فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG

فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG, Genealogist, As Sulaymaniyah.

انا للە وانا الیە راجعونئەمڕۆ بەڕێز کاک حەسەن خەلیفەکەسایەتی گەورە و خانەدانی عەشیرەتی گۆمەییوەفاتی کردخودا لەمردووی موس...
17/01/2026

انا للە وانا الیە راجعون

ئەمڕۆ بەڕێز کاک حەسەن خەلیفە
کەسایەتی گەورە و خانەدانی عەشیرەتی گۆمەیی
وەفاتی کرد
خودا لەمردووی موسوڵمانی هەموومان خۆش ببێت

بەناوی خوداشەن و کەوی ژمارە ( ٢ )بابەت /مێژووی عەشیرەتی قەرەوەیسی و بەرەباب و بنەماڵەکانی و چەند باسێکی دیکە.بەشی یەکەم ...
06/01/2026

بەناوی خودا

شەن و کەوی ژمارە ( ٢ )
بابەت /مێژووی عەشیرەتی قەرەوەیسی و بەرەباب و بنەماڵەکانی و چەند باسێکی دیکە.
بەشی یەکەم
⚡قەرەوەیسی عەشیرەتێکی دێرین و گەورەی کوردستانە یەکێکە لەپایە گرنگەکانی فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG کەپێکهاتووە لە سمایل عوزێری گۆمەیی میراڵەیی قەرەوەیسی

عەشیرەتی قەرەوەیسی جگە لەفیدراسیۆن F4 لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا جێ دەست و مەکانەتیان دیارە و بەشدارێکی کارای سەرجەم چین و توێژ و سێکتەرەکانی ناو کۆمەڵگەن.

⚡ لەڕووی ئاینی یەوە سوننی مەزهەبن و پابەندی تەواوی پایە و پێویستیە ئاینیەکانن الحمدللە، زۆرینەی پیاوەنی ئەم عەشیرەتە حەجیان کردووە لەکۆن و نوێدا
لەکاتێکدا چوون بۆ حەج کاتێکی زۆریان پێ چووە ماندوبوونێکی زۆری ویستووە بەراورد بەئێستا کەسێک ئیمانی پتەو نەبوایە خۆی لەو هیلاکیە نەئەدا واللە اعلم، جار هەبووە نزیکەی سێ مانگیان پێ چووە چونکە بەپێ و بەسواری ئەسپ و ماین ئەو سەفەرەیان کردووە، نوێژکارێکی باش و ڕۆژووگر و خێرکار بوون و بەڕادەیەک لەخودا ترساون و موسوڵمان بوون لەهەندێ کاتدا عیبادەتی هەندێ لەخزمان لەمەرجە شەرعیەکان لایانداوە بۆ ئەوەی لەخودا نزیک ببنەوە، بەڵام لەئیسلامدا عەقیدە و عیبادەت ئەبێ لەسەر بنەمای بەڵگەی صحیح و صەریح بکرێت، لەهەمانکاتدا نایشارینەوە و ئەبێ عەدل بین لەگوفتار و گێڕانەوەکاندا وەکو باقی کۆمەڵگە کەسی خراپیش بوونی هەبووە لەناوماندا بەڵام الحمدللە کەم بوون ئەو جۆرانە.

