کلینیکی چارەسەری سروشتی دیـوان

  • Home
  • Iraq
  • Taqtaq
  • کلینیکی چارەسەری سروشتی دیـوان

کلینیکی چارەسەری سروشتی دیـوان ..

زنجیرەی یەک:کێشە دەماریەکان carpal tunnel syndrome::نەخۆشی تونێلی کارپاڵنەخۆشی دەمارگیرانی دەست بریتییە لە دروستبوونی پە...
15/12/2022

زنجیرەی یەک:

کێشە دەماریەکان carpal tunnel syndrome:

:نەخۆشی تونێلی کارپاڵ
نەخۆشی دەمارگیرانی دەست
بریتییە لە دروستبوونی پەستان لەسەر دەماری ناوەند(median nerve)
سەرەتا بۆ ئەوەی بزانین نەخۆشی تونێلی کارپەڵ(دەمارگیرانی دەست) چییە پێویستە بزانین دەماری ناوەند چیە؟
دەماری ناوەند: یەکێکە لە دەمارەکانی باڵ و دەست کە فرمانی ھەستی و جوڵەیی ھەندێک ماسولکەی باڵ و چەند پەنجەیەکی دەست (وەک لەوێنەکەدا ڕونکراوەتەوە )ئەنجام دەدات .
نەخۆشی تونێلی کارپاڵ: بریتیە لە دروست بوونی پەستان لەسەر دەماری ناوەندی حاڵەتێکە ئەبێتە ھۆی سڕبوون و ھەستی مێروولەی و لاوازی لە دەست، ھەروەھا یەکێکی تر لە نیشانە باوەکانی بریتیە لە سڕبوونی دەست و پەنجەکان بەتایبەت لە شەودا و بەتایبەت لەکاتی خەودا.
ھۆکارەکانی: تاوەکو ئێستا بەوردی دیاری نەکراوە ھۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەت و نەخۆشیە چیە بەڵام چەندین ھۆکاری تر ھەیە بۆ بۆ نموونە :
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکەکان
چەن جوڵەیەکی دوبارە بەدەست وەک زۆر نوسین بە کیبۆرد یان بە پێنووس(قەڵەم).
٢-قەڵەووی،شەکرە،ڕۆماتیزم.
٣-دووگیانی.
*لەئافرەتان ئەگەری ڕودانی ئەم نەخۆشییە زیاترە بەھۆی زۆر بەکارھێنان و دوبارەکردنەوەی جوڵەیە بەدەستیان .
چۆنیەتی دەستنیشانکردنی:لە وێنەی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە

چارەسەرکردن: بەشێوەیەکی گشتی چارەسەرکردنی بەندە لەسەر نیشانەکانی و ڕێژەی گەشەسەندنی، چارەسەرەکانیش ئەگەری ھەیە لەمانەی خوارەوە پێکبێن:

١-ستایلی ژیان: ئەتوانین لەڕێی کەمردنەوەی فشار و کەمکردنەوەی جوڵەی ھەڵە و دوبارەوە چارەسەری بکەیت پێش تەشەنە سەندنی حاڵەتەکە.
٢-وەرزش:لەڕێی دانانی وەرزشێکی ڕێک و پێک دەتوانیت چارەسەری ئەم حاڵەتەی پێ بکەین .
٣-دەرمان.
٤-نەشتەرگەری.

چارەسەرکردنی بە ڕێی چارەسەری فیزیایی:
1-نەخۆشی دەمارگیرانی دەست چارەسەردەکرێت بە چەند ڕاهێنانێک لە وێنەی ڕوونکردنەوەیی خوارەوەدا زیاتر ڕوون کراوەتەو
2- چەند ئامێرێک بەکاردێت بۆ ئەم نەخۆشییە وەک ئامێرەکانی (TENS-Ultrasound-laser)
3-دەرزی ئاژنین(Dry needling)
تێبینی:بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەیری وێنەکان بکەن .
هەمیشە تەندرووست بن🌹

