29/03/2026
(داخستنی گەرووی هورمز له ڕوانگەی من)
زۆر کەس وا تێدەگەن کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت به یەکسانى زیان بە هەمووان دەگەیەنێت... بەڵام ڕاستییەکە جیاوازە.
تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرانترە وەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەڵام ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە:
👉 خستنەڕووی جیهانی کەمدەبێتەوە
👉 نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە 📈 ئەمەش هەموو شتێک دەگۆڕێت…
ئەمریکا بە تێچوویەکی زۆری بەرهەمهێنانیشەوە، قازانجی زیاتر دەکات چونکە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکی نەوتە لە جیهان.
کۆمپانیای شێڵی ئەمریکی پێویستی بە ٣٥$-٤٥$ ە بۆ بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت هەر دۆلارێک سەرووی ئەم نرخە قازانجە بۆ کۆمپانیا ئەمریکیەکان.
هەر پشکێک لە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە٧/١/٢٠٢٦ بە ١١٨$ بوو، ئێستا بە ١٧١$ ە
فشارە ئابووریە ڕاستەقینەکە دەکەوێتە سەر:
• 🇪🇺 ئەوروپا — کە پشت بە وزەی هاوردەکراو دەبەستێت. بەهۆی بایکۆتی ڕووسیاش پشتی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەستووە
• 🇨🇳 چین — کە خواستێکی پیشەسازیی گەورەی هەیە.
ئەوان ڕووبەڕووی ئەمانە دەبنەوە:
• تێچووی بەرزتر
• گەشەی خاوتر
• هەڵاوسان
🔥 بە دەستەواژەیەکی سادە:
➡️ بەرهەمهێنەرانی ووزە کە دوورن لە ناوچەی شەڕ دەیبەنەوە
➡️ هاوردەکارانی ووزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەناڵێنن
علي باليساني