⚡قەرەوەیسی لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە ئەکرێ بڵێین پێشەنگن، ماشاءاللە زۆر تێکەڵن، بەهۆی ژن و ژنخوازی لەناو خزماندا ئەوەندەی تر خزمایەتی قوڵتر کردووەتەوە، لەناو ئەم تیرەی قەرەوەیسیەدا خانەدانی و میوانداری پشکی شێری بەرکەوتووە تاکەکانی ئەم تیرەیە خۆشحاڵیەکی لەڕادەبەدەریان هەیە بۆ کۆبوونەوە و میوانداری،نەک هەر بۆ ناوخۆ بۆ غەیری قەرەوەیسیش هەر خاوەن دیوەخان و میوان دۆست بوون ( بۆ نموونە لەساڵی ۱۹٦۱ لەگوندی چاڵاخ و کۆتەڵ حمەئەمین ڕەشکە و حاجی حەسەن خلە و چەند کەسێکی دیکە میوانداری هەموو سەرکردایەتی کوردی ئەوکات و هەموو سەرۆک عەشیرەتەکانی کوردستانیان کردووە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ نزیکەی ۱٥۰ سەر مەڕ و بزن و بڕێکی زۆر برنجی کوردی چەمی تابینیان بۆ ئامادەکردوون، بەداخەوە هیچ سەر کردەیەکی کورد باسی ئەم خوڵق و ماریفەت و میوانداریەی نەکردووە ئەمە حاجی جەلالی هەناران ئەیگێڕێتەوە)
ئەشێ بێژین میوانداری تێکەڵ بووە بەمۆخ و خوێنی قەرەوەیسی یەکان ئەمە ئیرسی ئەو پێکەوە کۆچ و ژیانەی قەدیمە گواستراوەتەوە بۆ نەوەکانیان و کاتێ ناونان بۆ منداڵێکیان(عقیقە)ئەنجام ئەدەن یان نانی شایی(ولیمە) ئەنجام ئەدەن یان بەبێ هۆکار میواندارییەک ڕێک ئەخەن و کۆ ئەبنەوە ئەبێتە هۆی تازەکردنەوەی خزمایەتییەکەمان
بەڵام من چەند پێشنیار و هەندێ ڕەخنەی بونیاتنەرم هەیە لەسەر ئەم دەعوەتانە ان شاءاللە لەداهاتوودا بڵاوی ئەکەمەوە.

⚡قەرەوەیسی لەڕووی خوێندەوارییەوە
وەکو باقی و تەواوی تیرەکان و دانیشتوانی کوردستان لەقەدیمدا خوێندەواری کەمتر بووە لەچاو ئەمڕۆدا، خزمانی من چونکە نیشتەجێ نەبوون لەساڵێکدا چەند هەوارێکیان کردووە بەهۆی ئەو کار و کەسابەت و پڕۆژەی ئاژاڵداریەی پێوەی خەریک بوون لەبەر ئەوە خوێندەواریان کەم بووە و بەڵام هەر بەشی خۆی هەمان بووە خوێندەوار و قورئان خوێن وەک فەقێ ئەحمەد .
بەڵام لەئێستادا لەهەموو بووارەکانی ژیانکردن و پیشەسازی و تەندرووستی و بیناسازی ، تێکڕا نەوەکانی قەرەوەیسی خوێندەوار و شەهادەدارن و خەریکی خزمەت کردنن بەگەل و نیشتیمان
لەڕووی ئەدەبیاتەوە زۆرێک لەخزمان زمان پاراو و قسەزان و دونیادیدە و شیعرزان بوون زۆرێک لەبەتەمەنەکانمان هەر حەز ئەکەی گوێی بۆ بگری کاتێ ئەکەوێتە قسەکردن شاعیریشمان هەیە الحمدللە بۆ نموونە ( شاعیر بەدر قەرەوەیسی)

⚡ قەرەوەیسی لەڕووی بەشداری لەبەڕێوەبردنی وڵات.
قەرەوەیسی یەکان دابەش بوون بەسەر سەرجەم دەم و دەزگا و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ووڵاتدا وەک مامۆستا و پارێزەر و دکتۆر و مهندیس و فەرمانبەر و پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش هتد ...

‌ ⚡قەرەوەیسی لەڕووی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت
وەک بازرگانی مەڕوماڵات بازرگانی خواردن و جۆرەها دووکان و مارکێت و بەقاڵ و شۆفێر ، کشتوکاڵی ناو بەیت و دەشت، پێشانگای ئوتۆمبێل هتد ...

