Dr. Halmat Assi :: د. هەڵمەت عاسی

Dr. Halmat Assi :: د. هەڵمەت عاسی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کفری
زانکۆی‌ پۆلیتەکنیکی گەرمیان
Dean of Kifri Technical Institute

02/06/2026

لە گەرمیان یادی (٥١)هەمین ساڵیادی دامەزرانــدنی یەکـێتیی نیشتمـــانیی کوردستــــــــــان بـــــەرز ڕاگـــیــــرا

31/05/2026

#ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (٣١-٥-٢٠٢٦)بەڕێز (د. هەڵمەت عاسی حوسێن) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کفری، بە یاوەری بەڕێز (م.ی. ماهر عیسی جومعە) یاریدەدەری ڕاگر، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ سەرجەم بەشە زانستی و هۆبە کارگێڕییەکان ئەنجامدا.

#ئەم بەسەرکردنەوەیە، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دوای پشووی جەژن، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ڕەوشی کارگێڕی و پیرۆزباییکردنی جەژنی قوربانی پیرۆز بوو لە سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران .

#​له‌میانی بەسەرکردنەوەکەدا، بەڕێز ڕاگری پەیمانگا لە نزیکەوە لە دۆخی ڕاپەڕاندنی کارەکانی کۆڵییەوە و وێڕای ئاڕاستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی جەژن، سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی ئاڕاستەی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی کرد لەپای دڵسۆزی و ماندووبوونی بەردەوامیان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا، هیوای خواست ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن و کارگێڕی .

یادی دامەزراندن و نوێبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان….………………………………..لە ڕۆژگارێکی دژوار دا کە نائومێدی باڵی بەسەر نیش...
30/05/2026

یادی دامەزراندن و نوێبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
….………………………………..
لە ڕۆژگارێکی دژوار دا کە نائومێدی باڵی بەسەر نیشتماندا کێشابوو ، فریادرەسێک بە دروشمی (ئاشتی ،دیموکرتی، مافی مرۆف و مافی چارەخۆنووسین) لەسەر دەستی کۆمەڵێک ئەکادیمی و شۆرشگێر و دلسۆزی نیشتمان
کە پێکهاتبوون لە:
١.سەرۆکی کۆچکردوومان ڕەوانشاد مام جەلال
٢.کاک نەوشیروان مستەفا
٣.دکتۆر عومەر شێخموس
٤.دکتۆر فوئاد مەعسوم
٥.کاک کەمال فوئاد
٦.کاک عادل موراد
٧کاک عبدالرزاق فەیلی
لە(١-٦-١٩٧٥) لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا دامەزرا .

بەدانایی سەرۆکی کۆچکردوومان ڕەوانشاد مام جەلال و سەرکردایەتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە پلان و دیدی نوێ و بەرنامەی گشتگیری نیشتمانی بەشێک لە ئامانجە گشتییەکان بەدیهاتوون ئەویش بە بەرپابوونی شۆرشی نوێی گەلەکەمان بە ڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان :

#لەسەر ئاستی کوردستان:
١.رزگارکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان لە راپەرینە مەزنەکەی ساڵی(١٩٩١) لە باشوری کوردستان
٢.ئەنجامدانی یەکەمین هەڵبژاردنی راستەوخۆی پەرلەمانی کوردستان
٣.دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤.دووبارە دامەزراندنەوەی زانکۆی دایک زانکۆی سلێما نی لە باشوری کوردستان
٥.کاتێک حکومەت لای (ی.ن.ک) بوو ئەم خاڵە ستراتیژییەکان ئەنجام دراوە:
ا-بەستنی مووچە بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوەکان
ب-بەستنی مووچە بۆ قوربانیانی کیمیاباران لە کورستان دا
ج-لە ڕێگەی تواناسازییەوە هەزاران فێرخواز بە مەبەستی خوێندن نێردرانە دەرەوەی وڵات .
خ-خەرجکردنی سولفە خانووبەرە بۆ شار و گوندەکان
د-پێدانی قەرزی بچووک بە کاسبکاران
ه-پێدانی سولفەی هاوسەرگیری بە گەنجان

