25/07/2026
🔴 مێزۆثێراپی : Mesotherapy
٠ کارێکی پزیشکی جوانکاریە
٠ بۆ یەکەم جار ئەنجام دراوە لە ساڵی ١٩٥٢، لە لە لایەنپزیشکی فەرەنسی پیستۆر
٠ بریتییە لە چالاک کردنی پێست و ژێرپێست، بە هۆی چەند مادەیەکی کاریگەرەوە، بەشێوەی دەرزی لێدانی راستەوخۆ لە پێست وژێر پێستدا، بەم شێوەیە بڕێکی کەم لە مادەکان بەکارئەهێنری، بەڵام لەبەر نزیکییەکەی لە پێست و ژێر پێست کاریگەرییەکەی چەندین جار زۆرتر ئەبێت مادە کاریگەرەکان پێکهاتون لە ڤیتامینەکان، کانزاکان، ترشە ئەمینییەکان، ترشی هایەلورۆنیک، مادە تەڕکەرەکان، دەرمانە سڕکەرەکان، مادە دژەهەوکردنەکان، هۆرمۆنەکان و چەند جۆرێک دەرمان ...هتد، بە شێوەی تەنها یان کۆکتێل
٠ لەژێر چەندین ناوی جۆراو جۆر لە کۆگاکانی دەرماندا هەن وەکو:
Dermaheal, Mesoage, Mesofirm, Mesotrim, Mesocell, Mesohair, Glutathione, Mesoestetic, x.Prof, c,Prof ...etc
٠ بەکاردێت بۆ:
- نوێکردنەوە، سافکردن، توندکردنەوە و بەرزکردنەوەی پێستی دەموچا
- لابردنی چرچ وهێڵەکان
- کاڵکردنەوە و لابردنی پەڵە
- تواندنەوەی چەوری ژێر پێست، وەکو چەوری ژێر چەناگە، سک، پشت، قۆڵ و ڕان
- چارەسەرکردنی سێڵوڵایت
- بەهێزکردن و چارەسەری ڕوتانەوەی قژ
٠ ئەم پزیشکییە جوانکاریە زۆر کەم ئازارە و لەژێر سڕکردنی لۆکەلدا ئەکرێت
٠چەند جۆرێک شێوازبۆ ئەنجامدانی کارەکە هەیە، بەچەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک جاری، دوای ئەوە ساڵانە ئەتوانرێت بەپێی پێویست دووبارە بکرێتەوە
🪻🪻🪻🪻🪻🪻🪻🪻🪻🪻🪻
🔴پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک -07702105268