⚡پاشان بێمە سەر باسی باپیرە وەیس
قسەو باس زۆرە لەسەر باپیرە گەورەمان وەیسە ڕەش، ئایا باوکی ناوی چییە؟ هێشتا ماویەتی لێکۆڵینەوەکان لەداهاتوودا شەن و کەوی ئەکەم ان شاءاللە

⚡قەرەوەیسی جیاواز لەتیرەکانی دیکەی کوردستانی باشوور، لەکوردستانی ڕۆژهەڵاتیش خاوەن نفوسێکی زۆرە الحمدللە لەشارەکانی بانە و سەقز و مەریوان و بۆکان دەور و بەری نیشتەجێن
ئەوەی کەمعلومە و بیستراوە لەکرماشان و باشووری کرماشانیش وجوودیان هەیە، ئەمەش بۆ داهاتوو لێ ئەگەڕێین بۆتان باس ئەکەم لەبەشەکانی داهاتوودا ان شاءاللە

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ۳۰۰ -- ٣٥٠ لەمەوپێش هاوینان لەکوێستانەکانی کەلیخان و کۆتەڕەشە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بوون لەدرەنگێکی پایز و زستاندا هاتوونەتەوە کوردستانی باشوور و لەدەربەندی خان و بانی خێڵان و دەشتی شارەزوورەوە هەتا ئەگات بەکفری و حەویجە و دووز خورماتوو دەشتی کەرکووک بڵاو بوونەتەوە، بۆ زانیاریشتان لەهەموو ئەم شوێنانەی ناوم هێنان خاوەن زەوی و گوند بوون هەم لەڕۆژهەڵات هەم لەباشوور و گەرمیان
من پێم گەیشتوووە کەباپیرەم حەسەن خلە سێ یەکی گوندێکی هەبووە لەنزیک بانە
پێم گەیشتووە دیواندەرەی نزیک کرماشان موڵکی سمایل عوزێری بووە
هەر لەڕۆژهەڵات لەباکووری شاری کرماشان گوند هەیە ناوی گوندی گۆمەی یە

ئەو شوێنانەی ئێستا تێیدا نیشتەجێن هیچی لەسەد ساڵ لەمەو پێش تێپەڕ ناکات، لەم ئاخیرانەدا لەپاش درووست بوونی سنووری عێراق و ایران نەمانی میرنشینە کوردیەکان و نەمانی دەسەڵاتی سەرۆکی جاف بەسەر ئەم تیرانەدا ڕوویان کردووەتە دەورووبەری سلێمانی و دەشتی پیرەمەگروون و دۆڵەڕووت و سورداش و دووکان و بازیان ئیتر بەبەردەوامی نیشتەجێ بوون
مەڕداری نیشتەجێمان هەیە بەڵام تەنها دانە دانەیەک ماوە گەرمیان و کوێستان ئەکەن لەسنووری باشووری کوردستاندا بۆ مەڕداری
بۆ نموونە قادری حاجی ابراهیم قەرەوەیسی و حەسەنی مام محمود قەرەوەیسی( مەبەستم ئەو مەحموودەیە کەمێ قاچی تەواو نەبوو خوا عەفووی کات)

ناوی هەندێ لەوگوند و شوێنانەی کەخزمانی قەرەوەیسی تێیدا نیشتەجێن لەئێستادا
سلێمانی و دەوروبەری، هەولێر ، کەرکوک، چاڵاخ ،کەندەشین،کۆتەڵ،شێخ زەینەڵ،موغاغ، سوسێ،کەلەباش،عەسکەر ، هەیدەر بەگ، دووکان، بیرانی بناری پیرەمەگروون، بیران،تاسڵوجە،شارۆچکەی پیرەمەگروون،بازیان، هەڵەی حاجی ڕەشید، باینجان، تەکێ، چەمچەماڵ، گوندی قەرەوەیس،مێرگەپان بازەگیر، سامان، مۆکەبە، شەمساوا.