#لەسەر ئاستی عێراق:
١.رۆخاندنی رژێمی بەعسی گۆربەگۆر دامەزراندنی حکومەتی پەرلەمانی فیدراڵی
٢.نووسینەوەی دەستۆری هەمیشەیی عێراق و چەسپاندنی سیستەمی فیدراڵی و ئاڵا و قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دستوور دا
٣.وەرگتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ کورد و پێشمەرگە و ڕابەرێک
٤.مورافەعە مەزنەکە سەرۆک مام جەلال کە سنووری باشوری کوردستان بە بەڵگە مێژوویی عوسمانی و بەریتانی و مەلیکی عێراقی سەلماند لە ئەنجومەنی دەرمانرەایی عێراق(مجلس الحکم العراقي) کە سنووری باشوری کوردستان بوو بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تێدا بوو ، کە مام بە سەرکردە عێراقییەکان فەرموو:
(ئەوە سنووری باشوری کوردستانە و ئێستا ئێوە فیدراڵ بە ئێمە ڕەوا نابینن)
٥.چەسپاندنی ماددەی(١٤٠)ی دەستووری عێراق بەهەرسێ قۆناغی (ئاساییکردنەوە - ئامارکردن-راپرسی لەوناوچانە)
کە بەشێک لە قۆناغی ئاساییکردنەوە ئەنجامدراوە و بەشێکی ماوە
٦.لەسێدارەدانی سەرانی بەعس کە تاوانیان بەرامبەر نە گەلانی عێراق و بە تایبەت هەرێمی کوردستان ئەنجامدابوو
٧.تیمی یەکێتی لە بەغدا بەهەماهەنگی کاری لەسەر گەرانەوەی بەشێک لە زەوی کشتوکاڵییەکان لە موڵک جوتیارانی کورد و تورکمان کردووە و بەشێکی ماوە

#لەسەر ئاستی کورستانی:
١.یەکێتی هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری حزبە کوردستانییەکان بووە لەو پێناوەدا باجی گەوروی سیاسی و ئابوری داوە و بەردەوامە
٢.سنووری دەسەڵاتی هەمێشە کراوەیە بۆ هاونیشتمانییان و حزبە کوردستانییەکان نموونەی بوونی لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەیە لە سنووری یەکێتیی دا
٣.دەرکردنی بەیاننامەی نارازی لە کاتی دەستگیرکرتنی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە بە پێی مافی مرۆفی جیهانی نابێت لە سێدارە بدرێت و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت
٤.پاڵپشتی لە شەرڤانانی رۆژاڤا هەر چۆن مەزلووم کۆبانی فەرمووی گەر من دەنگم هەبوایە دەنگم دەدا بە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی:
١.دروستکردنی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ وڵاتنی جیهان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش
٢.ئەندامبوونی (ی.ن.ک) لە رێکخراوی سۆشیال دیموکراتی نێودەوڵەتی و هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال بە جێگری ئەو رێکخراوە پاڵپشتییە باشبوو بۆ مەسەلەی ڕەوای ملەتەکەمان

بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە لەو پێناوەدا قوربانی زۆری داوە لە شار و گوند و خانەوادە نییە قوربانی نەدابێت لە پێناو نیشتمان دا
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دیدی نوێ و مۆدێرن بە کەڵک وەرگرتن لە شارەزایی سەرکردە و پێشمەرگە دێرین و بە دیدی، خۆی نوێ کردۆتەوە بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی
پلان و بەرنامەی گشگیری هەیە بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە رێگەی دامەزراندنی حکومەتی هاوسەنگ و دادپەروەر و خزمەتگوزار
و هەموو ئۆرگانەکانی حزبی خستۆتە خزمەتی هاوڵاتیانی سەربەرزی خۆمانەوە
پیرۆز بێت یادی دامەزاندنی
حزبی شەهیدان لە هەموو هاونیشتمانیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە دێرینەکان و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
……………..
دکتۆر
هەڵمەت عاسی حۆسین
ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کفری
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان

شــــــاری سلێمـــــانی … سەردانی ئەم  کەسایەتییە بەڕێزانەمانکرد ، سوپاسی بۆ پێشوازی گەرمییـان:١. دکتۆر کەریم شکور بەرپر...
22/05/2026

شــــــاری سلێمـــــانی …
سەردانی ئەم کەسایەتییە بەڕێزانەمان
کرد ، سوپاسی بۆ پێشوازی گەرمییـان:
١. دکتۆر کەریم شکور بەرپرسی
مــەڵبەنــدی حــەمـــــــرین .
٢. دکتـۆر بیستــون سابـــوراوا
بەرپرسی بـۆردی ئەکادیمیـان .
٣. خاتوو خەمینەخان بەرپرسی
بازنەی هەڵبژاردنی کەرکوک/گەرمیان
٤. دکتـۆر هێمن هەڵــەبجـــەیی
لە زانکۆی کۆمار و دکتۆر هێرش
هەڵەبجەیی لە زانکۆی هەڵەبجە
زۆر سوپاس ماندووبوون لەگەڵمان دا .

