MidwifeAsmar

MidwifeAsmar مەستەری مامانی بەئەزموونی زیاتر لە ٢٥ سال کاری مامانی ، راهێنانی دایکی دووگیان بە ئۆنڵاین و ڕاستەوخوو

😴 بۆچی لەگەڵ ئەوەی بەشی پێویست دەخەوین، هێشتا هەست بە ماندووبوون و کەسەلەتی دەکەین؟تا ئێستا بووە ٧ یان ٨ کاتژمێر بخەویت،...
30/08/2026

😴 بۆچی لەگەڵ ئەوەی بەشی پێویست دەخەوین، هێشتا هەست بە ماندووبوون و کەسەلەتی دەکەین؟

تا ئێستا بووە ٧ یان ٨ کاتژمێر بخەویت، بەڵام کاتێک لە خەو هەڵدەستیت، هەست بکەیت وەک ئەوەی هەر نەخەوتوویت؟ 😩

ماندووبوون هەمیشە بەهۆی کەم‌خەوی نییە. هەندێک جار کێشەکە لە کوالێتی خەوە یان هۆکارێکی تری هەیە، وەک:

🔹 خەوی پچڕپچڕ و زۆر لە خەو هەڵستان
🔹 سترێس و نیگەرانی
🔹 کەمی ئاسن و کەمخوێنی
🔹 کێشەکانی تیروئید
🔹 کەمی هەندێک ڤیتامین، ئەگەر بەڕاستی کەمبن
🔹 کەم خواردنەوەی ئاو و خواردنی نادروست
🔹 کەم‌جوڵەیی
🔹 کێشەکانی خەو، وەک ئەپنەی خەو
🔹 گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکان

بۆیە ئەگەر ماوەیەکە لەگەڵ ئەوەی بەشی پێویست دەخەویت، هێشتا ماندوویت، تەنها کاتی خەوتنت زیاد مەکە؛ هۆکاری ماندووبوونەکە بدۆزەرەوە. 🌱

💜 جەستەمان زۆرجار پێش ئەوەی کێشەیەکی گەورە دروست ببێت، بە نیشانەیەکی سادە وەک ماندووبوونی بەردەوام ئاگادارمان دەکاتەوە.

ئەگەر ئەم هەستە درێژخایەن یان زۆر بەهێزە، یان لەگەڵ سەرگێژان، دڵ‌لێدان، هەناسەتەنگی، کەمبوونەوەی کێش یان خەواڵوویی زۆری ڕۆژانەیە، باشترە پشکنینی پزیشکی بکرێت.

👇 تۆ چەند کاتژمێر دەخەویت و کاتێک لە خەو هەڵدەستیت، چۆن هەست دەکەیت؟

📌 ئەم پۆستە بنێرە بۆ ئەو کەسەی هەمیشە دەڵێت:
«خەوتم، بەڵام هێشتا ماندووم!» 😄

#ماندووبوون #خەو #کەمخوێنی

ڕاستییەکە ئەوەیە… زانست قەرزاری ژنانە بۆ داوای لێبووردن.بۆ ساڵانێکی زۆر، کاتێک باس لە نەزۆکی دەکرا، زۆرجار تەمەن و بارور...
29/08/2026

ڕاستییەکە ئەوەیە… زانست قەرزاری ژنانە بۆ داوای لێبووردن.

بۆ ساڵانێکی زۆر، کاتێک باس لە نەزۆکی دەکرا، زۆرجار تەمەن و باروریی ژن دەکرایە ناوەندی باسەکە؛
وەک ئەوەی تەنها ژنە کە بە تێپەڕبوونی تەمەن، بارورییەکەی دادەبەزێت.

بەڵام ئەمڕۆ دەزانین چیرۆکەکە ئەوەندە سادە نییە.

🔹 بە تەمەنەوە ژمارەی هێلکەکان لە ژن کەم دەبێتەوە و بە تایبەتی پاش تەمەنێکی دیاریکراو، بەڵام گۆڕانکاری لە کوالیتی هێلکەکان ڕوونادات.

🔹 لە بەرامبەردا، تەمەن تەنها کاریگەری لەسەر باروریی ژن نییە. کوالیتی سپێرمیش بە زیادبوونی تەمەن دەتوانێت دابەزێت و لە هەندێک پیاودا گۆڕانکاری لە DNAی سپێرم و هەندێک پێوەری دیکەی کوالیتیی سپێرم دەبینرێت.

کێشەکە ئەوە نییە کە بڵێین «تەمەن هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ژن نییە»؛
کێشەکە ئەوەیە کە بۆ ساڵانێک، نەزۆکی زۆرجار وەک کێشەی ژن سەیر کراوە، لە کاتێکدا نەزۆکی دەتوانێت پەیوەندی بە ژن، پیاو، هەردووکیان، یان هۆکارێکی نەدۆزرایەوە هەبێت.