⚡بەپێی بەڵگەنامەی مێژووی بەگزادەکانی جاف ڕازی نەبوون نیشتەجێ بن، ئەگینا دووجار میرنشینی بابان پێشنیاریان بۆ محموود پاشا سەرۆکی جاف کردووە کەپێیان خۆشە ئەو عەشیرەتە کۆچەریانە نیشتەجێ بکەن و زەوی و شوێنی نیشتەجێ بوون و لەوەڕگای پێویستیان بۆ ماڵاتەکانیان دەبین ئەکەین لەسنووری میرنشینی بەبەدا، بەڵام سەرۆکی جاف ڕازی نەبووە و ئەمەی وەک موئامەرە و بێ هێزکردنی ئەوان سەیر کردووە ، ووتوویانە ئەگەر ئەم تیرانە نیشتەجێ ببن ئیتر گوێڕایەڵی ئێمە ناکەن و باجمان پێ نادەن چونکە بۆ زانیاریتان تقریبەن هەتا ۱٥۰ ساڵ پێش ئێستا سەرۆکی جاف هەموو ساڵێ باجی لەم تیرانە وەرگرتووە لەڕێگای لیژنەیەکی ۳۰ کەسی موعتەرەف و ناسراوەوە، پێیان وتراوە سوریاش، باباسەکە تووڵ نەدا لەداهاتوودا بەتایبەتی باسی ئەم باج و خەراج و سوورانە و بڕەکەیتان بۆئەکەم ان شاءاللە

‌ ⚡نەوە و کوڕەکانی قەرەوەیس زیاترن لەوەی ئەیزانین
ئەشێ دوان و سیان لەو بەرەبابانەی کەهەیە وەچەی یەک کوڕی قەرەوەیس بن، هەیە بەقەرەوەیسی نەناسراوە بەڵام لەئەصڵدا قەرەوەیسین، پێچەوانەکەشی ئەشێ وجوودی هەبێ! جارێ بائەمە بمێنێ.

ئەوەی کەئێستا مشهور و ناسراوە لەکوردستانی باشوور شەش بەرەبابە
قەپڵانی وارکی حمەڕەقی بەچیلی جەژنی، گوندەواری قەرەوەیس هتد
(سەمەڕی و سەوەڕی!)
لەداهاتوودا هەر بەرەبابێک شەن و کەوی تایبەتی بۆئەکەم و ناوەکەیان لەچیەوە هاتووە؟ لەکوێ نیشتەجێن؟ ناوی ناودارانیان؟ ناوی ئەوبنەماڵانەی سەر بەو بەرەبابەن یان بەهەڵە دراونەتە پاڵ ئەو بەرەبابانە ڕوونی ئەکەمەوە ان شاءاللە

بنەماڵەکانیش زۆرن ئەمە هەندێکیانە
جبرائیلی ، خاتری ، مەولودی ، قەیتول ، کتە ، ڕەسکۆ
شەن و کەوی هەر یەکێک لەم بنەماڵەنەشتان بۆ ئەکەم ان شاءاللە
زۆرێک لەو شەجەرانەی دەستم کەوتووە و بۆیان ناردووم ناچنەوە سەر یەک پشت بەڵام دراونەتە پاڵ ئەم بەرەبابانەی سەرەوە باشترە هەرکەسەو بەناوی بەرەبابی خۆیەوە بانگ بکرێ یان ناوێکی گونجاویان بۆ پێشنیار بکرێ لەداهاتوودا ان شاءاللە.

‌ ⚡ئەمەش هەندێکە لەناودارانی کۆچکردووی قەرەوەیسی، ببورە ئەگەر ناوی باپیرەی بەڕێزتم نەنووسی بێت
محموود خاتر (قەبڵانی) ، نەغالی (حەمەڕەقی) ، حاجی حەسەن خلە (وارکی). کاک فەتاح حاجی شەریف(قەبڵانی)، قادر مام حەسۆ(حمەڕەقی)، حاجی جەلال (بەچیلی)، حمەئەمین ڕەشکە(قەبڵانی)، حاجی کاکەوڵا (وارکی) ، حاجی صاڵح (جەژنی) حاجی جافر(حمەڕەقی) فەقێ ئەحمەد (وارکی) حمەی حاجی غەریب(حمەڕەقی)حاجی اسعدی دارۆغا(قەبڵانی) حاجی حمەصاڵحی دارۆغا(وارکی) حاجی حارث (بەچیلی) سالار قەرەوەیسی(وارکی)، علی حەسۆلی، عمر سێوە(وارکی) کەریم حمە عاسە (حمەڕەقی) جمعە قەرەوەیسی(گوندەواری)
حاجی ئەحمەد چایچی.
خوا لێیان خۆش بێت

