Ahmad Langari ئەحمەد لەنگەری

Ahmad Langari ئەحمەد لەنگەری ✨ ڕاوێژکاری دەروونی | هەنگاوێک بەرەو ئارامیی دەروون
🏥 ناونیشان: شاری پزیشکی گەرمیان، ڕێگای کفری
🟢:Whatsap
📩 بۆ پەیوەندیکردن:07709837733

30/07/2026

ئایا تۆش گیرۆدەی زۆر بیرکردنەوەیت؟!
لەگەڵمان بن ئەم جارە بۆ لێدوانێکی تایبەتمان بۆ کەناڵی ئایندە..

22/07/2026
21/06/2026

شەوەگرتن چییە و بۆچی لە خەوا ئەمانگرێت؟

چیرۆکێکی نوسراوی یەکێک لەو کیژۆڵە تازەهەڵچوانەی کە زۆر لە پەرێشانیدا دەژی و لەم نوسینەدا دەیەوێ باس ژیانی خۆی بکات وە وێ...
08/06/2026

چیرۆکێکی نوسراوی یەکێک لەو کیژۆڵە تازەهەڵچوانەی کە زۆر لە پەرێشانیدا دەژی و لەم نوسینەدا دەیەوێ باس ژیانی خۆی بکات وە وێنەکێشێکی ئێجگار نایابە و ئەم وێنەیەش بۆ نوسینەکە کێشاویەتی، لەسەر ویستی خۆی وەکو خۆی لێرە دایدەنێم.
بەناوی یەزدانی مەزن
- نیوەڕۆیەکی ساردی زستانە، لەقوتابخانەم و بێزاری و ماندوێتی تەنگی پێ هەڵچنیوم، دەستەکانم لەتاو سەرما و سۆڵەی زستان سارد هەڵگەڕاون، بە چەشنێ هەوا ساردە کە ناتوانم باسی لێوە بکەم، وردە وردە وا خەریکە وانەی پێنجەم کۆتایی دێ و زەنگی کۆتایی لێدەدرێ، خەریکی کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانی قوتابخانەمم، چاوەڕوانی کۆتایی هات و زەنگی کۆتایی لێدرا، لەگەڵ لێدانی زەنگ، باران بەخوڕ دابارییە سەر زەوی ڕەنگین، بۆنی خاکی شیرین بڵاوبویەوە، هەورەکان چڕ و توڕەتڕ بونەوە، بارانەکە بە چەشنێ بەهێز و سامناکە، زمانی خامەکەم نایەتە گۆ لە ئاستیدا، خوڕەی باران ئەو ناوەی تەنیوە، هەورەکان تادێ چڕتر و چڕتڕ دەبنەوە، هەرکە یەکەم هەنگاوم نا بۆ دەرەوەی قوتابخانە، سەرنجم دا، بینیم بارانەکە بە چەشنێ بە لێزمەیە، باوکان بەدوای ڕۆڵەکانیانەوە وێڵ و سەرگەردانن، گەڕام و چاوم گێڕا، بەشکوو بەجەستە باوکەکەم بە دوام دا هاتبێ و چاوەڕێم بێ، ئەوەندە گەڕام، ماندوو بووم، وەلێ هیوایەکم لە هزرا مابوو کە بەشکوو بەدوامدا هاتبێ، کە بینیم باوکان بە گەرم و گوڕییەوە پێشوازی لە ڕۆڵەکانیان دەکەن و لەباوەشیان دەگرن، هەستم بە خنکان کرد،هەستم بە نامۆیی و ونبوون کرد، هەستم کرد لەم جیهانە بێ بەزەییەدا تاقە هیوایەک بۆ لاوێکی ماندوو و بێکەس نەماوە، وردە وردە هەنگاوم نا بەرەو شەقامەکە، بارانەکە ناهێڵێت بەباشی ببینم و ببیستم، لە هزر و خەیاڵی خۆما وتم: (بریا هەر ئەم بەجەستە باوکەم نەبوایە، بریا هەتیو بووبام، بریا...)
وەلێ بەهەر چەشنێ بێ لەشەقامەکە پەڕیمەوە و گەشتمە ماڵە بێنازەکەم، بینیم بەجەستە باوکەکەم ڕاکشاوە و بێ ئاگا لەم لاوە بێنازەی کە ڕۆژگار چی بەسەرا هێناوە، چاوە سور و توڕەکانی کردەوەو هەستا و نەڕەیەکی کرد و بە دەمارگیرییەوە وتی: (ئەرێ بە ملی شکاوت لەکوێ بووی؟ ، بە ناخێری گیانت بۆوا خوساوی؟ ، ئەی بە ملی شکاوت بۆ چەترەکەت لەگەڵ خۆتا نەبردووە؟ )...
ئاخر لە مرۆڤێ کە ڕەفتار و گوفتاری بەم چەشنە بێ ، چی لێ چاوەڕێ دەکرێ...
ڕامکردە کونەکەم (شوێنەکەم) ، ئاسمان تاریک و سامناک هەڵگەڕا، بارانەکە وەستا، ئا ئەو ساتە بوو کە بە خۆمم وت:

ئەوان چوزانن
باوکت هەبێ، وەلێ نەتبێ یانی چی
ئەوان لە دەردی هەبونی بەجەستە باوکێ ناگەن و بێ ئاگان
چون ئەو باوک ئاسایە،
بوونەوەرێکە لە نێوان هەبوون و نەبوون دا ...

- کیژی لە کەژ نشین
حەزدەکەم لەسەری بنوسن( بەشێک لە چیرۆکی ژیانی کیژێکی نامۆ و نائارام، کیژێک کە باوکی وای لێکردووە ببێ بە بوونەوەرێکی نامۆ و ترسنۆک، کیژێک کە باوکی باوەڕبەخۆبوونی لەناوبردووە، ژیانی ئەم کیژۆڵەیە ژیانێکی پڕ لە کارەسات و ترس و نائەمنییە ، کیژێکی بێنازکراو لە سۆزی باوک، کیژۆڵەیەکی سەرزەنشتکراو...)

07/05/2026

ئایا پێت وایە سەردانی کردنی پزیشکی دەروونی ناتەواوویە؟؟

22/04/2026

ئایا هیچ ڕەفتارێکی ناچاری هەیە کە ڕۆژانە ئەنجامی بدەیت هەست بکەی بێزار دەبیت؟🤔

وەسواسی ناچاری OCD

19/04/2026

ئەنفال

تابلۆیەك لەفرمێسك‌و خوێن

ئای لەئایەتی ئەنفال‌و…

لەتەفسیری جەلادانەی دیكتاتۆرو

لەتاوانی بێ نمونەی جەلادەكان!

ئای لەدڵی ڕەشی مرۆڤ…

لە سەری سەختی قوربانی‌و..

لەو ساتانەی ئاشنان بەتیرۆرو تاوان!

ئای لەسەر زەمینی شەڕو…

لەسەر سم‌و تەپ‌و تلی ئەسپەكان‌و..

لەخامۆشی دوای گریانی چاوی ئاسمان!

ئای لەجەلادو قوربانی…

لەخەڕەندی دۆش داماوی كارمامزو,

لەپێ دەشتی گومان‌و سەرابی ژیان!

ئای لەدۆزەخی چاوەڕێ‌و…

لەپوش پەڕی گڕەی زوڵم‌و..

لەقەڵای بێ سەرو بەری نوگرە سەلمان!

02/04/2026

ئەم بارودۆخە کەی باشەبێت؟!

18/03/2026

گفتوگۆیەکی خۆش لەگەڵ دایە حاجی و چەند وردە قسەیەک لەسەر قسەکانی

Address

Kalar
Kalar

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ahmad Langari ئەحمەد لەنگەری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category