Tesla Imaging Center- سەنتەری تیشکی تێسلا

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • Tesla Imaging Center- سەنتەری تیشکی تێسلا

Tesla Imaging Center- سەنتەری تیشکی تێسلا Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Tesla Imaging Center- سەنتەری تیشکی تێسلا, Diagnostic Center, Doctor Street/Shifa Compled Building, Ranya.

✨ "شانازی دەکەین کە ڕۆژانە بە دەستنیشانکردنی ورد، ڕێگای چارەسەر بۆ چەندین نەخۆش ڕۆشن دەکەینەوە..." 🧠🤦🏼‍♂️ئەم نەخۆشە دوێن...
04/08/2026

✨ "شانازی دەکەین کە ڕۆژانە بە دەستنیشانکردنی ورد، ڕێگای چارەسەر بۆ چەندین نەخۆش ڕۆشن دەکەینەوە..." 🧠

🤦🏼‍♂️ئەم نەخۆشە دوێنێ سەردانی کردین؛ سکاڵای سەرەکیی نەخۆشەکە بەهۆی ئەو ئازارە زۆرەی سەری بوو کە ماوەی ١٠ ڕۆژ بوو بە بەردەوامی خەوی لە چاو توراندبوو!

🔴دوای ئەنجامدانی پشکنینی وردی (MRI) و دەرچوونی ڕاپۆرتی وردی پزیشکانمان، بەداخەوە دەرکەوت کە نەخۆشەکە گرێیەکی گەورەی لە مێشکدا هەیە کە پەستانێکی زۆری خستبووە سەر خانەکانی مێشکی. بە خۆشبەختییەوە بەهۆی تەشخیصی خێرا و وردەوە، ڕاستەوخۆ ئاراستەی پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار کرا بۆ ئەوەی پلانی چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت.

🔵دەستنیشانکردنی دروست تەنها گرتنی وێنەیەک نیە؛ بەڵکو ئاشکراکردنی ڕاستییەکەیە کە کات بۆ نەخۆش دەگەڕێنێتەوە!

🤲🏻شیکاریی وردی پزیشکانی ئێمە ڕێگە خۆش دەکات تا ڕاستەوخۆ نەخۆش بخرێتە ژێر عیلاج و لە مەترسیی گەورەتر ڕزگار بكرێت.

هاوڵاتی ئازیز:
خواردنی حەبی سەرئێشە و هێمنکەرەوەکان تەنها ئازارەکە دەشارنەوە، بەڵام کێشەکە چارەسەر ناکەن! ئەگەر سەرئێشەکەت بەردەوام بوو، لە خەو بەئاگاهیێنایتەوە، یان لەگەڵیدا هەستت بە (ڵێڵبوونی بینین یان هێڵنجدان) کرد، بە هیچ جۆرێک دواکەوتنی تێدا مەکە.

تەندروستیت شایستەی باشترین و وردترین پشکنینە! 💙

🩺 سەنتەری تیشکی تیسلا (Tesla Imaging Center)
وردبینی لە دەستنیشانکردن... خێرایی لە ڕێگای چارەسەر.

📍 ناونیشان: ڕانیە - شەقامی پزیشکان - ژێر بینای کلینکی شیفا

📞 ژمارەی مۆبایل بۆ زانیاری لەسەر پشکنینەکەتان:
07501403841 | 07701403841

#ڕانیە #رەنین #تەندروستی #سەرئێشە

31/07/2026

پێشکەوتووترین ئامێری CT Scan بە سیستەمی IMR لە سەنتەری تیشکی تێسلا کەوتە کار!
لە ناو ڤیدیۆکەدا بەهێزترین تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامێرە ببینن.…

هەفتەی ڕابردوو نەخۆشێکی تەمەن ٤٦ ساڵە، کە بەدەست چەند نیشانەیەکی دیارەوە دەیناڵاند سەردانی کردین:لەوانە..🔹فێ (Convulsion...
24/07/2026

هەفتەی ڕابردوو نەخۆشێکی تەمەن ٤٦ ساڵە، کە بەدەست چەند نیشانەیەکی دیارەوە دەیناڵاند سەردانی کردین:لەوانە..