  کاتێک کە گوێبیستی وشەی (چارەسەری فیزیایی)دەبین بە دوو شێوە لە یەک دەدرێتەوە ئەوانیش ھەندێک خەڵک وا بیردەکەنەوە بریتیە ...
10/12/2022



کاتێک کە گوێبیستی وشەی (چارەسەری فیزیایی)دەبین بە دوو شێوە لە یەک دەدرێتەوە ئەوانیش ھەندێک خەڵک وا بیردەکەنەوە بریتیە لە گیادەرمان و دەرمانی سروشتی ، وە ھەندێکی دیکەش بە شێوەیەک لە یەکی دەدەنەوە کە بریتیە لە مەساج، بۆیە لەم گروپەش ئێمە بە ئەرکی خۆمان زانی بە شێوەیەکی ڕاست ڕوونی بکەینەوە کە چارەسەری فیزیایی چیە و جیاوازی بکەن لەگەڵ ئەو بیرکردنەوە ھەڵەیەیی لە بیریاندا گەشەی کردووە.

بەشەکانی چارەسەری فیزیایی:-
بەشەکانی زۆرن و زۆرترین کەس سودمەند ئەبێت لە چارەسەری فیزیایی لەوانە:

دڵ :-
چارەسەری فیزیایی بەکاردەھێنرێت بۆ دڵ و لوولەکانی خوێن و سییەکان وە دووبارە شیاندنەوە ( التأهيل) زۆرترین کەس کەوا بەدەست نارێکی دڵ ـەوە ئەنالێن. یاخود ئەو کەسانەی نەشتەرگەریان بۆ ئەکرێت لە دڵ و سییەکاندا.

بەساڵاچوان:-
بۆ تەمەنی پیری چارەسەری فیزیایی زۆرترین خزمەت پێشکەش ئەکات ، چەندین کێشە ھەیە تووشی مرۆڤەکان ئەبێت کاتێک ئەگەنە تەمەنی پیری وە چارەسەری فیزیایی ئەتوانێت ھاوکاریەکی زۆری ئەو حاڵەتانە بکات لەوانە ( ھەوکردنی جومگەکان ، نەمانی چڕی ئێسک ، شێرپەنجە ، زەھایمەر ، گۆرینی جومگەکان ، نەمانی ھاوسەنگی ... ھتد ) لەم دۆخانەدا چارەسەری فیزیایی ئەتوانێت ھاوکار بێت لە نەھێشتنی ئازار و گەراندنەوەی جوڵە و زیادکردنی توانا جەستەیەکان.

دەمار:-
چارەسەری فیزیایی بەشێکە کە تەرکیز ئەکاتە سەر کارکردن لەسەر ئەو کەسانەی کە کێشە یاخود نەخۆشی دەماریان ھەیە . ئەمەش ( زەھایمەر و ئەو زیانانەی بە مێشک ئەگات ، شەلەل بوونی مێشک ، شەلەل بوونی چوار پەلەکان ، ئەو زیانانەی بە درکە پەتک ئەگات لەگەڵ جەڵتەی مێشک.

ئێسک:-
چارەسەری فیزیایی یارمەتی دووبارە شیاندنەوەی ئەو نەخۆشیانە ئەکات کە تووشی شکاندنی ئێسک و پێکانە وەرزشیەکان و چارەسەری رۆماتیزم و داخورانی جومگەکان و ئیسراحەت پێکردنی ماسوولکەکانی تەمەن پیرەکان.

منداڵان :-
چارەسەری فیزیایی زۆرترین خزمەت پێشکەش بە مناڵان و ساوایان ئەکات ، ئەوانەی کە کێشەی تەندروستیان و کێشە رۆشتن و دەماری و جوڵە و باڵانسیان ھەیە

Address

تەق تەق سەرەتای شەقامی پزیشکان
Taqtaq

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی چارەسەری سروشتی دیـوان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to کلینیکی چارەسەری سروشتی دیـوان:

Shortcuts

Share