Salimbag medical building::تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ

Salimbag medical building::تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئۆرزدی - بەرامبەر کەباب وەلی

هەینیتان باش 😊🌻لەش ساغ و تەندروست بن!
30/09/2022

هەینیتان باش 😊🌻
لەش ساغ و تەندروست بن!

♦️دەوالی بریتییە لە فراوانبوون و لوول بوونی خۆێنهێنەرەکان، بەتایبەتی خوێنهێنەرە ڕووکەشەکان (superfecial vein) کە ڕاستەوخ...
28/09/2022

♦️دەوالی
بریتییە لە فراوانبوون و لوول بوونی خۆێنهێنەرەکان، بەتایبەتی خوێنهێنەرە ڕووکەشەکان (superfecial vein) کە ڕاستەوخۆ دەکەونە ژێر پێستەوە و بەتایبەتیش لە قاچ و ڕان دا , هەموو خۆێنهێنەرێک ئەگەری توشبوونی هەیە بە دەوالی بەڵام زیاتر ئەو خوێنهێنەرانەی پەلەکانی خوارەوە توشی ئەبن، ئەویش بەهۆی ئەوەی وەستانی زۆر و ڕۆشتنی زۆر کاریگەری دەبێت لەسەریان، و پاڵەپەستۆی ناو خوێنهێنەرەکان زیاد دەکات، دەبێتە هۆی کشانیان و لوول بوونیان.

🔻نیشانەکانی:
زۆربەی جار دەوالی ئازاری لەگەڵدا نیە، و زۆر کەم جار لەوانەیە ئازاری هەبێت بەڵام ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەیە:
1- شین بوونەوە یان پەمەی بوونی خوێنهێنەرەکان لە ژێر پێستدا هەندێک جار قاوەیی دەبن.
2- خوێنهێنەرەکان بە شێوەیەکی لوول و دەرپەڕیو دەرئەکەون هەندێک جار شێوەی حەبلێک وەردەگرن لە قاچ و ڕان دا.
بڕێکجار کە ئازار دروست دەبێت لەگەڵ دەوالی دا، ئەم نیشانانەی لەگەڵدا دەبێت:
1- توند بوون و قورسی لە قاچەکاندا.
2-سوتانەوە، هەست کردن بە لێدانی خۆێن هێنەرەکە، یاخود گرژی لە ماسولکەکانی قاچ دا.
3- ئاوسانی قاچەکان بەهۆی هەڵئاوسانی خوێنهێنەرەکان..
4- زیادبوونی ئازار لە دوای دانیشتن یاخود وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر.
5- خوراندن لە دەوری خوێنهێنەرە لوول بووەکان.
6- گۆڕانی ڕەنگی پێست لە دەوری خوێنهێنەرە کشاوەکان.
7- دروست بوونی برین لە قاچ دا.

خوێنهێنەری جالجاڵۆکەیی (spider vein) ئەم جۆرە خوێنهێنەری بچووکن و باریکن بەشێوەی پەتی جالجاڵۆکە دەرئەکەون لەژێر پێستدا و ڕەنگیان سوور ە یاخود شینە..

هۆکارەکان:
خوێنهێنەرەکان زمانەیان هەیە کە ڕێگری دەکەن لە گەڕانەوەی خوێن، تەنها بە ئاراستەی دڵ دەکرێنەوە و پاڵ بە خوێنەکەوە دەنێن بەو ئاراستەیە، بەڵام لەکاتی توشبوونیان بە دەوالی ئەو زمانانە بە ئاراستەی پێچەوانەشەوە دەکرێنەوە و بە باشی کار ناکەن ئەمەش لە ئەنجامی ئەو پاڵەپەستۆ زۆرەی کە لەسەریانە، کرانەوەی زمانەکانیش بە ئاراستەی پێچەوانەوە دەبێتە هۆی مانەوە و کەمی جوڵەی خوێن لەو خوێنهێنەرانەدا و شینبوونەوەیان.

هۆکاری بۆماوەیی:
1- تەمەن: لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری توشبوون زیاد ئەکات، ئەویش لەبەرئەوەی زمانەی خوێنهێنەرەکان توشی سستی دەبن و ناتوانن پاڵ بە خوێنەوە بنێن و دەبنە هۆی کۆبوونەوەی خوێن تیایاندا.
2- ڕەگەز: ئافرەت زیاتر توش دەبێت لە پیاو بە سێ ئەوەندە، ئەویش بە هۆی گۆڕان لە هۆرمۆنەکاندا لەکاتی سکپڕی و پێش سووڕی مانگانە و هەروەها لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە(monopause) لە ژناندا , هەروەها لەکاتی بەکارهێنانی حەبی مەنع دا، هۆرمۆنی ژنانە دیواری ماسولکەیی خوێنهێنەرەکان خاو دەکاتەوەو ئەگەری دەوالی زیاد ئەکات..
3- سکپڕی: زیادبوونی قەبارەی خوێن لەناو بۆرییەکانی خوێن دا لەکاتی سکپڕی بۆ زیاتر ڕۆشتنی خۆراک بۆ کۆرپەلەکە دەبێتە هۆی کشان و ئاوسانی خوێنهێنەرەکان، لە لایەکی کەوە گۆران لە هۆرمۆنەکاندا کاریگەریەکی زۆری هەیە...
4- بوونی دەوالی لە هەندێ خێزان دا ئەگەری توشبوونی ئەندامەکانی تریش زیاد دەکات، توێژینەوەکان دەریان خستووە هەندێک خێزان ئەگەری توشبوونیان زیاترە.
5- کێشی زیادەو قەڵەویی: ئەمیش فشار دەخاتە سەر خوێنهێنەرەکان.
6- وەستانی زۆر و بەردەوام یاخود دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ نموونە ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ گەشت دەکەن لە ناو سەیارە یاخود فڕۆکەدا.
7- قەبزی بەردەوام..یاخود بوونی کۆکەی بەردەوام پاڵەپەستۆی ناو خوێنهێنەرەکان زیاد ئەکات.
8- هەبوونی خۆێن مەین لە خوێنهێنەرە قوڵەکاند(deep vein thrombosis).
9- هەندێک جار بێهێزی و لاوازی ماسولکەکانی قاچ دەبنە هۆکار.
دەستنیشانکردن:
بۆ دەستنیشانکردنی دەوالی پێویستە پزیشکەکەت پشکنینی تەواو بکات لەکاتی وەستان بە پێوە بۆ زانینی هەر ئاوساویەک و شینبوونەوەی خوێنهێنەرەکان، هەروەها پرسینی هەر جۆرە ئازارێک هەبێت لە قاچ دا.
هەندێک جار بەکارهێنانی ئامێری سۆنەر(doppler US) بۆ پشکنینی زمانەی ناو خوێنهێنەرەکان و هەروەها بۆ بینینی ئەگەری بوونی خوێنی مەیوو لەناو بۆری خوێن دا.

➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖

پزیشکی ڕاوێژکار
🔶حسن محمد الجمیلي
پسپۆڕی بواری دەمار و کۆئەندامی دەماری گشتی

📍ناونیشان:- سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ، بەرامبەر کەباب وەلی
📞ژمارە مۆبایل:- 07715881810

🔸هۆكارەكانی زۆر میزكردن لە مرۆڤدا ١.ئاوخواردنەوەی زۆر۲.سكپڕی۳. دڵەڕاوكێ و نەخۆشی دەروونی٤.نەخۆشی شەكرە٥.نەخۆشی تێكچوونی ...
26/09/2022

🔸هۆكارەكانی زۆر میزكردن لە مرۆڤدا
١.ئاوخواردنەوەی زۆر
۲.سكپڕی
۳. دڵەڕاوكێ و نەخۆشی دەروونی
٤.نەخۆشی شەكرە
٥.نەخۆشی تێكچوونی هۆڕمۆنی میزپێكردن (شەكرەی درۆزنە) (Diabetes inspidus)
٦.بەرزبونەوەی رێژەی كالسیۆم و دابەزینی رێژەی پۆتاسیۆم لە خوێندا
۷.نەخۆشی چالاكبونی رژێنی سەرگورچیلە (Cushing`s syndrome) و نەخۆشی غودەی سام
٨.سستبوونی گورچیلە
۹.هەوكردنی میزەڵدان و گەورەبوونی پڕۆستات
۱۰.نەخۆشی سستبونی جگەر
۱۱. وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی وەكو ژیناو و دەرمانی میزپێكەر (وەكو حەبی لازكس) و هەندێ دەرمانی شەكره (گروپی SGLT2-I) و حەبی لیسیەم و دەرمانێ ستیرۆید و هەندێ دەرمانی دەروونی.
۱۲.خواردنەوەی زۆری چا و قاو و خواردنەوە كهولیەكان.

٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠

♦️ دکتۆرە چراخان محمد حاجی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و شەکرە و غوددەی دەرەقی،
مامۆستای زانكۆ و خوێندكاری دكتۆرا له‌ پسپۆری وردی شه‌كره‌ و كوێره‌ ڕژێنه‌كان
___
📍 ناونیشان:- سلێمانی، شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی
☎️ ژمارە مۆبایل
07709576566

🔹جیاوازی نێوان ڕمڵی گورچیلەو بەردی گورچیلە چیە ؟ڕملی گورچیلە بریتیە لە هەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خوێ لە میزدا وەكو خوێی ك...
18/09/2022

🔹جیاوازی نێوان ڕمڵی گورچیلەو بەردی گورچیلە چیە ؟
ڕملی گورچیلە بریتیە لە هەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خوێ لە میزدا وەكو خوێی كالیسیۆم و سۆدیۆم و ئۆکزالیت ئەمانە كەڕێژەكەی بەرزتر بوو لەڕێژەی خۆی پێی دەوترێ ڕملی گورچیلە.

- ئەو كەسانەی ڕملی گورچیلەیان هەیە پێویستە ئاو زۆر بخۆنەوە، مەرج نیە ئەوەی ڕملی هەبێ بەردی گورچیلە دروست بكات، بەڵام هەندێ لەو كەسانەی بەردی گورچیلە دروست دەكەن بەشێوەیەكی گشتی ڕێژەی خوێیەكانیان لە میزدا زۆرترە.

- بەردی گورچیلە واتا بەیەكدانووسانی ڕملەكان كە قەبارەیەكی گەورەتر دروست دەكات و دەبێتە هۆی بەرد كە بەدەست دەگیرێت وە بە سۆنار دەبینرێت و دەردەكەوێت، بە ئامێری تیشكی سی تی سكان دەردەكەوێت.

- كاتێك كە ڕمل چارەسەر ناكرێت دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرد ئەو كاتە بەرد بە نەشتەرگەری چارەسەر دەكرێت لە زۆر باردا، لە هەندێ باریشدا بە دەرمان چارەسەر دەكرێت.
➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖

🔺د. کارمەند صدیق محمد
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی

📍سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ، بەرامبەر کەباب وەلی.
📞07711541684

Address

Orzdi
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 21:00
Tuesday 13:00 - 21:00
Wednesday 13:00 - 21:00
Thursday 13:00 - 21:00
Saturday 13:00 - 21:00
Sunday 13:00 - 21:00

Telephone

+9647722538175

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Salimbag medical building::تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share