🔹فێ (Convulsion)، تێکچوونی هاوسەنگی، بیرچوونەوە، ڕەفتاری نائاسایی و فۆبیا.

کاتێک پشکنینی MRI بۆ مێشکی ئاڕاستە کرا، ئەنجامەکە نەخۆش و پزیشکانی تووشی سەرسوڕمان کرد! 😮

🟤دوای پێداچوونەوەی وردی وێنەکان لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە، دەرکەوت نەخۆشەکە تووشی حاڵەتی Agenesis of the Corpus Callosum (ACC) بووە؛ واتە نەبوونی بەستەری سەرەکی دەماری نێوان هەردوو نیوەگۆی مێشک!

🔵ئەم حاڵەتە زیاتر لە منداڵیدا دەستنیشان دەکرێت، بەڵام مێشکی ئەم نەخۆشە تا تەمەنی ٤٦ ساڵی توانیوویەتی خۆی بگونجێنێت (Neuroplasticity)، تا ئەو کاتەی ئەم نیشانانە سەریان هەڵداوە.

🔴دەستخۆشی تایبەت لە ڕادیۆگرافەرە بەئەزموونەکانمان بۆ تۆمارکردنی وێنەی ڕوون و بێگەردی MRI، و پزیشکانی پسپۆڕمان بۆ شیکارکردن و نووسینی ڕاپۆرتی زانستی ورد کە بنەمای سەرەکی دەستنیشانکردنی دۆخی نەخۆشەکەن..

🔎ناونیشانی سەنتەر: رانیە - شەقامی پزیشکان - ژێر بینای کلینکی شیفا

📞 ژمارەی مۆبایل بۆ پرسیارکردن دەربارەی پشکنینەکانتان:

07501403841
07701403841


کاتێک کێشەی چاو👁️ سەرچاوەکەی لە مێشکدایە!🧠چیرۆکی چارەخوازێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شارۆچکەی تەق تەقەوە بۆ سەنتەرەکەمان:ئەم گەن...
23/07/2026

کاتێک کێشەی چاو👁️ سەرچاوەکەی لە مێشکدایە!🧠

چیرۆکی چارەخوازێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شارۆچکەی تەق تەقەوە بۆ سەنتەرەکەمان:
ئەم گەنجە ئازیزە پێشتر نەشتەرگەری گۆڕینی بیلبیلەی چاوی بۆ کرابوو، بەڵام کێشەی جوڵەی چاوی (Left 6th Nerve Palsy) وەک خۆی ماوەتەوە!

پاش ئەوەی ڕەوانەی سەنتەرەکەمان کرا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی MRIی مێشک، ڕاستیی کێشەکە ڕوون بووەوە:

👌🏻👌🏻دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی: لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی MRI، دەرکەوت کە گەشەیەکی شانەیی (Lesion) لە بەشی دواوەی قەدی مێشک (Pons)دا هەیە.

کاریگەری لەسەر چاو(👁️): ئەم گەشەیە پەستانی خستۆتە سەر شەشەم دەماری چاو، کە بەرپرسە لە جوڵەی چاو بەرەو لای دەرەوە.

🟢دەستنیشانکردن: حاڵەتەکە وەک Low-grade Brain Stem Glioma دەستنیشان کرا، تاوەکو نەخۆشەکە بنێردرێتە لای پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار بۆ وەرگرتنی چارەسەری ڕاستەقینە..

🔴هاوڵاتی بەڕێز.. هەندێک جار نیشانەکانی چاو ،کێشە و گرفت لە چاودا 👁️پەیوەندییان بە خۆی چاوەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیدارن بە دەمارەکانی مێشکەوە.

👈دەستنیشانکردنی ورد بە ئامێری پێشکەوتووی MRI، ڕێگە لە هەڵە و دواکەوتنی چارەسەر دەگرێت…

🤲🏻 سوپاس بۆ خوا ئێمە ڕۆژانە دەبینە ڕووناکی و چاوی پزیشکانی جەرڕاحی و نەشتەرگەری، بۆ ئەوەی بچووکترین و وردترین دەسنیشانکارییان بۆ ڕوون بپۆشین و ڕێگەی چارەسەر ڕوونتر بکەینەوە.

