16/03/2026
چاڵی بەشی خوارەوەی پشت
چاڵی بەشی خوارەوەی پشت کونێکە لە بەشی خوارەوەی پشت، کە لە کاتی لەدایکبوونەوە هەیە، بەڵام هەندێکجار تا کاتی پشکنینی ٦ هەفتەیی کۆرپەکە هەستی پێناکرێت.
زۆربەیان تەنها کونێکی داخراون، کە دەکەونە سەرەوە یان ناو (چاڵی) سمت و پێویستیان بە هیچ پشکنین یان چارەسەرێک نییە.
کەی پێویستە کۆرپە ڕەوانەی پزیشک بکرێت؟
ئەگەر ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەبوو، دەبێت کۆرپەکە ڕەوانەی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ پشکنین،
وەک پشکنینی سۆنەر (Ultrasound)، بەڵام دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ٨ هەفتە بەسەر تەمەنی (دوای ڕەقبوونی کەوانەکانی بڕبڕەی پشت)، MRI ئەنجام دەدرێت (یان لە کاتی شیردان و خەوتندا، یان بە بێهۆشکردنی گشتی).
نیشانەکان:
* قەبارەی چاڵەکە (کونەکە) زیاتر بێت لە ٢.٥ سم لە سەرەوەی لێواری کۆم (دەرچەی دواوە).
* لەگەڵیدا نیشانەی تری پێست هەبێت، وەک: پەڵەیەکی پڕ موو، زیادەی پێست (skintag)، یان گرێیەکی چەوری.
* لەگەڵیدا شێوازی نائاسایی (Malformation) ی پەیوەندیدار بە کۆم و ڕیخۆڵەی هەبێت..