زانیاری پزیشکی

زانیاری پزیشکی ناونیشان : عەربەت -بەرامبەر فەرمانگەی کارتی نیشتمانی تانجەرۆ

Permanently closed.
تووشی تۆقین بویت دڵت کێشەی نییە❗️❗️رۆژانە چەندین کەس سەردانی پزیشکانی دڵ و سنگ و هەناوی دەکەن بە مەبستی دڵنیابوونەوە لەو...
26/04/2022

تووشی تۆقین بویت دڵت کێشەی نییە❗️❗️
رۆژانە چەندین کەس سەردانی پزیشکانی دڵ و سنگ و هەناوی دەکەن بە مەبستی دڵنیابوونەوە لەوەی کە نەخۆشی دڵیان نییە، چونکە ئەوان توشی حالەتێکی تووند دەبن کە تیایدا چەندین نیشانە بە یەکەوە و لەناکاو روویان تێدەکات و کەسەکە دەترسێت توشی جەلدەی دڵبوبێت!
نیشانەکانیش زیتر بریتیین لە سنگئێشە، تەنگەنەفەسی، بێهێزبوون، تەزو و گەرمبوونی لاشە، یەڵنج، گێژبوون و ترس لە مردن.
ئەو حالەتە زۆربەی کات لە ٥ خولەک کەمتر دەخایەنێت و هەندێکجاریش دەگاتە یەک سەعات.
سەرجەم پشکنینەکان بە ئیکۆ و هێلکاری دڵ و تەنانەت هەندێکجار قەستەرەش دەکەن، بەڵام هیچیان نەخۆشی دڵ پیشان نادەن، بەڵکو سەرجەمیان نۆرمەڵ دەردەچن. کەسەکەش چەندین پزیشکی گۆریوە و هەمان دەرئەنجامی هەبووە!
ئەم حالەتە پێیدەوترێت نەوبەی تۆقین! حالەتێکی دەرونییە، بە چەندین شێووە دەردەکەوێت. ئەم نەخۆشییە یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە چارەسەریان هەیە و دەتوانرێت چارەسەری نەخۆشەیەکە بکرێت لە لای پزیشکی دەروونی، بە دەرمان یان بە چارەسەری دەرونی لە سەر شیوەی چارەسەری رەفتاری – هزری.

د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەروونی

چەند زانیارییەک دەربارەى ئەو پێکوتەیەى کۆڕۆنا کە لەمەودوا لە هەرێمى کوردستان بەکاردەهێنرێتئەمڕۆ بەرپرسانى حکوومى ڕایانگە...
26/03/2021

چەند زانیارییەک دەربارەى ئەو پێکوتەیەى کۆڕۆنا کە لەمەودوا لە هەرێمى کوردستان بەکاردەهێنرێت