ناونیشانی سەنتەر : ڕانیە - شەقامی پزیشکان - ژێر بینای کلینیکی شیفا

☎️🤳🏼بۆ پەیوەندی و زانیاری لەسەر پشکنینەکانتان پەیوەندیمان پیوە بکەن

: 07501403841 - 07701403841


#ڕانیە #ڕادیۆلۆجی #پزیشکی #دەمارزانی #تەندروستی
#رانیە #سلیمانی #كوردستان #اربیل #دهوك #کرکوک

کاتێک پشکنینێک 🩻هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات..!🌹ئەمرۆ خانمێکی تەمەن ٥٠ ساڵ، بەهۆی سەرئێشەیەکی توند و بەردەوام لەگەڵ ڕشا...
06/07/2026

کاتێک پشکنینێک 🩻هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات..!

🌹ئەمرۆ خانمێکی تەمەن ٥٠ ساڵ، بەهۆی سەرئێشەیەکی توند و بەردەوام لەگەڵ ڕشانەوە سەردانی سەنتەرەکەمانی کرد. ڕەنگە لە ڕوانگەی زۆرێک لە ئێمەوە ئەمە نیشانەیەکی ئاسایی بێت، بەڵکو زۆرجار پشتگوێش دەخرێت.

بەڵام کاتێک نەخۆشەکە داخڵی بەشی (MRI) سەنتەرەکەمان بوو، لە پشت شاشەی ئامێرەکانەوە ڕاستییەکی تاڵ ئاشکرا بوو.

وێنەکان پیشانی دەدەن کە گرێیەکی گەورە و پێشکەوتوو (کە گومانی سەرەکی بۆ جۆری Glioblastoma دەچێت) لە مێشکیدا گەشەی کردووە. ئەم گرێیە بووەتە هۆی ئاوسانێکی توند و بەرزبوونەوەی پەستانی ناو سەر، کە هۆکاری سەرەکی ئازار و نیشانەکانی بوو.

👨🏻‍⚕️پەیامی ئەم چیرۆکە:

سەرئێشەی نائاسایی نابێت بە کەم سەیر بکرێت. لە جیهانی پزیشکیدا، فاکتەری کات و پشکنینی وردی وەک MRI، هێڵی جیاکەرەوەن بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە و ڕێگا خۆشکردن بۆ پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەری تا دەستبەجێ پلانی ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکە دابنێن.

🤲🏻بۆ ئەم خانمە بەڕێزە، لە دڵەوە هیوای تەندروستی و شیفای بە پەلە و خێرا لە خوای گەورە دەخوازین. 🤲🤍

🟢 سەنتەری تێسلا بۆ تیشک و دەستنیشانکردن

لەسەر بنەمای وردی و متمانە، ئێمە لە سەنتەری تێسلا هەمیشە هەوڵدەدەین بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە هاوڵاتیانی خۆشەویست بکەین. بە بەکارهێنانی پێشکەوتووترین و نوێترین ئامێرەکانی جیهان بۆ پشکنینەکانی MRI, CT Scan)y) لەژێر چاودێری پزیشکانی پسپۆڕ و ستافێکی شارەزادا، ئێمە وەک پردێک کاردەکەین بۆ گەیشتن بە دەستنیشانکردنی ڕاست و دروست، چونکە بڕوامان وایە دەستنیشانکردنی ڕاست، نیوەی چارەسەرە.

📞 بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر لەسەر پشکنینەکانمان:

07501403841 یان 07701403841

🔎👌🏻 ناونیشان:

ڕانیە - شەقامی پزیشکان - ژێربینای کلینیکی شیفا

#تێسلا #تەندروستی #نەخۆشی #ڕەنین #پزیشکی #ڕانیە #قەلادزێ #کۆیە #سۆران #دوکان

🤷‍♂️جەستەت هاوار دەکات.. تۆ بۆچی بێدەنگی دەکەیت؟!پیاوێکی🙍‍♂️ ٣١ ساڵان، ٥ ساڵی ڕێک بەدەست ئازار و کێشەی میزکردنەوە دەیناڵ...
20/06/2026

🤷‍♂️جەستەت هاوار دەکات.. تۆ بۆچی بێدەنگی دەکەیت؟!

