دکتورە شایان جلال خلف Dr. Shayan Jalal Khalaf

دکتورە شایان جلال خلف Dr. Shayan Jalal Khalaf شەقامی ابراهیم پاشا نزیک فلکەی دارۆغا ،

تەلاری پزیشکی جولیا .

0750 177 7387 - 0770 957 8500

26/08/2026

خانمانی دووگیان چ کرێمێک گونجاوە بۆیان لەکاتی دووگیانیدا دەتوانن بەکاریبهێنن ؟؟؟

خانمانی دووگیان واباشە هەتا دەتوانن لە کرێمات دوور بکەونەوە ، بەڵام هەندێک کرێم هەیە دەتوانن بەکاربهێن
بەتایبەتی لەدوای (٣) مانگی سەرەتادا ،

ئەوکرێمانەی کە Niacinamide تێدایە وەک Anti-wrinkle
بەکاری دەهێنن ، دەتوانن بەکاریبهێنن چونکە توانای
هەڵمژینی کەمە لەپێستەوا ،

شێدارکەوەکان کە سادەیە و مادەیتری لەگەڵدانیە

Sunscreen
ئەتوانن بەکاری بهێنن بەڕۆژ بەتایبەتی نابێت مادەی
‏ Retinoid
تێدابێت، واتا هەرجۆرە کرێمێک مادەی Retinoid تێدا بێت
نابێت بەکاربهێنرێت .

19/08/2026

ئەگەر خانمان دەرمانی چارەسەرکردن بۆ
زیپکە وەربگرن ئایا دەتوانن دووگیان ببن ؟؟؟

چارەسەری زیپکە هەندێک چارەسەرمان هەیە
کە لەوانە Retinoid تێدایە، ئەمانە واباشترە خانمان لەدوای
کۆتایهێنان بە حەپەکە دیاری بکات بۆ( ٦)مانگ دووگیان نەبێت ،

بۆچی ؟چونکە ئەمە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین Aتێدایە ،

کە کاریگەری هەیە لەسەر کۆئەندامەکانی کۆرپەلەکە .

10/08/2026

خانمی دووگیان لە چ کاتێکی دووگیانیەکەیی
دەتوانێت ددانی هەڵبکێشێت یاخود
پڕکردنەوە بکات ؟؟؟

خانمانی دووگیان لە ٣ مانگی سەرەتایان تەواو کرد
دەتوانن کار لە ددانیاندا بکرێت لەلای پزیشکی
ددان بۆ نمونە:-

ددان هەڵکێشان کاتێک کە دەرمانی بەنجی بۆ
بەکار ئەهێنرێت، لەم کاتەدا ئەتوانین بڵێین ئاساییە بۆ خانمەکە.

03/08/2026

ڕەحم هەڵبەستنەوە لە خانمانی دووگیاندا چیە ؟
لە چ کاتێکدا پێویستە ئەنجام بدرێت ؟؟

ڕەحم هەڵ بەستنەوە بریتیەلە:- ملی منداڵدان بە پەتێکی تایبەتی ئەبەسترێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی لەبارچوون،
تەبعەن ئەمە ئەنجام ئەدرێت بۆ ئەو خانمانەی کە پێشتر

منداڵێکیان لە دەست چووە لە (٤)مانگیدا، یاخود دەتوانین بڵێین منداڵێکیان لەدایک بووە لە پێش وەختە لە ٦مانگی یاخود ٧و٨ دا ،

ئەم حاڵەتە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە لە سکی
داهاتوودا تەمەنی دووگیانیەکەیی (١٤)هەفتەبێت وسۆنەرێکی کاملی کردبێت بۆ ئەوەی بزانین منداڵەکە تەندروستە

25/07/2026

خانمانی دووگیان تووشی سەراو تەقینی پێشوەختە ببن
چی بکەن باشە؟؟؟

بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە پێویستەکات سەردانی نەخۆشخانە بکات ، بەتایبەتی ئەگەر خوێنی لەگەڵدا
تێکەڵاو بێت .

بۆ ئەوەی بزانین خانمەکە منداڵەکەی دەبێت ،
ئایا دڵی منداڵەکە گاریگەری هەیە، یاخود وێڵاشەکەی پەستانی لەسەرە یان نا، بۆ ئەوەی ئەم حاڵەتە کەم کەینەوە
باشترە ئێمە هەچ هەوکردنێک :-
هەوکردنی میزەڵدان بێت یاخود هەوکردنی دامێن بێت واباشترە لەکاتی دووگیانیەکەدا زوو چارەسەر بکرێت ،
یاخود خانمەکە شەکرەی هەبێت زوو کۆنتڕۆڵ بکرێت .

20/07/2026

خانمانی دووگیان چەندجار پێویستە سەردانی پزیشک بکەن
لەماوەی دوگیانیەکەیان ؟؟؟

خانمانی دووگیان ئەگەر یەکەم دووگیانیان بێت پێویستە ١٠ جار
سەردانی پزیشک بکات .
وە ئەگەر دووگیانی ٢م و ٣می بێت پێویستە ٧ جار سەردانی پزیشک بکات ،
ئەگەر خانمەکە نەخۆشی پەستانی خوێن و شەکرەی هەبێت پێویستە زیاتر سەردانی پزیشک بکات .