⚡لەکۆتایدا ئەڵێم مەبەست لەم نووسینە فەزڵ و باشی
هیچ کەس و بەرەباب و بنەماڵە و تیرەیەک نییە بەسەر ئەوانی دیکەدا، هەوڵمداوە بێ جیاوازی باسی هەمووی بکەم، مەرجیش نییە ئەوەی من نووسی بێتم سەد لەسەد پێکابێتم ، من لەبەدوادا چوون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام ئەبم، ڕێز لەبۆچوونی بەرامبەر ئەگرم هەر پێشنیارێکتان هەیە بفەرموون، کەسیش بێ هەڵەنییە،هەڵەکان لەمنەوەیە و ڕاستەکانیش لەخوداوەیە.

چاوەڕێی بەشی دووەم و سێ یەم بن ان شاءاللە.

بۆ هەموو نووسینەکان ئەڵێم واللە اعلم.

نووسینی/ ڕێباز حاجی صالح قەرەوەیسی

پێگەی فیدراسیۆنی چوار عەشیرەت قسمگ

لەم ساڵی ۲٠٢٦دا بەیارمەتی خودا پاشان خزمانخزمەتێکی باش بەمێژووی فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG  دەست ئەکەین بەبڵاو کردنەوەی...
01/01/2026

لەم ساڵی ۲٠٢٦دا بەیارمەتی خودا پاشان خزمان
خزمەتێکی باش بەمێژووی فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG دەست ئەکەین بەبڵاو کردنەوەی زنجیرە و بەرنامەکان دەربارەی
گۆمەیی سمایل عوزێری قەرەوەیسی میراڵەیی
یەکەم/بڵاوکراوەی ئاینی
دووەم/زنجیرەی شەن و کەو ، مێژووی ، دۆکۆمێنتاری.
سێ یەم/ زنجیرەی ناساندنی کەسایەتیەکان(بۆ زیندووان)
چوارەم/زنجیرەی یادێک لەباپیران(تایبەت بەکۆچکردووان)
پێنجەم/ زنجیرەی زانیاری گشتی

بەبێ جیاوازی لەنێوان تیرەکاندا، شەنو کەوی مێژووی ڕاست و درووستان بۆ ئەکەین ان شاءاللە
پێگەی فیدراسیۆنی چوار عەشیرەت قسمگ

بەناوی خودا شەن و کەوی ژمارە ( ١ )کورتە باسێک سەبارەت بە تیرەی (سمایلی)سمایل عوزێری...یەکێک لە پایە گرنگەکانی فیدراسیۆنی...
27/12/2025

بەناوی خودا
شەن و کەوی ژمارە ( ١ )

کورتە باسێک سەبارەت بە تیرەی (سمایلی)سمایل عوزێری...
یەکێک لە پایە گرنگەکانی فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG
تیرەی سمایل عوزێرییە
ناوی ئەم تیرەیە لە چی یەوە هاتووە...
باپیرەگەورەی تیرەی سمایلیی کە ناوی اسماعیل بووەو کوڕی گەورەی باپیرە عوزێر بەکر شامحمدی فەیزوڵابەگی بووە کە عەشرەتەکە بەناوی عوزێری باوکو تیرەکەش بەناوی سمایلی کوڕەوە ناونراوە
سمایل پیاوێکی ئازاو جەربەزەو خاوەن هێزو دەسەڵات بووە کە لەهەر ناوچەیەکدا بەیداخی هەڵداوە پارێزگاری لە سنوری دەسەڵاتی خۆی کردووە وە خۆی بەخاوەنی تەواوی کێشەو مەشاکیلەکانی ناو کوڕو کوڕەزاو براو برازاکانی زانیووە و بەدەمیانەوە چوە بەردەوام ...