پیاوێکی🙍‍♂️ ٣١ ساڵان، ٥ ساڵی ڕێک بەدەست ئازار و کێشەی میزکردنەوە دەیناڵاند،چارەسەری چی بوو؟

هەموو جارێک کە ئازار یان ناڕەحەتی بۆ دەهات، ده‌ستپێکی حەبێکی ئازارشکێن 💊و تەواو!

ئازارەکە کەم دەبۆوە، بەڵام کارەساتەکە لە ناو جەستەیدا گەورەتر دەبوو.
💉💊ئازارشکێنەکان ڕاستییەکەیان لێ شاردبووەوە: ئازارشکێن نەخۆشی چارەسەر ناکات، تەنها فێڵ لە مێشکت دەکات کە تۆ باشیت!

👈👌🏻کاتێک دۆخەکە گەیشتە لوتکە و نەخۆشەکە سەردانی پزیشکی کرد، پشکنینەکان ڕاستییەکی تۆقێنەریان دەرخست:
لە وێنەی سیتی سکانەکەدا ،میزڵدانێکی بەتاقەتکەوتوو و یەکجار گەورەبوو دەرکەوت کە لێوانلێو بووبوو لە میز بەهۆی پەککەوتنی دەمارەکانەوە.

🩻کاتێک پشکنینی ئێم ئاڕ ئای (MRI) بۆ بڕبڕەی پشتی کرا (وەک لە وێنەکانی خوارەوە دیارە)، دەرکەوت وەرەمێکی گەورە (Myxopapillary Ependymoma) لە ناو کەناڵی بڕبڕەی پشتیدا گەشەی کردووە و بۆ ماوەی ئەم ٥ ساڵە بەردەوام بە توندی پشتی بەستووە بە کۆمەڵە دەماری (Cauda Equina).

🤷‍♂️ئەگەر ئەم گەنجە لە بری کڕینی حەبی ئازارشکێن، لە سەرەتاوە یەک پشکنینی وردی تیشکی بکردایە، ٥ ساڵ لەمەوبەر بە نەشتەرگەرییەکی زۆر سادەتر ڕزگاری دەبوو، نەک ئێستا کە دەمارەکانی کەوتوونەتە ژێر مەترسییەکی ئاوا گەورەوە!

👨🏻‍⚕️هاوڵاتی ئەزیز:

ئازار، زەنگی ئاگادارکردنەوەی خودایە لە ناو جەستەتدا. کاتێک بە حەبێک جەستەت بێدەنگ دەکەیت، تۆ چارەسەری کێشەکەت نەکردووە، تەنها کاتت داوە بە دوژمنەکەت (نەخۆشییەکە) تا زیاترت لێ بدات! هەمیشە پێش خواردنی ئازارشکێن، سەرچاوەی ئازارەکەت بدۆزەرەوە.

🔎👌🏻"سەنتەرەکەمان بە بەرزترین و مۆدێرنترین ئامێرەکانی سیتی سکان (CT Scan) و ئێم ئاڕ ئای (MRI) لەسەر ئاستی جیهان تەیار کراوە..."بۆ ئەوەی ڕاستییەکان پێش کات بەفیڕۆچوون بخەینە بەردەستت

🟢ناونیشان: ڕانیە - شەقامی پزیشکان - ژێر بینای کلینیکی شیفا.

🤳🏼بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر لەسەر پشکنینەکانتان:پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکەن.

📞 07501403841
📞 07701403841

#ڕانیە #قەڵادزێ #کۆیە #دوکان #سۆران #ڕاپەڕین #تەندروستی #ئازارشکێن

کاتێک وردبینی لە دەستنیشانکردن دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە ساڵانێک لە نیگەرانی! 🧠🩺🌼💐شانازی دەکەین کە بووینەتە چرایەک بۆ ڕۆ...
18/06/2026

کاتێک وردبینی لە دەستنیشانکردن دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە ساڵانێک لە نیگەرانی! 🧠🩺

🌼💐شانازی دەکەین کە بووینەتە چرایەک بۆ ڕۆشنکردنەوەی تاریکیی نەخۆشییەکانی ئێوە و گەیاندنتان بە کەناری ئارامی…

🌹🌹زۆرجار نەخۆشەکانمان بۆ ماوەیەکی زۆر بەدەست نیشانەیەکی تەندروستییەوە دەناڵێنن و نازانن هۆکارەکەی چییە..

