Dr.Sabah Hawrami د.سەباح هەورامی

Dr.Sabah Hawrami د.سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی

بسم الله الرحمن الرحيم(الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)بەداخ...
12/04/2026

بسم الله الرحمن الرحيم
(الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای عمید(د.دیار نجیب عبدالکریم مدریس) نەوەی مامۆستا مەلا عبدالکریمی مدریس و پزیشکی پسپۆڕی مێشك و دەمار و بەڕێوبەری کلینکی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی شۆڕش برای بەڕێز (د. هۆشیار نجیب ) پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری مان پێگەیشت بەناوی خۆم و بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و خانەوادەبەڕێزەکەیان دەكەم لەخودای گەورە داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری و دڵنەوایی بە ئێمەو بنەماڵەكەی ببەخشێت.
...انا للە و انا الیە راجعون....

د.صباح نصرالدین احمد
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی

31/12/2025

ساڵی نوێی زاینی لە هەمووان پیرۆز بێت

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هاوڵاتیانی ئازیزی شاری سلێمانی و سەرجەم پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەم بەم بۆنەیەوە.
هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هاوڵاتیانمان دەخوازین لەساڵی نوێیدا و سوپاسی پزیشك و كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی مرۆڤدۆست و ماندوونەناس دەكەین كە پێشەنگن و بەردەوامن لەخزمەتكردنی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی سەرباری هەموو كێشە و قەیرانەكان و ماندوونەناسانە ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن.
هیوادارم ساڵی داهاتوو ساڵی پڕ خێر و خۆشی بێت بۆ هەموو لایەك

09/12/2025

سەرجەم تیمە تەندروستییەکانمان لە ئەرکدان دڵنیایی دەدەینە دانیشتوانی سلێمانی خۆشەویست لەخزمەتکردنیان

سوپاسی کارمەندانی خۆڕاگری تەندروستی سلێمانی دەکەم بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە کە بەهۆی بێ مووچەییەوە شوێنەکانیان جێنەهێشت...
26/06/2025

سوپاسی کارمەندانی خۆڕاگری تەندروستی سلێمانی دەکەم بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە کە بەهۆی بێ مووچەییەوە شوێنەکانیان جێنەهێشتووە و بەردەوامن لە کارکردن هەمیشە جێگای شانازین

30/03/2025

هاوڵاتیانی خۆشەویست تکایە پابەندی رێنماییەکانبن

بەداخەوە، لەماوەی (6)سەعاتی ڕابردوو (21) حاڵەتی برینداری ڕووداوی هاتوچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار ..

بەداخەوە لەکاتژمێر (8:00) ی بەیانی تا کاتژمێر (2:00) پاشنیوەڕۆ (21)حاڵەتی برینداری ڕوداوی هاتوچۆ گەیندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار کە (13)حاڵەتیان ڕوداوی ئۆتۆمبێل بوە (8)حاڵەتیان ڕوداوی ماتۆڕ سکیل بووە بەداخەوە (2)هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە ..

29/03/2025

جەژنی ڕەمەزان لەهەمووان پیرۆز بێت ..

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتووانی ئازیزی شاری سلێمانی و سەرجەم پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەران و خۆبەخشانی كەرتی تەندروستی لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەكەین بەم بۆنەیەوە.
هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هاوڵاتیانمان دەخوازین و سوپاسی پزیشك و كارمەندان و فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی دەكەین كە بەردەوامن لەخزمەتگوزاری تەندروستی بەهاوڵاتیان لەرۆژانی جەژندا و ماندوونەناسانە ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت .

د.صباح نصرالدین احمد
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Sabah Hawrami د.سەباح هەورامی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category