بەرەبابەکانی ئەم تیرەیە پێکدێن لە (ئەڵایەری..اڵماس..باوەکەیی..سورەیی..باوەکەیی ..ڕەجەوی ..کوڵەنانی..تەمری یاخودتەمرخان...بەوری یاخود بەدرخان...بەگزادە) وە چەندان بەرەبابیتر کە بەداوای لێبوردنەوە ئەگەر لەیادمان چوبێت...

پیاوە ناودارەکانی ئەم تیرەیە کێبوون؟؟
حاجی مجیدی قایکەند
...حەمەی نایەر ..حاجی قادری سالح ماهی ..حەمەتاڵی حاجی قادر بەگ..عەلی فارسی کەڵەکاوی... حاجی نەجمی قایکەند وەستا عەزیزی دەلاک کە ناسراوبوە بە عەزە فاتە..عەبدوڵای مەلاسالحی گەورە.عەریف احمەد باوکی کوێخا دێرین ..حەمەی حەمە تالیم بەگ ...

وە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم تیرەیەو بەرەبابەکانی ...کەڵەکاوی ..کۆیک ..سڵێمانە گردە ..کەنەکەوەی حاجی قادر ..قایکەند ..قولەرەسی ..باخ حاجیاوا ..زایەر ...سەرقەڵای عوزێری..چەندان گوندی تر..

لەگەڵ ڕێزی براتان ...
سەربەست سەرکەوت علی
لە بنەماڵەی عەلی فارسی کەڵەکاوی ..لە بەرەبابیی ئەڵایەری ..لە تیرەی سمایلی ..سەر بە عەشرەتی گەورەی عوزێری

پێگەی فیدراسیۆنی چوار عەشیرەت قسمگ

انا للە وانا الیە راجعون کاک قادر فایەق حاجی حسن حمە ئەمین فەقێ محمد کرژەیی لەعەشیرەتی گۆمەیی وەفاتی کردخودا لەمردووی مو...
25/12/2025

انا للە وانا الیە راجعون

کاک قادر فایەق حاجی حسن حمە ئەمین فەقێ محمد کرژەیی لەعەشیرەتی گۆمەیی وەفاتی کرد
خودا لەمردووی موسوڵمانی هەموو لایەک خۆش بێت

پێگەی فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG

انا للە وانا الیە راجعونبەناوی( فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG  پێکهاتووە لە گۆمەیی سمایل عوزێری قەرەوەیسی میراڵەیی)پرسەو س...
23/12/2025

انا للە وانا الیە راجعون
بەناوی( فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG پێکهاتووە لە گۆمەیی سمایل عوزێری قەرەوەیسی میراڵەیی)
پرسەو سەرەخۆشیمان ڕائەگەیەنین بۆ وەفاتی برای ئازیزمان
براگەورەی عەشیرەتی میکائیلی
کاک جەزا جاف
خودا لێی خۆش بێت
پێگەی فیدراسیۆنی چوار عەشیرەت قسمگ

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان     بابەت/ کارنامە و یاسای پێگەی فیدراسیۆنی تیرەکانی قەرەوەیسی میراڵەیی سمایل عوزێری گۆمەی...
22/12/2025

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بابەت/ کارنامە و یاسای پێگەی فیدراسیۆنی تیرەکانی قەرەوەیسی میراڵەیی سمایل عوزێری گۆمەیی

تێبینی/ سەرەتا پێم خۆشە ئەوە بزانن لەژێر ڕۆشنایی ئەم فەرموودەی خۆشەویستا صلى الله عليه وسلم من ئەم پڕۆژەیەم دەست پێکردووە

قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «تَعَلَّموا من أنسابِكم
(الصحيحة: 276) (صحيح الترمذي: 1979) (صحيح الجامع)

پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی
زانیاری و بەرچاو ڕوونی تان هەبێ لەبارەی ڕەچەڵەکتانەوە یان کەسوکار و باوک و باپیری خۆتان بناسن و بزانن.

١- هەر بابەتێک دژی دین پاشان میللەت پاشان نیشتیمان بێت بڵاو ناکرێتەوە.

۲-هەر بابەتێک کێشە و ئاژاوە درووست بکات و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و نیشتیمانی بخاتە مەترسییەوە بڵاو ناکرێتەوە.

