر لە خواردنەوەکان بخورێتەوە لەکاتی گەرمادا چونکە لەش ڕێژەیەکی زۆر لە شلە دەکاتە دەرەوە لە ڕێگەی ئارەقەکردنەوە .

٤- خۆت بە دوور بگرە لە خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافایینیان تێدایە چونکە دەبنە هۆی لەدەست دانی ڕێژەیەکی زۆر لە شلەی لەش .

بەکارهێنانی دژەخۆر (ضد الشمس) بەکارهێنانی دژە خۆر هەموو ٢ کاتژمێر جارێک بۆ پارێزگاری کردن لە سووتانی پێست لەکاتی بەرکەوتنی بەر خۆر و گەرما ، بەڵام بە پێی شێوازی پێست و تەمەنی کەسەکە دەبێت دژە خۆرەکە هەڵبژێردرێت .

بەهیوایی تەندرووستیەکی باش بۆ هەموو لایەک ♥️
چرپە هەژار - شیکەرەوەی نەخۆشی

ئەمڕۆ باس لە بابەتێکی تری تەندرووستی دەکەین کە لەم وەرزی گەرما و هاوینەدا ئەگەری ڕوودانی زیاترە لە منداڵان ، ئەویش گەشکە...
02/07/2021

ئەمڕۆ باس لە بابەتێکی تری تەندرووستی دەکەین کە لەم وەرزی گەرما و هاوینەدا ئەگەری ڕوودانی زیاترە لە منداڵان ، ئەویش گەشکەی تا(ە) لە منداڵاندا ، گەشکەی تا چییە ؟ و چۆن تووشی دەبن ؟ وە چۆن بتوانین لە ماڵەوە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ منداڵەکانمان بکەین ؟

گەشکەی تا لە منداڵاندا بریتییە لە گەشکەیەی ڕوودەدات لە منداڵاندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشیان، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما یاخود بەهۆی بوونی ئیلتیهابی ڤایرۆسی یان ئیلتیهابی بەکتریایی .

گەشکەی تا لە منداڵاندا لە چ تەمەنێک ڕوودەدات :
گەشکەی تا ڕوودەدات لە منداڵانی تەمەن شەش (٦) مانگ تا تەمەن پێنج (٥) ساڵان .

نیشانەکانی گەشکەی تا چین ؟
١- لە هۆش خۆچوون .
٢- دەست و قاچ لەرزین .
٣- هەناسە تووندی .
٤- کەف لەدەم هاتن .
٥- زەرد هەڵگەڕان یاخود شین بوونی جەستەی منداڵەکە .
٦- چاو هەڵگەڕانەوە بەجۆرێک کە تەنها سپیایی چاوی دەبینرێت .

١٠ بۆ ١٥ خولەکی دەوێت تاکو منداڵەکە بەتەواوی دێتەوە هۆش خۆی، بەگشتی گەشکە لە چەند چرکەیەک بۆ ١٥ خولەک دەخایەنێت ، بەڵام زۆربەیان ٢-٣ خولەکی پێئەچێت .

چۆن ڕێگری لە تا بکەین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان دووچاری گەشکەی تا نەبنەوە ؟
پێویستە لەکاتی تا لێهاتن ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەین :
١- نابێت لە کاتی تا لێهاتندا جلی زۆر و ناپێویست لەبەر منداڵ بکرێت و ناشبێت لە ژوورێک بێت پلەی گەرمی بەرز بێت .
٢- ئاوی زۆر بدرێت بە منداڵەکە ، کەم کەم و زوو زوو .
٣- پێدانی شڕووبی پڕۆفین بە منداڵەکە بە پێی تەمەنی منداڵەکە .

فریاگووزاری سەرەتایی لەکاتی گەشکەی تا دا :
١- پێویستە لەکاتی ڕوودانی گەشکەکە دایبابی منداڵەکە نەشڵەژێن و لەسەرخۆ بن .
٢- هەر شتێک لە دەورووبەری منداڵەکە بوو دووری بخەرەوە و هەر جلێک لەبەر منداڵەکەیە لەبەری دابنرێت .
٣- بە هیچ شێوازێ نابێت هیچ شتێک بدرێت بە منداڵەکە وەک ئاو یان هەر شتێکی تر .
٤- منداڵەکە نابێت ڕابوەشێنرێت بۆ ئەوەی بەهۆش خۆی بێتەوە .
٥- دەست و قاچی منداڵەکە نابێت گیرابێت و دەبێت واڵا بێت بۆ تەواوکردنی گەشکەکەی .
٦- لە کاتی تەواوبوونی گەشکەکە دەبێت منداڵەکە لەسەر لا تەنیشت پاڵخرێت وە لەکاتی بوونی هەر شتێک لەناو دەمی منداڵەکە نابێ دەربهێنرێت چوونکە ئەگەری چوونی بۆ بۆڕی هەوای زیاترە .
٧- پێویستە کات بۆ گەشکەکە بگریتەوە بۆ زانینی ماوەی خایەنراوی گەشکەکە .
٨- ئەگەر لە پێنج (٥) خولەک زیاتری خایاند دەبێت بەپەلە منداڵەکە بگەیەنرێتە نۆرینگە یاخود ببرێتە لای پزیشکی پسپۆڕ .