ئەمڕۆ بەرپرسانى حکوومى ڕایانگەیاند کە 43،800 ژەم لە پێکوتەى (ئەسترازێنیکا) گەیشتووەتە هەرێم و بەم زووانە دەست بە بەکارهێنانى دەکرێت.
ئەم پێکوتەیە لەلایەن کۆمپانیاى دەرمانسازیى (ئەسترازێنیکا) کە کۆمپانیایەکى بەریتانى-سوێدییە، بە هاوکارى زانکۆى (ئۆکسفۆڕد) دروست کراوە. پوختەى ئەو ڕێنماییانەى (ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى-WHO) لە پێگەى فەرمیی خۆى لەبارەی پێکوتەکە بڵاوى کردووەتەوە، ئەمەیە:
* کێ یەکەم جار وەری بگرێت؟
وا باشە سەرەتا پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى وەری بگرن، ئینجا کەسانى بەتەمەن -ئەوانەى تەمەنیان سەروو 65 ساڵە- پاشانیش ئەوانەى کە مەترسیی ئەوەیان لەسەرە نەخۆشییەکە بە توندى بگرن، کە بریتین لەو کەسانەى یەکێک یان زیاتر لەمانەیان هەیە (قەڵەوى، نەخۆشیی دڵ، نەخۆشییەکانى سینگ و هەناسە، شەکرە).
* ئایا ئەو ژنانەى شیر دەدەنە منداڵ دەتوانن وەری بگرن؟
دەتوانن وەرى بگرن، پێویستیش ناکات دواى وەرگرتنى پێکوتەکە واز لە شیردانە منداڵ بێنن.
* ئەى ژنانى دووگیان؟
ئەو ژنە دووگیانانەى کە مەترسیی زۆریان لەسەر نییە، وا باشە وەری نەگرن، بەڵام ئەوانەیان کە کارمەندى تەندروستین، وا باشترە وەرى بگرن.
* کێ وەری نەگرێت؟
کەسانى خوار تەمەن 18 ساڵ.
* ژەمەکانى وەرگرتنى چۆنە؟
بە دوو ژەم و لەڕێی ماسوولکەوە وەردەگیرێت، بە جۆرێک نێوانیان 8-12 هەفتە بێت.
* کاریگەرییەکەى چەندە؟
کاریگەریی بۆ ڕێگری لە تووشبوون 63%یە.
* ئایا کاریگەریی هەیە لەدژی جۆرە نوێ گۆڕاوەکانى ڤایرۆسی کۆڕۆنا؟
تا ڕاددەیەکى زۆر بەڵێ.
* ئایا دەبێتە جێگرەوەى ڕێکارەکانى خۆپارێزى؟
نەخێر، بۆیە دەبێت دواى وەرگرتنیشی، درێژە بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان بدرێت وەک ماسک بەستن و دەست شوشتن و دوور کەوتنەوە لە قەرەباڵغی.

د. زانا ئەحمەد
پزیشکى پسپۆڕى هەناو

17/03/2021

چاره‌سه‌رو هۆكاری توشبوون به‌ دڵه‌كزه‌ له‌كاتی دووگیانیدا:

د.سۆزان جه‌لال مه‌حمود پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكارو چاره‌سه‌ری توشبوون به‌ دڵه‌كزه‌ له‌كاتی دووگیانیداو چه‌ندین زانیاری تێدا ڕوونكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای دووگیانیدا به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ هۆڕمۆنه‌كاندا ماسولكه‌كانی سورێنچك و ئه‌و ماسولكه‌ گوشه‌ره‌ی له‌نێوان سورێنچك و گه‌ده‌یه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كرداری خۆراك هه‌زمكردن خاوده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشێتی گه‌ده‌ بۆ سورێنچك و توشبوون به‌ دڵه‌كزه‌ زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دوای نانخواردن پاڵبكه‌ویت.

ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕاست و كۆتایی دووگیانیدا كه‌ ڕه‌حمی ئافره‌ت ده‌كشێت و قه‌باره‌ی منداڵه‌كه‌ زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش په‌ستان له‌سه‌ر گه‌ده‌ دروستده‌بێت و واده‌كات كه‌ ترشێتی گه‌ده‌ بۆ سورێنچك بگه‌ڕێته‌وه‌و توشی كزانه‌وه‌ی سورێنچك ببیت. هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا جۆری خۆراك و فیسیۆلۆجی له‌ش و ڕۆتینی ژیان كاریگه‌ری ته‌واویان هه‌یه‌.

چه‌ند ڕێنماییه‌كی ساده‌ هه‌ن ده‌كرێت به‌سوود بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌كزه‌ له‌كاتی دووگیانیدا:

*ژه‌مه‌ خۆراكه‌كانت با زیاتربن و ژه‌می بچوك بچوك بخۆ، هه‌وڵبده‌ له‌كاتی نانخواردن ئاو نه‌خۆیته‌وه‌، له‌جێی ئه‌وه‌ له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا ئاو بخۆره‌وه‌.
*له‌سه‌رخۆ نان بخۆو جوان خواردنه‌كه‌ بجو.
*چه‌ند سه‌عاتێك پێش نوستن هیچ مه‌خۆ.
*خۆت به‌دوور بگره‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ توشی دڵه‌كزه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ك شۆكۆلاته‌، خۆراكی چه‌ورو خێرا، خۆراكه‌ تونه‌كان، ئه‌وانه‌ی دۆشاویان تێدایه‌، مزره‌مه‌نیه‌كان، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و كافاینه‌كان.
*ڕامه‌كشێ دوای نانخواردن به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ تا سه‌عاتێك، هه‌روه‌ها پیاسه‌كردن ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ر بێت له‌ كرداری هه‌زمكردن.
*جلوبه‌رگی فراوان له‌به‌ربكه‌ له‌جیاتی جلی ته‌سك.
*كێشت به‌ ته‌ندروستی بهێڵه‌ره‌وه‌و بجوڵێ.
*ئه‌توانی شه‌وان كاتی نوستن به‌ پشتی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌شت به‌ به‌رزی بهێڵیته‌وه‌ تا كه‌متر توشی دڵه‌كزه‌ ببیت و نوستن له‌سه‌ر لای چه‌پ دڵه‌كزه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
*ئه‌توانی دوای نانخواردن بنێشتی كه‌م شه‌كر بجویت، ئه‌مه‌ ڕژینی لیك زیاد ده‌كات و ترشێتی گه‌ده‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
*كاتی توشبوونت به‌ دڵه‌كزه‌ ئه‌توانی ماست یان شیر بخۆی تا نیشانه‌كانی نه‌مێنن، یان هه‌نگوین له‌ چای به‌یبوون.
*ئه‌گه‌ر به‌مانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌كرێت ده‌رمانی دژه‌ ترشه‌ڵۆك به‌كاربێنیت ئه‌ویش به‌ ڕاوێژی دكتۆری پسپۆڕ.

Send a message to learn more

17/03/2021

چۆن دەزانین کە توشی نەرم بوونی ئێسک بووین؟

نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک

نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک بریتی یه‌ له‌ داخوران و که‌م بوونه‌وه‌ی
چڕی ئێسقانی له‌ش به‌ ڕاده‌یه‌ک که‌مترین جووڵه‌ وه‌ک نوشتانه‌وه‌ یان به‌رزکردنه‌وه‌ی گسکێک ته‌نانه‌ت کۆکین ده‌بێته‌ هۆی شکانی ئێسقان.

گرنگترین هۆکاره‌کانی :

1-که‌می مادده‌ی کالسێوم ، فسفۆڕ ، مه‌گنسیۆم.

2-که‌می ڤیتامین ( D ) له‌ ئه‌نجامی نه‌چوونه‌ به‌ر تیشکی خۆر
یان که‌م خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین ( D )

3-وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌ له‌ خانمان دا.

4-که‌می کێش و لاوازی و به‌دخۆراکی.

5-غووده‌ی سام.

6-مانه‌وه‌ له‌ سه‌ر جێگا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بۆ نموونه‌ی دوای جه‌ڵته‌ی مێشک.

7-ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش و که‌می جوڵه.

8-که‌می هۆرمۆنی تێستیڕۆن له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا.

9-زۆر خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ و ئه‌و خواردنه‌وه‌نانه‌ی که‌فاینیان زۆر تێدایه‌ وه‌ک کۆلا و یبسی.

10-به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان وه‌ک : مادده‌ی ستیرۆیده‌کان وه‌ک کۆرتیزۆن و دیکسۆن ، ده‌رمانی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌ ، هه‌ندێ ده‌رمانی نه‌خۆشی په‌رکه‌م ، هیپارین و پلاڤێکس و وارڤارین ، عیلاجی کیمیاوی ، چاره‌سه‌ر به‌ هۆرمۆن ، هه‌ندێک ده‌رمانی ده‌روونی و خه‌مۆکی.

11-(کێشان ، هه‌روه‌ها زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان.

12-ڕه‌گه‌ز : خانمان زیاتر تووش ده‌بن له‌ پیاوان ، هه‌روه‌ها له‌ به‌ساڵاچووان زیاتره‌.

13-نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و نه‌خۆشی سستی یان وه‌ستانی گورچیله.