۳- بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بەپلەی یەکەم اعتیماد ئەخەینە سەر هەموو ڕیش سپی و بەتەمەن و خوێندەوارەکانی ناو فیدراسیۆنەکەمان فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG
پاشان ئەگەر درک بەهەبوونی زانیاری و سەرچاوەی مێژووی بکەین لەلای هەر بەڕێزێک ئەچینە خزمەتی ان شاءاللە.

٤- گرنگی ئەدەین بەمێژووی کورد و بەتایبەتی بنەماڵە و بەرەبابەکانی ناو فیدراسیۆنەکەمان F4

٥- لێکۆڵینەوە ئەکەین لەهەر ڕووداوێکی خۆش و ناخۆش کەبەسەر خزماندا هاتبێت.

٦- گرنگی بەهەموو تاکەکانی ناو فیدراسیۆنەکەمان(F4 QSMG) ئەدەین لەهەر شوێن و ڕەنگ و حزبێک بێت یان هەر ئایدۆلۆژیایەکی هەبێت زانیاری لێ وەر ئەگرین و ئاماژە بەڕۆڵیان ئەدەین.

۷- پڕۆژەکەمان گشتی و کۆمەڵایەتییە لەهیچ بنەماڵە و ڕەنگ و سیاسی و ناوچەیەکدا بچووکی ناکەینەوە و بەبێ جیاوازی خزمەت بەهەمووان ئەکەین .

٨- هەر پڕۆژە و خزمەتگوزارییەک هەبێ ئاماژەی پێ ئەدەین، پەیجەکە بۆ ناساندنی تاکەکەس و بنەماڵە و بەرەباب و تیرەیەک بەکار ناهێنین و نایکەین بەشوێنی بڵاو کردنەوەی وێنەی چەند کەسێک یان وێنەی دەعوەت و شتە تایبەتەکان.

۹- پڕۆژەکە گشتی و کۆمەڵایەتییە لەهیچ گروپ و تاقمێکی حزبی و شەخصی تێوە ناگلێنین، هەموو بەیەک چاو سەیر ئەکەین و ئێمە وەک ناوەندێکی لێکۆڵینەوە لەمێژووی فیدراسیۆنی چوارعەشیرەت کار ئەکەین،
لەبابەتە سیاسیەکاندا قسەناکەین! وەک هەڵبژاردن و ڕیکلام بۆ کاندید و هتدد..

۱۰- گرنگی ئەدرێ بەبەڵگەنامە و ژیاننامەی گشتی بێت یان تایبەت، هەر بەڕێزێک ئەتوانێ توێژینەوەیەک یان لێکۆڵینەوەیەک بنووسێت لەسەر عەشیرەت یان بنەماڵە یان ژیاننامەی ئازیزێکی کۆچکردووی، بەخۆشحاڵییەوە لەپاش لێکۆڵینەوە و خوێندنەوە بەناوی خۆیەوە بۆی بڵاو ئەکەینەوە ، لەئەنجامدا ئەم نووسینانە ئەچنە سەر خەرمانی فیدراسیۆنەکەمان و ئەبن بەمێژوومان.

۱۱- بڵاو کراوەکانمان بریتی ئەبن لەچەند زنجیرە و بەرنامەیەک
وەک
ٲ - زنجیرەی ئاینی
ب ـ زنجیرەی شەن و کەو ( تایبەتە بەلێکۆڵینەوە و ئەنجامەکانی مێژووی فیدراسیۆنی F4)
ج- زنجیرەی یادێک لەباپیران (تایبەتە بەکۆچکردووان)
د ـ زنجیرەی ناساندنی کەسایەتییەکانی فیدراسیۆن(تایبەت بەزیندووان)
ح- زنجیرەی زانیاری گشتی
ت - بڵاوکردنەوەی پرسە (هەر ئازیزێک کۆچی کرد وبەپەلە وێنە و ناو هەندێ زانیاریمان بۆ بنێرن ڕاستەوخۆ بڵاوی ئەکەینەوە ان شاءاللە )

۱۲- هەر زنجیرە و بابەتێکمان بڵاوکردەوە و درکت بەوەکرد هەڵەی تێدایە سوپاست ئەکەین بەبەڵگەی ڕاست و باوەڕ پێکراو بەنهێنی بێت یان بەئاشکرا بۆمان ڕاست بکەیتەوە، دەرگای ڕەخنەی بونیاتنەر کراوەیە.