🔎🤦🏼‍♀️ئەمڕۆ حاڵەتێکی دەگمەن و گرنگمان بۆ هات کە نەخۆشێک بۆ ماوەی ٨ ساڵ تووشی گەشکە (فێ) بووە.
دوای پشکنینی ورد لە سەنتەری "تێسلا" و بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی MRI، توانیمان حاڵەتەکە بە وردی دەستنیشان بکەین کە بریتی بوو لە: "Neurocysticercosis" لە قۆناغی لێک هەڵوەشانەوە و پوکانەوە (Degenerative phase).

🟢سەنتەری تێسلا بووەتە ناوەندێک بۆ دۆزینەوەی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و پێشکەشکردنی وەڵامی دروست بە نەخۆشەکانمان.

بۆچی تێسلا هەڵبژاردەی یەکەمی پزیشک و نەخۆشەکانە؟

👈وردبینی بێوێنە: تیمی پسپۆڕی ئێمە بە وردی شیکردنەوە بۆ هەموو حاڵەتەکان دەکەن، تەنانەت ئەوانەشی دەگمەن و ئاڵۆزن.

👈تەکنەلۆژیای سەردەم: بەهۆی ئامێری MRIی پێشکەوتوومانەوە، دەتوانین وردترین گۆڕانکارییە پڕۆتینییەکانیش ئاشکرا بکەین، ئەمەش ڕێگە لە هەڵەی دەستنیشانکردن دەگرێت.
👈خەمخۆری و پیشەییبوون: ستافی تێسلا بەوپەڕی ڕێز و دڵسۆزییەوە خزمەتی هاوڵاتییان دەکەن.

🔎📌ناونیشان:
رانیە، شەقامی پزیشکان، ژێر بینای کلینیکی شیفا، بەرامبەر بەنزینخانەی کۆنی رانیە.

📞 بۆ زانیاری زیاتر و زانیاری لەسەر پشکنینەکانتان:پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکەن
07501403841
07701403841

👌🏻ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی دڵنیایی بە تەندروستی تۆ ببەخشین…

#تێسلا #رانیە #کۆیە #دوکان #قەلادزێ #گەشکە #فێ

🟢کاتێک سەرئێشەیەکی سادە، دەبێتە کلیل بۆ دۆزینەوەی نەخۆشییەکی دەگمەنی جیهانی!🤵🤵🏻‍♂️دایک و باوک و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان،کە ...
16/06/2026

🟢کاتێک سەرئێشەیەکی سادە، دەبێتە کلیل بۆ دۆزینەوەی نەخۆشییەکی دەگمەنی جیهانی!

🤵🤵🏻‍♂️دایک و باوک و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان،کە بە ئازارێکی توندی سەرئێشەوە 🤦🏼‍♀️دایناڵاند سەردانیان کردین. لە ڕوکاری دەرەوە وەک هەر سەرئێشەیەکی ئاسایی دەهاتە بەرچاو، بەڵام نیشانەکان لێرەدا نەوەستان... کەمێک لێڵبوونی بینین و قورسبوونی بیستن، ئاماژە بوون بۆ شەڕێکی شاراوە لە ناوەوەی جەستەدا.

👌🏻🔎کاتێک پشکنینی وێنەگرتنی تیشکی (MRI) بۆ مێشکی ئەنجامدرا (هاوشێوەی ئەو دیمەنە پزیشکییە وردانەی لە وێنەکانی ⁠خوارەوە هاتوون)، پزیشکانی پسپۆڕ توانیان پەردە لەسەر یەکێک لە دەگمەنترین سندرۆمە پزیشکییەکان لابدەن: کە پێی دەڵێن سندرۆمی سوساک (Susac Syndrome).

🌹👈ئەم نەخۆشییە کاتێک ڕوودەدات کە سیستەمی بەرگری جەستە بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر موولولە ناسکەکانی خوێن لە سێ گرنگترین ئەندامی جەستەدا: 🧠مێشک، 👁️چاو، و 👂گوێی ناوەوە.