لەوانەیە کاتی ئەوە هاتبێت زانست بڵێت:
«ژن، ئێمە لە هەموو ئەو ساڵانەدا هەموو ڕاستییەکەمان نەدەزانی.» 🤍

ئێمە پێویستمان بە تاوانبارکردن نییە؛ پێویستمان بە زانیاریی دروست و هاوبەشییە.

💬 تۆ چی بیر دەکەیتەوە؟
ئایا هێشتا لە کۆمەڵگادا کاتی ناباروری، ژن زووتر لە پیاو تاوانبار دەکرێت؟

#نەزۆکی #هێلکە #سپێرم

🤰 خوران لە کاتی دووگیانیدا هەمیشە خورانێکی سادە نییە!ئەگەر لە کاتی دووگیانیدا خورانی توندی بنی پێکان و لپی دەستەکانت هەب...
28/08/2026

🤰 خوران لە کاتی دووگیانیدا هەمیشە خورانێکی سادە نییە!

ئەگەر لە کاتی دووگیانیدا خورانی توندی بنی پێکان و لپی دەستەکانت هەبوو بە تایبەت لە مانگەکانی کۆتاییدا و ئەم خورانە بەبێ زیپکە یان پەڵەی پێست ڕوودەدات، یەکێک لەو شتانەی کە پێویستە پشکنین بۆ بکرێت بریتییە لە وەستانی کۆلیستەزی دووگیانی (ICP).


⚠️ تێبینی گرنگ:
لەوانەیە پشکنینە سەرەتاییەکان ئاسایی بن، بەڵام ئەگەر خورانەکە بەردەوام بوو، ئەوا پزیشک پێویستی بە دووبارەکردنەوەی پشکنینی ترشی زەرداو و پشکنینی کارکردنی جگەر دەبێت.

❌ بۆیە بە کرێم و دەرمان چارەسەری خورانی توند و بەردەوام لە کاتی دووگیانیدا مەکە.

❤️ ئەگەر دووگیانیت و خورانی لەو شێوەیەت هەیە، ئەم پۆستە سەیڤ بکە و بۆ دایکی دووگیانێکی تر بنێرە.

👇 تا ئێستا لە کاتی دووگیانیدا لپی دەستت یان بنی پێت خورانی بووە؟ ئەزمونی خۆتان لە کۆمێنت بنوسن.

بۆ ڕاهێنانی تایبەت بە دووگیانی و ئامادەکاری بۆ منداڵبوون و یۆگای دووگیانی و منالبوونی سروشتی لەسەر دەستی مامانی مەستەر و بەئەزموون
فۆڵۆوی پەیجەکەم بکەن:
Asmar Hassan |yoga coach|Physiological childbirth Trainer
#خوران #دووگیانی

26/08/2026

🩷 NST
یان تەختیتی دڵی کۆرپەڵە چییە و بۆچی لە کاتی دووگیانیدا ئەنجام دەدرێت؟

NST یەکێکە لە تاقیکردنەوە سادە و بێ‌ئازارەکان بۆ پشکنینی لێدانی دڵی کۆرپەلە و وەڵامدانەوەی بەرامبەر جوڵەکانی.

لە کاتی ئەم تاقیکردنەوەیەدا، لێدانی دڵی کۆرپەلە و گرژ بوونەکانی ڕەحم بۆ ماوەیەک تۆمار دەکرێن، بۆ ئەوەی بزانین کۆرپەلەکە لە دۆخێکی باش‌دایە یان پێویستی بە پشکنینی زیاتر هەیە.

🔸 ئەنجامدانی NST بە تەنیا واتای ئەوە نییە کە کێشەیەک هەیە؛ هەندێک جار تەنها بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی کۆرپەلە ئەنجام دەدرێت.

🤰 دایکی خۆشەویست، ئەگەر پزیشک NST ـی بۆت داوا کردووە، ئەنجامەکەی دەبێت بە پێی هەفتەی دووگیانی، جوڵەکانی کۆرپەلە و بارودۆخی تایبەتی خۆت هەڵسەنگێندرێت، نەک تەنها بە یەک ژمارە یان وشەی «ئاسایی/نائاسایی».

👩🏻‍⚕️ زانیاری دروست، دڵەڕاوکێی دووگیانی کەمتر دەکات و یارمەتیدەرە بۆ بڕیاردانی دروست.

❤️ ئەگەر ئەم زانیارییە بۆت بەسوود بوو،
لایک بکە، بۆ دایکی دووگیانێکی تر بنێرە و پەیجەکە فۆڵۆ بکە.

#دووگیانی #ماما منداڵبوونی_سروشتی

21/08/2026

بۆ منالبوونێکی ئاسان و پڕ لە بیرەوەری جوان لە هەرتەمەنێکی دووگیانی دایی پەیوندیم پێوە بکە
٠٧٧٣٩٦٢٨٨٩٣

20/08/2026

#ئێران

Address

Kurd

Telephone

+9647739628893

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when MidwifeAsmar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share