باخچەی مناڵانی ئامێز بۆمناڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

  • Home
  • باخچەی مناڵانی ئامێز بۆمناڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

باخچەی مناڵانی ئامێز بۆمناڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت باخچەی منداڵانی ئامێز سەر بەوەزارەتی پەروەردەیە

چەن پەپولەیەک لە باخچەکەمان(تخرج)یان کرد..بەهیوای سەرکەوتن لە هەموو قۆناغەکاندا…دەستی مامۆستایانی باخچە خۆش بێت..دەست خۆ...
16/05/2026

چەن پەپولەیەک لە باخچەکەمان(تخرج)یان کرد..
بەهیوای سەرکەوتن لە هەموو قۆناغەکاندا…دەستی مامۆستایانی باخچە خۆش بێت..دەست خۆشی تایبەت بۆ Rozi photogra
هەموو ساڵێک ئەرکی لە چابدانی لە ئەستۆ گرتوە..

19/04/2026

بەشێک لە وانە و مەشقەکانی باخچەی ئامێز بۆ منداڵانی خاوەن پێداوستی تایبەت ڕۆژانە بریتییە لە مەشقی ماسولکەی گەورە( Gross motor).

مەبەست لەم چالاکییە بریتییە لە بەهێزکردنی ماسولکەکان، پاراستنی هاوسەنگی جەستە، گەشەی دەروونی و جەستەیی منداڵ.

دایک و باوکی بەڕێز پێویستە ئەو ڕاستییە بزانن، گەشەی منداڵ پرۆسەیەکی هاوسەنگە، بە تایبەتی کۆئەندامی دەماری منداڵ( nervous system) تۆڕێکی پێکەوە بەستراوە، گەشە لە هەربەشێکی دەگۆڕێت بۆ گەشەکردن لە بەشەکانی دیکەش.

هەر وەک دواکەوتن و سستیش لە هەر بەشێکی کۆ ئەندامی دەمار کاریگەریی خراپی لەسەر بەشەکانی دیکەش دەبێت، بۆ نموونە گەشەی ماسولکە جەستەییەکان کاریگەری لەسەر قسەکردن و چالاکییە عەقڵی و زەینییەکانی دیکەی منداڵیش هەیە، هەر بۆیە منداڵ دەبێت ڕۆژانە بەشێوەیەکی هاوسەنگ مەشقەکان ئەنجام بدات.

08/02/2026

ڕۆژانەی باخچەی ئامێز

ئەم دیمەنە بەشێکە لە چالاکییەکانی بازنەی بەیانیانی باخچەی ئامێز کە هەموو بەیانییەک ئەنجام دەدرێت.

لە چالاکییەکەدا بە ئاواز و لەگەڵ مۆسیقا بەخێرهاتنی منداڵەکان دەکرێت و ناوی یەک بەیەکیان دەهێنرێت.

مەبەست لەم چالاکییە ئەوەیە منداڵ هەست بە شوناسی خۆی بکات، ئەمەش هەم پەرە بەخۆناسینی منداڵ دەدات و هەمیش باوەڕ بەخۆبوونی بۆ درووست دەبێت.

04/02/2026

دایکان و باوکانی بەڕێز، چاوەڕێی ئەنجامی خێرا و دەستبەجێ مەکەن لە مەشق و ڕاهێنانی منداڵەکانتان، مەشق ئەنجامی درێژخایەنی هەیە، خاو و پلە پلە کاریگەری دادەنێت، هەر بۆیە کاتێک ئەنجامی خێرا بەدی ناکەیت لە منداڵەکەتدا بێ هیوا مەبە و ئارام بگرە.

هەر یەک لەم منداڵانە، لە سەرەتای ساڵەوە کە دێن بەو شێوەیە لەسەر ئەو کورسیانە دانانێشن و بەم شێوەیە گوێ لە مۆسیقا بگرن، بەڵکو بەشێوەی لەسەرخۆ و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەم شێوەیەیان لێهاتووە.

02/02/2026

ڕۆژانەی باخچەی ئامێز: دیدگای ئێمە و منداڵەکان جیاوازن، ئەمە لای ئەوان یارییە بەڵام لای ئێمە تێکدانە! کەواتە با شتەکان لە دیدی خۆمانەوە تەماشا نەکەین و هەوڵ بدەین بچینە ناو جیهانی منداڵەکان...

19/01/2026

منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت، دەبێت تەنانەت ڕۆتینە ئاساییەکانی ژیانیشیان بۆ بکەین بە مەشق.

ئەم منداڵە کێشەی داگەڕانی هەیە بەسەر پلیکانەدا، دەبێت کەم کەم یارمەتی بدرێت بۆ ئەوەی لە ڕووی دەروونییەوە ترسی بشکێت، ماسوولکەکانیشی گەشە بکەن.

19/01/2026

‎ئه‌و كاته‌ی به‌عیشقه‌وه‌ خزمه‌ت ده‌بێته‌ خه‌می دڵه‌باشه‌كان به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ سه‌وزو گه‌ش ده‌بێت و ده‌بێته‌ سایه‌ی دره‌ختێ بۆ ڕێبوارێكی ماندوو هه‌مووان له‌كه‌ناریا ده‌حه‌سێنه‌وه

18/01/2026

سەرەتا مۆسیقا بۆ سەرنجڕاکێشانی منداڵ، پاشان مەشقی قەبارە، بۆ ناسینەوەی قەبارەکان بە شێوەیەکی کرداری، پاشان ئەنجامدانی مەشقێکی ماسولکەیی بۆ بڕینی چەند پارچەیەک قووڕی سەناعی.

هەموو ئەمانەش پێکەوە، بۆ ئەوەی هەم زەوق و خەیاڵی منداڵ گەشە بکات بە مۆسیقا، هەم بەشێوەیەک هۆش و ماسولکەشی بخاتەگەڕ بۆ ناسینەوەی قەبارەکان، هەمیش چالاکییەکی کردەیی ئەنجام بدات بە بڕینی پارچە قوڕێک.

پەروەردەی نوێ چیتر پشت بە باسکردن نابستێت و منداڵ ناچار بکات گوێ بگرێت، بەڵکو کەشێک دەڕەخسێنت زیاتر لە ۆرکشۆپ دەچێت و منداڵ چالاک دەبێت تیایدا.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦/١٢/٢٠٢٥ ناوەندی پەروەردەی پێشوەختەی کەلار سەردانی باخچەی منداڵانی ئامێزیان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەر و ...
17/12/2025

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦/١٢/٢٠٢٥ ناوەندی پەروەردەی پێشوەختەی کەلار سەردانی باخچەی منداڵانی ئامێزیان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایانی باخچەکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

مەبەستی سەردانەکەیان لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شێوازی کار و ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو لە باخچەی ئامێز.

بەڕێوەبەر و مامۆستایانی ناوەندی پەروەردەی پێشوەختەی کەلار، بە مەبەستی گواستنەوەی ئەزموون و شێوازی کارکردنی باخچەی ئامێز بۆ ناوەندەکەی خۆیان، لە چالاکییە پەروەردەییەکانی ڕۆژێکی باخچەکە ئامادەبوون، هەروەها سەردانی سەرجەم ژوورەکانی مەشق و پەروەردەی باخچەکەیان کرد.

Address

Salim Street, ــ

46001

Opening Hours

Monday 08:30 - 00:00
Tuesday 08:30 - 00:00
Wednesday 08:30 - 00:00
Thursday 08:30 - 00:00
Saturday 08:30 - 00:00
Sunday 08:30 - 00:00

Telephone

+9647725262350

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when باخچەی مناڵانی ئامێز بۆمناڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share