تاقیگەی شیکاری نەخۆشیەکان Medical laboratoy Tacnical

  • Home
  • تاقیگەی شیکاری نەخۆشیەکان Medical laboratoy Tacnical

تاقیگەی شیکاری نەخۆشیەکان Medical laboratoy Tacnical تاقیگەی شیکاری نەخۆشیەکان Medical laboratory tacnical

پشکنینی CBCچیە؟ بابەتێکی زۆر گرنگە، دەکرێت لەزۆربەی تاقیگەکان ئەو پشکنینە بکرێت بە پێویستم زانی هەندێک شیکاری زانستی ڕوو...
07/03/2023

پشکنینی CBCچیە؟

بابەتێکی زۆر گرنگە، دەکرێت لەزۆربەی تاقیگەکان ئەو پشکنینە بکرێت بە پێویستم زانی هەندێک شیکاری زانستی ڕوونبکەمەوە،لەبارەی ئەو پشکنینەوە تا هەمووان سوودی لێوەرگرن چۆنیەتی لێکدانەوەی ئەگەرەکان.

ئەگەر WBC زیاد بێت وRBC و PLT کەم بێت ئەوە Leukemia واتا شێرپەنجەیە.
ئەگەرWBC زیاد بێت وRBC و PLT ئاسایی بوون ئەوا التهابە(هەوکردنە) بە پێی جۆری WBC یەکان جۆری التهابەکە دیاری ئەکرێت.
1- LYM(Lymphocytes)
زیاد بێت ئەوا جۆری التهابەکە (ڤایرۆسی)یە.
2- (MID)Monocytes
زیادبێت ئەوا جۆری التهابەکەی glandular fever
3- Neutrophils
زیاد بێت جۆری هەوکردنەکەی (بەکتریایە).
4- Eosinophil
زیادبێتئەوا جۆری التهابەکە هەستیاریە(allergic) یان (parasite) یە.
5- Basophils
زیادبێت ئەوا جۆری التهابەکە Immune disease

❤ئەگەر RBC زیاد بوو بەڵام WBC و Plat ئاسایی بوون ئەوا (Secondary polythemia) یە.

❤ئەگەر Platو RBC و WBC زیاد بێت ئەوا(polycythemia Vera)یە.

❤ئەگەر Platو RBCو WBC کەم بێت ئەوا (Pancytopenia) یە.

❤ئەگەر RBC کەم بێت ئەوا(Anemia) یە.

بۆ زانینی جۆری کەم خوێنی :
🤍ئەگەرRBC کەم بێت هەروەها MCVوMCHوMCHC کەم بێت ئەوا (Microcytic hypochromic anemia) یە هەمان نیشانەی ئەو جۆرە کەم خوێنییانەی هەیە
Thalassemia,iron deficiency,Chronic disease .
🤍ئەگەر RBC کەم بێت هەروەها MCV,MCH,MCHC زیاد بێت ئەوا(Macrocytic anemia)یان(megaloblastic anemia)یان (hemolytic anemia)کە بەهۆی کەمی ڤیتامینیB12و B9 .
🤍
ئەگەر RBCکەم بێت MCV,MCH,MCHCئاسایی بوون ئەوا ( Normocytic).
🤍ئەگەر Platelets کە م بێت ئەوا (Throbocytopenia) یە.
شیکاری هێماکان بەزمانی شیرینی کوردی
1-WBC --------------پێوانی ڕێژەی خرۆکە سپی یەکانە
2-MID --------------پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکانە
3-GRD -------------پێوانی ڕێژەی گرانۆلۆ سایتەکانە
4- LYM -------------پێوانی ڕێژەی لیمڤۆ سایتەکانە
5- HGB ------------پێوانی ڕێژەی هیمۆگلۆبینە
6-HCT --------------پێوانی ڕێژەی خوێنە
7-RBC -------------پێوانی ڕێژەی خرۆکە سورەکانە
8-MCV ------پێوانی تێکڕای قەبارەی خرۆکە سورەکانە
9-MCH -----تێکڕای بڕی هیمۆگلۆبینەلەخرۆکەیەکی سوردا
10-MCHC ------تێکڕای خەستی هیمۆگلۆبینە لە خرۆکەیەکی سووردا
11- RDW -------بڕی گۆرانی قەبارەی خرۆکە سورەکانە
12- PLT --------پێوانی ڕێژەی پەرەکانی خوێنە
13- MPV ---------پێوانی قەبارەی پەڕەکانی خوێنە
14- PDW ------فراوانی دابەشبوونی پەڕەکانی خوێنە
15- LPCR -----پێوانی تێکڕای خەستی پەڕەگەورەکانی خوێنە.
Preparedby:Usra Sarhang

👈هەندێك لەو سوونەتانەی پاداشتی گەورەی هەیە لەلای خودای گەورە گەر ئەنجامی بدەی:.۱ـ ئایا دەزانی هەرکەسێك پارێزگاری لە چوار...
25/12/2022

👈هەندێك لەو سوونەتانەی پاداشتی گەورەی هەیە لەلای خودای گەورە گەر ئەنجامی بدەی:.