کۆمەڵێ وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لای دایکان و باوکان درووستبووە دەربارەی گەشکەی تا :
١- گەشکەی تا بە هیچ شێوەیەک زیان بە مێشکی منداڵ ناگەیەنێت و منداڵان ئاسایی گەشەیی خۆیان تەواو دەکەن .
٢- منداڵان زیاتر و بەهۆی تاوە تووشی گەشکە دەبن بە بەراورد بە پێگەشتوان ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مێشکه منداڵان هەستیارترە بە بەراورد بە پێگەشتوان .
٣- ٣٠٪ ئەو منداڵانەی تووشی گەشکە بوون ئەگەری ڕوودانیان و دووبارە بوونەوەیان بە گەشکەیەکی تر هەیە .

چرپە هەژار - شیکەرەوەی نەخۆشی

سکچوون و ڕشانەوەی منداڵان لە وەرزی هاوین و گەرما چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت ؟ سکچوون و ڕشانەوە لە سەرەتای وەرزی بەهار و ه...
30/06/2021

سکچوون و ڕشانەوەی منداڵان لە وەرزی هاوین و گەرما چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت ؟

سکچوون و ڕشانەوە لە سەرەتای وەرزی بەهار و هاویندا لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات بەتایەبەت لە منداڵاندا،ئەمەش بەهۆی ڤایرۆسی "ڕۆتا ڤایرۆس" کە 70% هۆکاری توشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە بەهۆی ئەو ڤاییرۆسەوە دەبێت، چونکە لەگەڵ دەستپێکردنی گەرمادا ئەم جۆرە ڤایرۆسە چالاکتر دەبێت و پاکوخاوێن رانەگرتنی منداڵان و تێکەڵبوونیان لەگەڵ منداڵانی دیکە هۆکاری سەرەکیە بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەکە و تەشەنەکردنی.
سکچوون بریتییە لەزیادبوونى ژمارەى پیسایکردنى کۆرپە یان منداڵ لەگەڵ گۆڕانى پێکهاتەى پیسایەکەى لەپێکهاتەیەکى نیمچەشل بۆ پێکهاتەیەکى شل.

زۆر کات لەکاتی سکچووندا، منداڵەکە دوچارى رشانەوە دەبێت کەئەمە حاڵەتەکە نارەحەتر دەکات لەبەرئەوەى توندى سکچوونەکە زیاتر دەبێت و مەترسى وشکبوونەوەی لەشی زیاتر دەکات و دەرئەنجامیش پێویستە منداڵەکە ببرێتە نەخۆشخانە و لەرێگاى خوێنهێنەرەوە ( بەکانیۆلا) چارەسەربکرێت.

سکچوون و رشانەوە لەکۆرپەو منداڵى کەم تەمەندا مەترسیدارترە وەک منداڵى گەورەتر لەبەرئەوە خێراتر شلەى لەش و کانزاکان (خوێکان)لەلەشیان دەچێتەدەرەوە لەکاتێکدا قەبارەى لەشیان بچوکە و بەمەش چانسى وشکبوونەوە زیاتر دەبێت بەشێوەیەکى توندتر و مەترسیدارتر.

* هۆکارەکانی توشبوون بە سکچوون و ڕسانەوەی منداڵان�

چالاکبوونی ڤایرۆسی (ڕۆتا ڤایرۆس) لە وەرزی بەهار و هاویندا.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵان توشی ڕشانەوە و دواتر سکچوون بن، بەتایەبت کە تیشکی خۆر و گەرما کاریگەری لەسەر زوو تێکچوونی خواردن دەبێت، ئەوکاتە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی خواردنەکە و دوای خواردنی لەلایەن منداڵەکەشەوە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی منداڵەکە و توشی سکچوون و ڕشانەوەی دەکات.�

یاریکردن و مانەوەی منداڵ بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەر تیشکی خۆر وادەکات منداڵ بە خۆر بکەوێت کە دەبێتە هۆی ئەوەی پلەی گەرمی لەشی بەرز بێتەوە و توشی ڕشانەوە ببێت.�

تێکەڵاوبوونی منداڵی توشبوو لەگەڵ منداڵانی تر دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵانی تریش توشی نەخۆشییەکە ببن بەتایبەت لەشوێنی یاریکردن یاخود مەلەوانگە یان قوتابخانە.�

چارەسەرى سکچوون
سکچوون خودى خۆى نەخۆشیەکى زۆر مەترسیدار نى یە و زۆربەى حاڵەتەکان داتوانرێت لەماڵەوە لەلایەن دایکەکەوە چارەسەر بکرێن ئەویش لەرێگەى پێدانى شلەمەنى زیاتر، بۆ ئەوەى ئەم شلەمەنیانە ڕێگری لە وشک بوونەوە بکات، بەشێوەیەکى گشتى ئەو شلەمەنیانەی کە سودبەخش و گونجاون لەکاتى سکچوونى کۆرپە و منداڵدا ئەمانەن:

1-شیری دایک (بەهیچ جۆرێک نابێت شیرى دایک لەکاتى سکچووندا رابگێرێت)
2-ئاوو وشەربەتی میوە.
3-ئاوی پاک .
4-ماستاو .
5-شۆربا.

ئەگەر منداڵەکە سەرەڕای وەرگرتنى ئەم شلەمەنیانە مەترسی وشکبوونەوەى هەر لەسەرمابێت ئەوا دایک و باوک پێویستە لەزووترین کاتدا بیگەیەننە نەخۆشخانە (چونکە دوور نیە لەماوەى 1-3 کاتژمێر ئەگەر سکچوونى توند و رشانەوە هەبێت ئەوا ژیانى منداڵەکە بکەوێتە مەترسیەوە بەهۆى وشکبوونەوە) ، ئەوکاتە پێویستە گیراوەى دێکسترۆلایت (تۆزی موغەززى)ی بدرێتێ لەژێر رێنمایەکانى پزیشک یان کارمەندی تەندروستی.

پێویستە گیراوەى دیکسترۆلایتەکە بە پیاڵەو کەوچک بدرێت بەمنداڵ بدرێت، بەشێوەیەکی هێواش تاکو منداڵەکە نەڕشێتەوە سودى لێ وەربگرێت، چۆنیەتی و چەندێتی پێدان لەم گیراوەیە لەلایەن پزیشک یان کارمەندى تەندروستیەوە دیارى دەکرێت.

ئەگەر دوای پێدانی گیراوەکە منداڵ ڕشایەوە ئەوا پێویستە بۆ ماوەى 10 خولەک چاوەڕێ بکەیت و پاشان جارێکی تر دەست پێدانی گیراوەکەبکەرەوە.

گیراوەى دیکسترولایت لەکیسەیەکى تایبەتدایە و دەکرێتە ناولێترێک لە ئاوى خاوێنەوە (ئاوێکى کوڵاوى ساردکراو) لەنێو دەفرێکى خاوێنکراو و تێکدەدرێت و پاشان بۆ چارەسەرى حاڵەتى وشکبوونەوە لەسکچووندا بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەو گیراوەیەکى کە ئامادەکراوە تەنها بۆ ماوەى 24 کاتژمێر دەبێت بەکاربهێنرێت.

ئەگەر پێکهاتە وشکەکەت دەست نەکەوت ئەوا دەتوانیت لەماڵەوە ئامادەى بکەیت بەمجۆرەى خوارەوە:

سەرەتا پێویستە دایکەکە دەستى بەئاو و سابوون بشوات ودواتر ئامادەکردنى ئاوى خاوێن (ئەگەر دڵنیانەبووى لە خاوێنى ئاوەکە ئەوا پێویستە پاکژ بکرێتەوە بۆ نموونە لەڕێگەى گەرمکردنى تا پلەى کوڵان)،پاشان بۆ یەک لیتر یان پێنج کوپى گەورە لە ئاوەکە پێویستە ئەم ماددانەى خوارەوەى تێبکرێت.
چوارکەوچکی (چا) شەکر + نیو کەوچکی (چ) خوێ + یەک لیتر ئاوی پاک.

بەهیوای تەندرووستیەکی باش بۆ هەموو منداڵان ♥️

چرپە هەژار - شیکەرەوەی نەخۆشی

Address

Iraq
Erbil

Telephone

+9647517336140

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Chrpa Hazhar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Chrpa Hazhar:

Shortcuts

Share