بۆچی ئەم سەردانانە گرینگە ؟؟

ئەم سەردانانە گرینگە لەبەر تەندروستی کۆرپەلە و دایکەکە بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە تەندروستی هەردووگیان .

18/07/2026

ئایا سەراو تەقینی پێشوەختەلە خانمانی دووگیاندا
چییە و هۆکارەکانی چین ؟؟

سەراو تەقین چییە؟؟

سەراو تەقین بریتیەلە پچرانی ئاوی کۆرپەلە
پێش ئەوەی لەدایک بێت , بەدڵنیایەوە ئەکرێت بە دووبەشەوە بەشێکیان پێش (٣٧) هەفتەیی کە پێیدەوترێت
{پێشوەختە}، بەشێکیشمان کە لەدوایی (٣٧) هەفتەییە پێش ئەوەی منداڵەکە لەدایک بێت .

هۆکارەکانی چیین ؟؟؟

هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خانمەکە پێئەچێت
هەوکردنی هەبێت لە دامێنی یان لەناو ڕەحمیدا، یان هەڵگری هەندێک میکرۆبی تایبەتیبێ، یاخود ڕەحمی کشاوە بە ئاوێکی زۆری منداڵەکە، لەئەنجامدا یان ئاوی منداڵەکە ناتەواوە
یاخود خانمەک پێشوەختە توشی لێبوونەوەی وێڵاشەکەی بوە، بۆتە هۆی نەزیفی و ئەبێتە هۆپچڕانی ئەم پەردەیە لە
پێشوەختەدا .

11/07/2026

ئایا سوڕانی هێلکەدان چییە؟ نیشانەکانی و چارەسەرەکەی چییە؟؟؟

سوڕانی هێلکەدان چییە؟
سوڕانی هێلکەدان بریتیە لە:- هێلکەدان یان هێلکەدان و بۆریەکەی بەدەوری خۆیا دەسوڕێ، لە ئەنجامدا ئەبێتە هۆی
گیران و تەسکبوونەوەی بۆری خوێن ، کەخوێن بۆ هێلکەدانەکە ناچێت و هێلکەدانەکەمان لە دەست دەچێت.

نیشانەکانی :-
نیشانەکانی بە ئازارێکی زۆری لە پڕ لە بەشی خوارەوەی سک دەردەکەوێ ، ئەگەر لە لای ڕاستا بێت لێمان تێکەچێت لەگەڵ
نیشانەکانی ڕیخۆڵە کوێرەدا، وە خانمەکە لەوانەیە تووشی
دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوەیەکی زۆر و سەرگێژ خواردن ببێ،
ئەم پێچ خواردنە لەلای ڕاست زیاترە وەک لەلای چەپ.

چارەسەرەکەشی:-
بە نازوور بێت یان بەکردنەوەی سک بێت ئەیگەڕێنینەوە
شوێنی خۆی و جێگیری ئەکەین، وە ئەگەر لەوکاتەدا کیسێک
یاخود گرێیەکی گەورە هەبێت بۆی لائەبەین.

06/07/2026

د.شایان لە کلینیک هاتاکوو هۆڵی نەشتەر گەری

هەوڵی ئارام کردنەوەی چارەخوازان دەدات،
بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە ترس و قەلەقی ئەو نۆ مانگەی بەسەریان بردوە بە باش و خراپەوە ،

هیوای تەندروست باشی بۆ ئەم خانمەو کۆرپەکەی ئەخوازین.

01/07/2026

چارەسەرەکانی ڕەحم داخزان چین ؟؟؟

چارەسەرەکان بەپێی دەرەجەکان
دەگۆڕێتچەند دەرەجەیەکمان هەیە {١و٢و٣و٤}
لە دەرەجەی {١و٢}دا ئەتوانین بە گۆڕانی ژیانی چارەسەری بکەین،

ئەگەر خانمەکە کێشی زۆر بێت دایبەزێنێت ،
یان جگەرە و ڤەیپ ئەکێشێت بیوەستێنێت ،

وە خانمەکە هەندێک وەرزش بۆ حەوزی ئەتوانین بۆی دانێین بۆ ماوەی ٦مانگ ،

ئەگەر هاتوو بەمانە ئەنجامی نەبوو ئەوا دەچین بۆ نەشتەرگەری ،

کە لە دەرەجەی{ ٣و٤ }ئەتوانین بۆیبکەین
وە ئەگەر هیچ نیشانەیەکی نەبوو ئەتوانین بۆی نەکەین بەڵام،

ئەگەر کاریگەری کردبویە سەر کۆئەندامی میزی

مانای وایە کۆنترۆڵی میزی لەدەست یابوو
ئەو کاتەناچارین نەشتەرگەری بکەین .

Address

Ibrahim Pasha
Sulaimaniya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتورە شایان جلال خلف Dr. Shayan Jalal Khalaf posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share