چۆنیه‌تی ده‌ست نیشان کردنی :

دیاریکردنی بڕی چڕی بارستایی ئێسقان له‌ ڕێگه‌ی :
تیشکی جۆری -(DEXA-scan ).
تیشکی ( CT__Scan )
سۆناری پێشکه‌تووی ئێسقان.

تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :

چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ر بکرێت.
پێدانی کالسێوم و ڤیتامین ( D ) له‌ ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه‌.
چاره‌سه‌رکردن به‌ هۆرمۆنی تایبه‌ت له‌ ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ.
عیلاج ته‌بیعی.

زانستی تاقیگەی پزیشکی.

Send a message to learn more

14/03/2021

Urinary Trackt Ifection:

*التهابی میزەڵدان يەکێکە لە جۆرە باوەکانی التهابی
کۆئەندامی میز و میزەڕۆ و ڕێژەی تووش بوون لە خانماندا زیاترە لە پیاوان.

*لە نیشانە باوەکانی بریتیین لە:
1.ئازار و کزانەوە لە کاتی میزکردندا
2. زۆر میزکردن و زۆرجاریش تەنگاوبوون بۆ میزکردن
3. تۆخبوەنەوەی ڕەنگ وە یان لێڵبوونی میز و گۆڕانی بۆنەکەی
4. ئازاری بەشی خوارەوەی سک
5. هەستکردن بە ماندووبوون و ئازاری گشتی لەش
6. لە مناڵاندا زورجار ئەبێتە هوی تا و هەندێک جار نەمانی ئارەزووی خواردن و ڕشانەوە.

* التهابی میزەڵدان لەحاڵەتە سووکەکاندا زۆر جار لە دوای چەند ڕۆژێکی کەم چاک ئەبێتەوەو پێویست بە چارەسەر ناکات. بەڵام ئەگەر حاڵەتەکە مامناوەند یان قورس بوو یان لە مناڵدا ڕوویدا وە یاخود لە ئەگەری درێژخایەندا ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.

Send a message to learn more

21/02/2021

حەساسیەی لووت...

حەساسیەی لووت نەخۆشیەکی باوە بە تایبەت لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان، هەموو تەمەنێك دەگرێتەوە، بەڵام لە گەوران زۆر زیاترە، هۆکاری سەرەکی تووشبوون بۆماوەیی یە، دوای ئەوە هۆکاری ژینگەیی دێت.

✅ دوو جۆری هەیە

وەرزی: واتا هەموو وەرزی بەهارێك نەخۆشەکە تووش دەبێت و بۆ چەند هەفتەیەك یان چەند مانگێك درێژە دەکێشێت.

بەردەوامی: بە درێژایی ساڵ نیشانەکان لە نەخۆشەکەدا هەیە، بە گشتی ٩ مانگ لە ساڵێکدا.

✅ نیشانەکانی بریتین لە لووت گیران و خورانی لووت و هاتنەخوارەوەی ئاو بە لووت و پژمینێکی زۆر، لەگەڵ خوران و فرمێسك لەچاوەکانەوە. ماوەی ئەو نیشانانە لەگەڵ تووندیەکەی دەگۆڕێت لە نەخۆشێك بۆ نەخۆشێکی تر، هەموویان وەکو یەك نین لە ماوە و تووندی نیشانەکان.

هەندێ نیشانەی تر هەیە کە هی حەساسیەکە نین بەڵکو هی ئەو نەخۆشیانەن کە بە هۆی حەساسیەکەوە تووشی بوون وەکو هەوکرنی جیوبەکان بە شێوەیەکی درێژخایەن یان تووشبوون بە هەوکردنی گوێی ناوەڕاست.

✅ ئەو کەسانەی تووشی حەساسیەی لووت دەبن لەوانەیە لە هەمان کاتدا یان دوایی تووشی نەخۆشیەکانی تری حەساسیە ببن وەکو ڕەبۆ یان ئیگزیما، یان دەبینی ئەو جۆرە نەخۆشیانە لە کەس و کاری پلە یەکی نەخۆشەکە هەیە.