🌹🌹لە جیهانی پزیشکیدا، چرکەکانیش بڕیاردەرن! دۆزینەوەی پێشوەختە و ناسینەوەی خێرای ئەم جۆرە حاڵەتانە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووەوە، تەنها دەستنیشانکردنی نەخۆشی نییە، بەڵکو ڕزگارکردنی پاشەڕۆژی تەندروستی و بینین و بیستنی نەخۆشەکەیە پێش ئەوەی زیانی گەورەیان پێبگات.

💐💐ئێمە لێرەین تا بە نوێترین و پێشکەوتووترین ئامێرەکانی وێنەگرتنی پزیشکی لەسەر ئاستی جیهان، وردترین و ڕاستترین دەستنیشانکردنتان پێشکەش بکەین. چونکە تەندروستی ئێوە شایەنی قووڵترین سەرنجە.

📍 ناونیشانی سەنتەری تیشکی تێسلا: ڕانیە - شەقامی پزیشکان - ژێر بینای کلینیکی شیفا

📞 بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر لەسەر پشکنینەکانتان:پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکەن:

⁠07701403841⁠
⁠07501403841⁠

#ڕانیە #کۆیە #سۆران #قەلادزی #دوکان #تەندروستی #مێشک #دەمار

🤦🏼‍♀️کاتێک سەرئێشەیەکی سادە، دەبێتە کلیلێک بۆ دۆزینەوەی یەکێک لە دەگمەنترین نەخۆشییەکانی جیهان!🤦🏼‍♀️خانمێکی گەنجی ٣٠ ساڵ...
13/06/2026

🤦🏼‍♀️کاتێک سەرئێشەیەکی سادە، دەبێتە کلیلێک بۆ دۆزینەوەی یەکێک لە دەگمەنترین نەخۆشییەکانی جیهان!

🤦🏼‍♀️خانمێکی گەنجی ٣٠ ساڵ بەدەست سەرئێشە و کەمبوونەوەی هۆشیارییەوە دەیناڵاند. لەوانەیە لە هەر شوێنێکی تر بووایە وەک شەقیقەیەکی ئاسایی سەیربکرایە، بەڵام لە سەنتەری تیشکی تێسلا چیرۆکەکە گۆڕا.

🔎 تێکەڵەی لێهاتوویی، تەکنەلۆجیا و وردبینی:

دەرکەوتنی وێنەیەکی ئاوا ڕوون و بێ کەم و کوڕی (وەک لە ⁠وێنەکانی خوارەوە دا دیارە)، تەنها بەهۆی پێشکەوتوویی ئامێرەکانمانەوە نییە؛ بەڵکو بەرهەمی وردبینی و لێهاتوویی بێوێنەی تەکنیکار و وێنەگرانی تیشکی سەنتەرەکەمانە کە بە لێزانینی خۆیان توانیویانە باشترین پڕۆتۆکۆلی وێنەگرتن جێبەجێ بکەن. لە پاڵ ئەوانیشدا، پزیشکانی پسپۆڕی ئێمە بە چاوێکی تیژ و زانستییەوە هێڵ بە هێڵی تیشکەکەیان پشکنی و نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکی یەکجار دەگمەنی بۆماوەییان بە ناوی CADASIL دۆزییەوە، کە لە ناو ١٠٠,٠٠٠ کەسدا تەنها ٢ بۆ ٥ کەس تووشی دەبن!

💐🌹پەیامی ئێمە:
هەماهەنگیی نێوان وێنەگرانی لێهاتوو، دکتۆرە پسپۆڕەکان و باشترین تەکنەلۆجیا، تەنها نەخۆشییەک پێناسە ناکەن، بەڵکو بە دەستنیشانکردنی پێشوەختە ژیانی نەخۆشەکە و داهاتووی خێزانەکەی لە جەڵتەی کتوپڕ دەپارێزن.

🌹تەندروستیی ئێوە شایەنی باشترین و وردترین چاودێرییە.

