Dr.malak hussein د.ملک حسین

Dr.malak hussein  د.ملک حسین دکتۆرا(بۆرد) لە نەخۆشیەکانی گورچیلە/ غەسلی گورچیلە/ چاندنی گورچیلە

M.B.Ch.B/FKHCMS(Nephrology)

جەژنی ڕەمەزان و نەورۆزتان پیرۆز بێت ​هیوای تەندروستییەکی باش و جەژنێکی  پڕ لە خۆشی و شادی بۆ هەمووان دەخوازین.
20/03/2026

جەژنی ڕەمەزان و نەورۆزتان پیرۆز بێت

​هیوای تەندروستییەکی باش و جەژنێکی پڕ لە خۆشی و شادی بۆ هەمووان دەخوازین.

هەواڵی درووستکردنی گورچیلەیەکی تەندرووست کە بەباشی ئیش ئەکات   پلاتفۆرمە زانستیەکانی تەنیوە.لە پۆستەکانی داهاتوو بە  ورد...
09/03/2026

هەواڵی درووستکردنی گورچیلەیەکی تەندرووست کە بەباشی ئیش ئەکات پلاتفۆرمە زانستیەکانی تەنیوە.
لە پۆستەکانی داهاتوو بە وردی باسی ئەم دەستکەوتە زانستییە مەزنە ئەکەین.

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيم  {"يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَ...
19/02/2026

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيم

{"يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ"}

🌙پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە گشت موسڵمانانی کوردستان ئەکەین.

🌙ئایا ئەونەخۆشانەی سستبوونی گورچیلەیان ھەیەئەتوانن بەرۆژوو بن⁉️⁉️

بەپێی ئەو توێژینەوانەی تا ئێستاکراون لەلایەن کۆمەڵەی بەریتانی بۆ نەخۆشیەکانی گورچیلە ڕێنماییەکان بەمشێوەیە:

-ئەو نەخۆشانەی قۆناغه سەرەتاییەکانی سستبوونی
گورچیلەیان ھەیە (قۆناغەکانی ١،٢،٣) ئەتوانن بەرۆژوو بن بەلام پێویستە کاتی رۆژوو شکاندن بری پێویست ئاوو شلەمەنی بخۆنەوەو لە دوای ٢ هەفتە لە ڕۆژوو گرتن پشکنین بۆ گورچیلەکانیان بکەن.

-ئەو نەخۆشانەی قۆناغەکانی کۆتایی سستبوونی گورچیلەیان ھەیە (قۆناغەکانی ٤،٥)بەرۆژوو بوون ئەبێتە ھۆی زیاتر سستوونی گورچیلەکان.

-ئەو نەخۆشانەی شووشتنی گورچیلە ئەکەن ئەتوانن بە رۆژوو بن وە لە کاتی شکاندنی رۆژووەکەدا پێویستە ئاوو وشلەمەنی بە ڕێژەیەکی دیاریکراو بخۆنەوە.

- ئەو نەخۆشانەی چاندنی گورچیلەیان کردووە و ماوەی سالێکیان تێپەراندووە و تووشی حالەتی رەفز نەبوون وە تووشی ھیچ حالەتێکی نەخوازراو نەبوون ئەتوانن بەرۆژووبن بەلام پێویستە ئاوو شلەمەنی زۆر بخۆن دوای رۆژوو شکاندن وە باشترە لە دوای ھەفتەیەک پشکنینی خوێن بکەن بۆ دلنیابوون لە تەندرووستی گوورچیلەکان.

لە هەموو حاڵەتەکان دا چارەخواز پێویستە ڕاوێژ لە پزیشکەکەی وەربگرێت .

بە ھیوای لەش ساغی بۆ ھەموو لایەک

✅د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی:
گورچیلە و غسل و چاندنی گورچیلە.

✅د.ملك حسين محي الدين
أخصائية (دكتورا) في الأمراض:
الكلى و غسيل الكلى و زرع الكلى.

ناونیشانی کلینک:شاری پزیشکی مێرسی،بەرامبەر جیهان مۆتۆرز


📱 ژمارەی کلینک:٠٧٧١١٥٣٨٨٨٢

ئایا ئەزانیت ؟کە رۆژانە پێویستە کەمتر لە ٥گم کە ئەکاتە ١ کەوچکی چا خوێ بەکاربێنیت لە خواردنا!!چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنە...
19/11/2025

ئایا ئەزانیت ؟کە رۆژانە پێویستە کەمتر لە ٥گم کە ئەکاتە ١ کەوچکی چا خوێ بەکاربێنیت لە خواردنا!!

چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێانی خوێ لە ناو خواردنا:

١.خواردنی خواردنی تازە و دوورکەوتنەوە لە خواردنی لە قتوونراو.

٢.سەیرکردنی نووسینی سەر پاکەت و قتووەکان کە ڕێژەی خوێی ناو خواردنەکەی لەسەر نوسراوە.

٣.ئەو بەهاراتانە بەکاربهێنە کە خوێ لە پێکهاتەیا نیە.

٤.کەمتر مایۆنیزو و کەچەپ و ترشیات بەکاربێنە لە ژەمەکاندا.

٥.کەمکردنەوەی خواردنی دەرەوە و چێشتخانەکان بە تایبەت فاستفوود
درووستکردنی خواردن لە ماڵەوە ئاسانتر ئەتوانیین کۆنترۆلی رێژەی خوێی بەکارهێنراو بکرێت.

Address

As Sulaymaniyah
00964

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647711538882

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.malak hussein د.ملک حسین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.malak hussein د.ملک حسین:

Shortcuts

Share

Category