03/09/2026
موزیک وەک چارەسەر لە نەخۆشخانەی سەرەکی دانیمارک بەشی چاودێری چڕ.
بەڵێ ئازیزان موزیک دەتوانێت هێورکەرەوەیە بێت و ئارام ببەخشێت.
کاتێک من وەک پزیشک دەچمە ژوور و خزمەتی نەخۆشەوە و دەبینم نەخۆشەکە یان کەسوکاری موزیکێکی هێمن و ئارام لێدەدەن، هەست بەو ئارامییە دەکەم کە لە ناو ژوورەکەدا دروست بووە.
ئەو ئارامییە تەنها کاریگەری لەسەر نەخۆش و خێزانەکەی نییە، بەڵکو ئێمەی پزیشک و تیمی چارەسەریش هەستی پێدەکەین.
بۆیە موزیکی هێمن دەتوانێت پشتگیرییەکی بەهادار بێت بۆ نەخۆش. نەک وەک جێگرەوەی چارەسەری پزیشکی، بەڵکو وەک بەشێکی یارمەتیدەر بۆ چارەسەر؛ موزیک دەتوانێت هەستی ئاسایش و دڵنیایی زیاد بکات، نیگەرانی و نائارامی کەم بکات و ساتە قورسەکان کەمێک ئارامتر بکات.
هەندێک جار چارەسەر تەنها دەرمان نییە؛ هەموو ئەو شتانەش دەگرێتەوە کە یارمەتی مرۆڤ دەدەن لە کاتە قورس و ناخۆشەکانی ژیاندا.