✅ چارەسەری سەرەکی بریتیە لە وەرگرتنی چەند جۆرە دەرمانێك، کە ماوەی وەرگرتنی و چەندێتی دەرمانەکە دەوەستێت لەسەر تووندی نەخۆشیەکە، هەندێ نەخۆش لەوانەیە یەك و دوو دەرمانی پێویست بێت بۆ ماوەیەکی کورت بۆ کۆنتڕۆلکردنی نەخۆشیەکە، هەندێکی تر لەوانەیە دەرمانێکی زۆری بوێت و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.

نەشتەرگەری بۆ خوودی حەساسیەکە پێویست نیە بەڵام لەوانەیە هەندێ نەشتەرگەری پێویست بکات وەکو خواری دیواری لووت بۆ ئەوەی دەرمانەکان باشتر بڵاوببنەوە بەناو لووتدا، یان نەشتەرگەری بۆ چارەسەری هەوکردنی جیوبەکانەوە کە بە هۆی حەساسیەی لووتەوە دروست بووە.

✅ حەساسیەی لووت نەخۆشیەکی کووشندە نیە و چارەسەری هەیە، لەوانەیە دوای گەیشتن بە ٤٠ ساڵی هەر نەمێنێت، ئەوانەی لە منداڵیەوە تووشبووینە لەوانەیە دوای گەورەبوونیان نەمێنێت.

د.سەڵاح عبدالواحد سلێمان
پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ

Send a message to learn more

17/02/2021


نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D :

١) ئازاری ئێسك و بەشی خوارەوەی پشت و شان و مل و ئەژنۆ
٢) قژ هەڵوەرین
٣) هێواش چاکبوونەوەی برین
٤) لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگری لەش
٥) دڵتەنگی و هەناسە تەنگی
٦) ئازاری ماسولکەکان........
چارەسەر
تیشکی خۆر
سەرچاوەی خۆراکی ـ‌ـ‌‌ ماسی سەلەمونـــ، هێلکە...
دەرمانــ: کەپسولی ڤیتامین د ‌‌‌‌ـ‌/دەرزی

Send a message to learn more

منداڵانی خوار تەمەنی شەش مانگ لە وەرزەکانی سەرمادا زۆر جار توشی لوت گیران دەبن وە زۆر زیاتریش لەوانەی کە تەمەنیان کەمترە...
18/01/2021

منداڵانی خوار تەمەنی شەش مانگ لە وەرزەکانی سەرمادا زۆر جار توشی لوت گیران دەبن وە زۆر زیاتریش لەوانەی کە تەمەنیان کەمترە لە یەک مانگ کە لەوانەیە دوای سەر شوشتن یان هەڵامەتێک یان هەندێ هۆکاریی تر ..
زۆر جار کێشەی شیر خواردنیان بۆ دروست دەکات و زوو ماندوو دەبن لەکاتی شیرخواردندا🍼..
لەوکاتانەدا دەتوانیت ئەو جۆرە قەترانە بەکار بهێنیت کە پێکهاتەکەی تەنها بریتیە لە ئاو و خوێ( normal saline nasal drop ) و هیچ پێکهاتەی تری ‌تێدا نیەک چونکە سەلامەتەو زیانی لاوەکی نیە وە دەتوانی چەند جارێک بەکاری بێنیت لە ڕۆژێکدا ..
بەڵام وا باشترە پێش شیر پێدان بەکاری بهێنیت تاکو بتوانێت بەباشی شیربخوات و هەندێک جار ئەگەر‌دوای شیر خواردن ڕاستەوخۆ قەترەکەت بەکار هێنا لەوانەیە منداڵەکە لەگەلی توشی کەمێک هێڵنج یان رشانەوە ببێت.
ئەو قەترانەی لە پێکهاتەکانیان ماددەکانی ( xylometazoline یان phenylephrine) تێدایە بە بێ ڕێنمایی پزیشک بەکار مەهێنە .

د.پەروین محمد رسول
پزیشکی پسپۆڕی منداڵان

Address

Arbat

Telephone

+9647503520995

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانیاری پزیشکی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to زانیاری پزیشکی:

Shortcuts

Share