16/05/2026

چـــالاکی ڕێکخراوەیـــی …
ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی(١٤-٥-٢٠٢٦)
بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی هەڤاڵانمان
لە شاری کەرکوك کرد:

#کاک هیـوا عبـداللە ئەندامـی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرســراوی
نوێی مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوك

#مامۆسـتا ڕێبین محمـــد بەڕێوبــەری سەنتــــەری ڕۆشنبیــــــری کەرکــــوك

#شێخ دیــدار بەرپرسی ڕێکـــــخراوە دیمـــوکراتییــــەکــــانی کەرکـــــــوك

#بەشداری لە بۆنەی هونەری ساڵیادی
کـۆچی دوايی هونەرمەنـدی ناوداری کورد
(محمد عباس بارام) کە لە لایـەن سەندیکای هونەرمـــەندانی کوردستــان ڕێکخرابوو

# پیرۆزبـــــایی لە کاک ئیدریس عادل لێپرســـراوی کۆمیــتــــەی داقـــــــوق

#بەشداری ئێواەخوانێک کە لــە لایـــەن
شێخ جبـور ستار سەرۆک هۆزی شێخـــان رێکخرابوو
سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە جوانە بەهیوای سەرکەوتن
…………………………………………………..

الأنشطة التنظيمية...
یوم الخمیس الموافق(١٤-٥-٢٠٢٦)
قمنا بزيارة رفاقنا في كركوك لتهنئتهم:

#السيد هيوا عبد الله، عضو قيادة الاتحاد الوطني الكردستاني ورئيس المركز الجديد في كركوك

#استاد ربين محمد، مدير مركز كركوك الثقافي

#الشيخ ديدار، رئيس المنظمات الديمقراطية في كركوك

#المشاركة في إحياء ذكرى السنوي لوفاة الفنان الكردي الشهير (محمد عباس برام) الذي نظمه اتحاد فناني كردستان

#زيارة السيد إدريس عادل، رئيس لجنة داقوق

#مأدبة عشاء نظمه الشيخ جبور شيخ قبيلة الشيخان

شكرًا على حسن الاستقبال متمنيا لهم النجاح و التوفيق

11/05/2026

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان…
ڕێورەسمی کۆتایی چالاکییە وەرزشییەکانی کەمپی تەکنیکی کفری بۆ ساڵی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) .

09/05/2026

نمایشی ئەسپسواری…
بەشدار بووین لە نمایشی ئەسپسواری ئەسپەکانی شاوک کە ئەسپی رەسەنی کوردی -ین لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات نمایشیان لە چەندین ڤیستیڤاڵ دا کردووە :
١.ئەسپە سالار : هیدایەت ئەسفەهانی
٢.ئەسپە شـــــــا : دیـــار سنــــــەیی
٣.ئەسپە حکومەت: ئاریـــان شێخانی
سوپاس بۆ میوانداری کاک هیوا شاوک و ستافەکەی زۆر ماندوو بن و نموونەیان زۆر بێت .

07/05/2026

ئەمڕۆ، پێنجشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٦، بەڕێز (د.هەڵمەت عاصی حسێن) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کفری، ڕێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکاران بەسەرکردەوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) .
جوانترین پیرۆزبایی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی لە ژیانی پیشەییاندا بۆ خواستن ، ویرای سوپاسی بۆ سەرجەم سەرۆکایەتی و ستافی ئەکادیمی و کارگێری و بە تایبەت لیژنەی ئامادەکاری پەیمانگامان .

01/05/2026

ئەمڕۆ ١ی ئایاری٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی ژمارەیک کەسایەتی حکومی ، ئەکادیمی و سیاسی لە خزمەتی باوکی خۆشەویستم دا بەشداربووین لە :

#نیوەرۆ خوانێک لە لایەن بەڕێز (سەید حەسەن سەید بابا شێخانی) لە گوندی قەشقە لە قادرکەرەم ڕێکخرابوو .

#رێورەسمی شەکراوخواردنی کوری فەرماندە لوئەی محەمەد .
وێڕای دەستخۆشی و سوپاسی بێپایانمان بۆ ماندووبوون و پێشوازییە گەرمییان، هیوای تەمەنی درێژ و سەربەرزییان بۆ دەخوازین. هەمیشە ماڵیان ئاوادان و کۆڕیان گەرم بێت.

شاری کەرکەک …ئەمڕۆ لە خزمەت ئامۆزاکانم داسوپاس بۆ کاک شێخ بورهان کۆمانیکردەوە
30/01/2026

شاری کەرکەک …
ئەمڕۆ لە خزمەت ئامۆزاکانم دا
سوپاس بۆ کاک شێخ بورهان کۆمانیکردەوە

Address

Kirkuk
Kirkuk
46022

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647701971155

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Halmat Assi :: د. هەڵمەت عاسی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category