26/04/2022
هونەر و دەرووناسی؟
خواستی مرۆڤ بۆ دەربڕینی ناخی خۆی وەک پێویستیەکی بنەڕەتی هەستکردنە بە مرۆڤبوونی خۆی، مەبەستی سەرەکیشی لەم کارە بۆ تێگەیشتنە لە خۆی پێشئەوەی مەبەست و ئامانجەکانی لە ڕێگای ئاخاوتنیەوە لەگەڵ دەورووبەرەکەی بەدەستبهێنێت. هونەر، بە هەموو ژانرەکانیەوە ئامرازێکی تری مرۆڤە بۆ دەربڕینی ناخی خۆی، بۆیە زۆرجار کۆمەکدەکات لە دانیشتنی ڕەوانناسیدا.