تەلاری پزیشکی ئاکار Akar medical building

تەلاری پزیشکی ئاکار    Akar medical building تەلاری پزیشکی ئاکار ڕۆژانە لەکاتژمێر ۱ بۆ ۱۲ ی شەو کراوەیە

شیری سروشتی دایک باشترینەهەفتەی یەکەمی مانگی هەشتی هەموو ساڵێک بەهەفتەی هۆشیاری شیری دایک ناسراوە و هەموو ساڵێک ڕێکخراوە...
24/07/2024

شیری سروشتی دایک باشترینە
هەفتەی یەکەمی مانگی هەشتی هەموو ساڵێک بەهەفتەی هۆشیاری شیری دایک ناسراوە و هەموو ساڵێک ڕێکخراوە جیهانیەکان هەڵمەتێکی بەرفراوان دەست پێ دەکەن لەسەرهۆشیاری پێدانی شیری دایک و سودەکانی
شیری دایک باشترین سەرچاوەی خۆراکە تکایە منداڵەکانتان بێ بەش مەکە
یەکەم شیر کە لەشی دایک لە کاتی دووگیانیدا بەرهەمی دەهنێیت و ڕێک لە دوای لەدایکبوون ئامادەیە پێی دەگوترێت ژەک ڕەنگی زەردە و زۆر دەوڵەمەندە بە خۆراک کە یارمەتی گەشەکردنی کۆئەندامی هەرس و کارکردنی کۆرپەلە تازە بووەکەت دەدات .
شیری پێگەیشتوو تێکەڵەی دروستی چەوری و شەکر و ئاو و پرۆتینی هەیە بۆیە منداڵەکەت بەردەوام لە گەشەدایە
- کەی دەتوانی دەست بە شیردان بکەیت بۆ تازەلەدایکبوەکەت ؟
ڕاستەوخۆ دەکرێت دوای چەند خولەکێک لە دایکبوونی کۆرپەکەت دەست پێ بکەیت ، چونکە تازە لەدایک بووەکان زۆر بەهرەدارن کاتێک دێتە سەر شوێنی گۆی مەمک
- یەکێکە لە پرسیارە باوەکانی دایکان ئایا منداڵەکەم شیری پێویستی دەست دەکەوێ؟
چونکە لە ڕاستیدا ناتوانیت ئەو شیرەی لەشت بەرهەم دەهێنیت ببینی ، قورسە بزانیت بە تەواوی چەندی بەرهەم دێت وچەندی خواردوە کۆپەکەت .
زۆربەی ژنان شیرێکی تەواو بەرهەم دەهێنن بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی پەرە بە منداڵەکانیان بدا ئەوە مەزەندە دەکرێت کە تەنها نزیکەی لەسەدا 5 بۆ 15 لەسەدی هەموو دایکانی شیردەر بەڕاستی سەرچاوەی شیریان کەمە
- گرنگی شیری سروشتی دایک بۆ کۆرپەکەت
شیری دایک سەرچاوەی وزەیە بۆمناڵ
بەرگری لەشی منداڵ بەهێز ئەکات
شیردان دەتوانێت منداڵەکەت بپارێزێت لەو نەخۆشیانەی بەهۆی ئاوی پیسەوە دروست دەبێت ، لەوانە سکچوون . هەروەها دەتوانێت یارمەتی بدات بۆ نەهێشتنی نەخۆشیەکانی هەناسەدان
شیری دایک مناڵ دەبارێزیت لەتوش بوون بەهەستیاری شەکری شیر (لاکتۆز)
شیری دایک هەمیشە لە پلەی گەرمی ڕاستدایە و دەتوانێت یارمەتی پاراستنی پلەی گەرمی لەشی منداڵەکەت بدات
کاتێک شیر بە منداڵەکەت دەدەی هەمیشە شیری دەبێت بەبێ ئەوەی پێویستت بە هیج یارمەتیەک بیت
ئەو مناڵەی شیری دایکیان پێ دەدرێت بەبەروارد بە مناڵی تر کەمتر نەخۆش ئەکەون
ئەو مناڵانەی شیری سروشتی دایک دایک دەخۆن زیرەکترن بەبەراورد لەگەڵ مناڵانی تر
لەگەل ئەوەی شیری دایک گرنگی هەیەبۆ مناڵ بەهەمان شیوەش لەڕووی تەندروستی و دەروونی کاریگه ری هەیە بۆ دایکان
تکایە .... مناڵەکانتان بەهۆی هیچ بیانوویەک بێ بەش مەکەن لە شیری سروشتی دایک چونکە مناڵان ئامانەتی ئیوە کراون.

#وەرگیراوە

15/07/2024

دکتۆر شاخەوان حەمە ئەمین
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی و چاندنی گورچیلە
٠٧٧٢٧٧٣٩٠٩٠
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -

تەلاری پزیشکی ئاکار ڕۆژانە لەکاتژمێر ۱ بۆ ۱۲ ی شەو کراوەیە

13/07/2024

هەرگیز بەهۆی خواردنەوە توشی بەکتریای زیانبەخش بویت ؟
ئەگەر خواردنێک بخورێت کە پیس بوبێ بە بەکتریا ئەوا ئەم نیشانانەت تیا دەرئەکەوێ:
- ڕشانەوە
- ئازاری ناوسک
- سکچون
- تا
- دڵتێکهەڵاتن
- نەمانی حەزی خورادن
ئەم نیشانانە دوای سەعاتێک یا زیاتر دروست ئەبن و ئەکرێ خۆیان باش ببن لە چەند ڕۆژێکدا، ئەکرێ جۆری بەکتریاکە مەترسیدار بێت ئەوا نێشانەکان توند و زیاتر ئەخایەنن و پێویستت بە نەخۆشخانە ئەبێت بە پەلە.

دکتۆر‌ ‌زاگرۆس‌ ‌غفور‌ ‌داراغا‌
پسپۆڕی‌ ‌نەخۆشیەکانی‌ ‌هەناو‌ ‌و‌ ‌شەکرە‌ ‌و‌ ‌کوێرە‌ ‌گلاندەکان‌
‌07703506690
ناونیشان/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -

تەلاری پزیشکی ئاکار ڕۆژانە لەکاتژمێر ۱ بۆ ۱۲ ی شەو کراوەیە

Address

ئیبراهیم پاشا
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 12:00
Tuesday 13:00 - 12:00
Wednesday 13:00 - 12:00
Thursday 13:00 - 12:00
Saturday 13:00 - 12:00
Sunday 13:00 - 12:00

Telephone

+9647501080303

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەلاری پزیشکی ئاکار Akar medical building posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تەلاری پزیشکی ئاکار Akar medical building:

Shortcuts

Share