06/05/2026
کوردی/عربی
جیاوازیی نێوان جۆرەکانی بەردی گورچیلە
ئەگەر پێشتر بەردی گورچیلەت هەبووە، زانینی جۆرەکەی زۆر گرنگە — چونکە چۆنیەتی خۆپاراستن بەندە لەسەر جۆرەکەی.
جۆرە سەرەکییەکان:
• بەردی کالسیۆم (باوترین جۆرە):
زۆربەی کات پەیوەندی بە خوێی زۆر، کەمخواردنەوەی شلەەمەنی، یان ئەو خواردنانەوە هەیە کە ئۆکسالایتیان زۆرە.
• بەردی یوریک ئەسید (Uric acid):
زیاتر لەو کەسانەدا باوە کە گۆشتی سوور زۆر دەخۆن یان نەخۆشیی "پاشاکان" (داء الملوك)یان هەیە.
• بەردی سترۆڤایت (Struvite):
زۆربەی کات بەهۆی هەوکردنی گورچیلەوە دروست دەبێت — دەکرێت بە خێرایی گەورە بن و قەبارەیان زۆر زیاد بکات.
• بەردی سیستین (دەگمەنە):
بەهۆی کێشەیەکی بۆماوەییەوە دروست دەبێت — مەیلی دووبارەبوونەوەی هەیە.
بۆچی ئەمە گرنگە:
هەر جۆرێکیان هۆکارێکی جیاوازی هەیە, کەواتە پلانی خۆپاراستنیشیان جیاوازە.
ئامانجمان ئەمەیە:
تەنها ئازارەکە چارەسەر نەکەین — جۆری بەردەکە بدۆزینەوە.
پشکنینی بەردەکە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لەوەی دووبارە دروست ببێتەوە.
——————
الفرق بين أنواع حصوات الكلى
إذا كنت قد عانيت من حصوات الكلى، فإن معرفة نوعها أمر ضروري — لأن أسلوب الوقاية يعتمد بشكل أساسي على ذلك.
الأنواع الرئيسية:
• حصوات الكالسيوم (الأكثر شيوعاً):
ترتبط عادةً بتناول الكثير من الملح، نقص السوائل، أو الأطعمة الغنية بالأكسالات.
• حصوات حمض اليوريك:
أكثر شيوعاً لدى الأشخاص الذين يتناولون الكثير من اللحوم الحمراء أو المصابين بداء النقرس او الملوک.
• حصوات الستروفايت (Struvite):
غالباً ما تنتج عن التهابات الکلى — ويمكن أن تنمو بسرعة وتصبح كبيرة الحجم.
• حصوات السيستين (نادرة):
ناتجة عن حالة وراثية — وتميل للتكرار والظهور مرة أخرى.
لماذا هذا مهم:
لكل نوع سبب مختلف وبالتالي استراتيجية وقاية مختلفة.
هدفنا هو:
ألا نكتفي بعلاج الألم فقط — بل أن نحدد نوع الحصوة.
تحليل الحصوة يساعد في منع تكرار تكونها مرة أخرى.
د. هەڵۆ هاشم شواني
أخصائي جراحة الكلى والمسالك البولية
عنوان العيادة: أربيل - شارع ٤٠ متري - ئەمالیا مێدیکۆ
رقم هاتف العيادة: ٠٧٥٠٩٩٦٩٥٩٧