۱ـ ئایا دەزانی هەرکەسێك پارێزگاری لە چوار رکعاتی پێش نوێژی نیوەرۆ و پاش نوێژی نیوەرۆ بکات خوای گەورە ئاگری لەسەر حەرام دەکات، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ :(( هەرکەسێك پارێزگاری لەچوار رکعاتی پێش نوێژی نیوەرۆ و چواری پاشی بکات، ئەوە خودای گەورە ئاگری لەسەر حەرام دەکات)) صحیح الجامع ٦۱۹٥

۲ـ ئایا دەزانی هەرکەسێك چوار رکعات پێش نوێژی نیوەرۆ دوو پاشی دوو پاش مغریب دوو پاش عیشا دوو پێش بەیانی بکات خودای گەورە کۆشکێکی لەبەهەشت بۆ درووست دەکات.

۳ـ ئایا دەزانی کردنی دوو رکعات پێش نوێژی بەیانی خێرترە لەهەموو دونیاو ئەوەی تێدایە.

٤ـ ئایا دەزانی بەکردنی ئەم زکرە ئەگەر لەشەڕێ دژی کافرانیش رات کردبێت خودای گەورە لێت خۆشدەبێت :(( أستغفر الله العظيم الذي لا اله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه))

٥ـ ئایا دەزانی بەخوێندنی دەجار قل هو الله ٲحد خودای گەورە کۆشکێکت لەبەهەشت بۆ دروست دەکات وەك ئەوەش وایە سێجار قورئانت ختم کردبی.

٦ـ ئایا دەزانی باشترین کردەوە لەلای خودای گەورە ئەوەیە کەخۆت قورئان فێربی خەلکیش فێر بکەی.

۷ـ ئایا دەزانی دەرچوونت لەمال بەدەستنوێژەوە بۆ مزگەوت بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەماعەت وەك پاداشتی حاجییەك وایە کەلە ئیحرام دابێت.

۸ـ ئایا دەزانی دووچاو بەئاگری جەهەنەم ناسوتێن : چاوێك لەترسی خودا گریابێت وەچاوێك حەرەسی مسولمانان بێت لەشەری کافران.

۹ـ ئایا دەزانی هەرکاتێك دەستنوێژێکی جوانت شوشت ئینجا ئەم زکرەو دۆعایەت کرد :(( ٲشهد ٲن لا ٳله ٳلا الله وٲن محمدا عبد الله ورسوله)) اللهم اجعلنی من التوابین واجعلنی من المتطهرین. ئەوا هەموو دەرکەکانی بەهەشتی بۆ دەکرێتە پێی دەگوترێت لەکام دەرکە دەچییە ژوور بڕۆ ژوور

۱۰ـ ئایا دەزانی بەخوێندنی ئەم زکرە ئەکەر بەیانی بیکەی بەدل و بەزمان بەیەقینەوە تا ئێوارە بمری دەچییە بەهەشت وەئەگەر هێوارێ بیکەی تا بەیانی بمری دەچییە بەهەشت:(( اللهمَّ أنتَ رَبِّي لآ إلهَ إلاّ أنتَ خَلَقْتَني وَأنا عَبدُكَ، وَأنا على عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ ما استَطَعْتُ. أعوذُ بِكَ مِنْ شرِّ ماصَنَعْتُ. أبوءُ لَكَ بِنِعمَتِكَ عَلَيَّ وَأبوءُ بَذنبـي. فاغفِر لي فإنَّهُ لا يَغفِرُ الذُّنوبَ إلاّ أنتَ )

۱۱ـ ئایا دەزانی هەرکەسێك وەک و بانگ بێژ بلێتەوە بەیەقینەوە دەچێتە بەهەشت.

۱۲ـ ئایا دەتەوێت بمریت بچییە بەهەشت پێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ هەرکەسێك لەپاش هەموو نوێژەکان ئایەت الکرسی بخوێنە بەینی وی و بەهەشت مردنە بمری دەچێتە بەهەشت.

۱۳ـ ئایا دەزانی هەر کەسێك بەیانییان سەد جار هێواران سەد جار بلێ ((سبحان الله وبحمده)) لەرۆژی قیامەت کەس لەو بەشتر نییە مەگەر کەسێك وەك ئەو یان زیاتری گوتبێت

۱٤ـ ئایا دەزانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ هیچ کردەوەیەکی ئەنجام نەداوە نەوەی ئادەم بەقەدەر زکری خودا گەورە کا لەئاگر دووری کە. بۆیە بەردەوام زکری خودای گەورە بکە.

۱٥ـ ئایا دەزانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ هەرکەسێك بلێ:(( لا ٳله ٳلا الله و الله ٲکبر ولا حولا قوة إلا بالله )) ئەوا خودای گەورە لەهەموو گوناحەکانی خۆشدەبێت ئەگەر گوناحەکانی وەك و کەفی بحریش بن.

بۆیە به ريزم هەولدەن زکرو یادی خودا زۆربکەن چونکە هەر ئەو مان بەکەلك دێت لەرۆژێك کەهەمووی لەبەر یەك هەلدێن.
اللهم إنا نسألك الهدي والتقي والعفاف والغني
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

13/12/2022

23/3/2023
ڕۆژی پێنج شەم یەکەم رۆژی
ڕەمەزانە یارب بمانگەینە مانگی ڕەمەزان
اللهم بلغنا شهر رمضان

GUEPH6
28/11/2022

GUE
PH6

Urine analysis PH6
21/11/2022

Urine analysis
PH6

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی شیکاری نەخۆشیەکان Medical laboratoy Tacnical posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share