📌🔎ناونیشان: ڕانیە - شەقامی پزیشکان - ژێر بینای کلینیکی یافا - بەرامبەر بەنزینخانەی کۆنی ڕانیە

📞 بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر لەسەر پشکنینەکانتان:

07501403841 | 07701403841

#ڕانیە #قەلادزێ #سۆران #کۆیە #چۆمان #تەندروستی

ئەمە کەیسی ئەمرۆی سەنتەرەکەمان بوو کە... (کۆتایی بە کێشەیەکی ٣ ساڵە هات)💐💐سێ ساڵ بوو سەرڕای خواردنی دەرمانی ڕێک و پێک، ه...
11/06/2026

ئەمە کەیسی ئەمرۆی سەنتەرەکەمان بوو کە... (کۆتایی بە کێشەیەکی ٣ ساڵە هات)

💐💐سێ ساڵ بوو سەرڕای خواردنی دەرمانی ڕێک و پێک، هێشتا هێرشەکانی فێ (گەشکە) ناوبەناو دەگەڕانەوە و بڕستیان لەم نەخۆشە بڕیبوو. خێزانەکەی هەموو ڕێگایەکیان تاقیکردبووەوە، بەڵام کارەبای زیادەی مێشکی هێمن نەدەبووەوە و دەرمانەکان کاریگەرییان نەبوو.

🟢دواتر، نەخۆشەکە سەردانی سەنتەرەکەمانی کرد...
بۆ ئەوەی بزانین بۆچی جەستەی وەڵامی دەرمانەکان ناداتەوە و چی لەناو مێشکیدا شاردراوەتەوە، پشکنینێکی MRI وردمان بۆ ئەنجامدا. کاتێک وێنەکان ئامادە بوون، هۆکاری ئەو ٣ ساڵە پڕ لە ئازارە دۆزرایەوە!

👇وەک لەم وێنانەی خوارەوە دەبینرێت لەناو مێشکیدا حاڵەتێک هەیە کە پێی دەوترێت "کاڤێرنۆما". ئەمە چییە؟

🌷زۆر سادە: کۆبوونەوەیەکی نائاساییە لە لوولە خوێنە زۆر بچووکەکان، کە شێوەیان ڕێک وەک "دەنکە گەنمەشامی" (پۆپکۆڕن) لێهاتووە.

🌹ئەم لوولە خوێنە بچووکانە دیواریان زۆر ناسکە، بە درێژایی ئەو ٣ ساڵە بڕێکی زۆر کەم خوێنیان دڵۆپە کردووەتە دەورووبەری خۆیان. ئەو خوێنە کەمەش کەنارێکی ڕەشی (وەک ژەنگ یان نیشتوو) لە دەوری گەنمەشامییەکە دروستکردووە

👈ئەم کەنارە ڕەشە ڕێک وەک هاندەرێکی بەردەوام وابووە کە نەیدەهێشت کارەبای مێشکی جێگیر بێت، بۆیە نەخۆشەکە بەردەوام تووشی فێ دەبوو و دەرمانەکانیش سوودیان نەدەبوو.

🔷🤲🏻 ئێستا کە بەهۆی پشکنینی وردی سەنتەرەکەمانەوە هۆکارە شاراوەکە دۆزرایەوە، ڕێگای چارەسەریش بۆ پزیشکەکان تەواو ڕوون بووەوە، بۆ ئەوەی پلانێکی نوێ دابنێن (جا بە گۆڕینی دەرمان بێت یان لابردنی بە نەشتەرگەری) تا نەخۆشەکە بۆ هەمیشە لەو فێیە بەردەوامە ڕزگار بێت.

📌🔎ناونیشانی سەنتەر: ڕانیە - شەقامی پزیشکان - ژێر بینای کلینکی شیفا

☎️🤳🏼بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر لەسەر پشکنینەکانتان، پەیوەندیمان پێوە بکەن:
📱 07501403841
📱 07701403841

#تێسلا #کاڤێرنۆما #گەشکە #ڕانیە #سۆران #کۆیە #چۆمان

Address

Doctor Street/Shifa Compled Building
Ranya

Opening Hours

Monday 12:00 - 22:00
Tuesday 12:00 - 20:00
Wednesday 12:00 - 20:00
Thursday 12:00 - 20:00
Saturday 12:00 - 20:00
Sunday 12:00 - 20:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tesla Imaging Center- سەنتەری تیشکی تێسلا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share