۱۳- هەر بەڕێزێک بەڵگەنامەی مێژووی لەلایە یان زانیاری بەسوودی گشتی یان تایبەتی لەلایە سوپاسی ئەکەین هاوکارمان بێت و بۆمان بنێرێت.

١٤- هەر بەڕێزێک توانی مەقالەیەک یان لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیەک بنووسێت لەپاش بەدوادا چوون بۆ بابەتەکەی لێرە بەناوی خۆیەوە بۆی بڵاو ئەکەینەوە.

۱٥- بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەردان و بەسەرکرنەوەمان ئەبێت ان شاءاللە،
بۆ ئەوەی لەنزیکەوە بەسەرهات و بەڵگە مێژووییەکان وەر بگرین و تۆماری بکەین و بینووسین، ئەگەر هاوکاریمان بکەن سوپاستان ئەکەین.

۱٦- ئەمانەوێ بگەین بەمێژووی کۆتایی هەر چوار تیرەکە
سمایل عوزێری
قەرەوەیسی
میراڵەیی
گۆمەیی

ئەم ناوانە لەچیەوە سەرچاوەیان گرتووە؟
ناوی شەخصن یان سیفات؟
چی شتێک و هۆکارێک و ئامانجێکی هاوبەش ئەم چوار تیرەیەی کۆکردووەتەوە؟
بۆتان شەن و کەو ئەکەین و ئەنجامی کۆتایی و باوەڕ پێکراو چی بوو بڵاوی ئەکەینەوە ان شاءاللە

۱۷- سەرەتا من لەبنەماڵەی وارکی دەستم پێکرد الحمدللە نەتیجەی باشمان دەست کەوت بەهاوکاری خزمان،
جگە لەباپیرە قەرەوەیسی ناوی هەشت پشتی خۆم بەڕاست و درووستی ئەزانم لەبنەماڵەی وارکی
پاشان دەستم بەلێکۆڵینەوە کرد لەسەر سیرە-مێژووی عەشیرەتی-قەرەوەیسی الحمدللە بەیارمەتی خودا پاشان بەهاو کاری خزمان زانیاری باشم دەست کەوت بەڵام هێشتا ماویەتی

پاشان دەستم کردووە بەلێکۆڵینەوە و بەدوادا چوون بۆ سیرە و مێژووی هەر سێ تیرەکەی دیکە سمایل عوزێری و میراڵەیی و گۆمەیی ، ان شاءاللە بەهاوکاری خزمانم لەساڵی ۲۰۲٦ ئەنجامی باشمان ئەبێت پاش ئەم هانگاوەش تیرەکانی شەمێرانی و شێخ سمایلی بەسەر ئەکەینەوە و بزانین ناوهێنانیان وەک ئامۆزا لەچیەوە سەرچاوەی گرتووە.

لەئەگەری کۆتایی هاتنی ئەم پڕۆژەیەش و گەیشتن بەئەنجامی ڕاست و درووست لەسەر فیدراسیۆنی گۆمەیی و قەرەوەیسی و میراڵەی و سمایل عوزێری و شەمێرانی و شێخ سمایلی شەن وکەوی هەموو بەرەباب و بنەماڵەکان تەواو بوو، بەرنامەی دوای ئەم پڕۆژەیە گەڕانە بەشوێن سیرە و مێژووی هەموو عەشیرەتەکانی کوردستان لەخانەقین هەتا زاخۆ هەتا گەیشتن بەمێژووی کورد و بەنی ئادەم ئەڕۆین ئەگەر خودا تەمەنی دا ان شاءاللە.

۱٨- ئەشێ بڵاوکراوەمان زۆر نەبێ، چونکە بابەتی مێژووی بابەتێکی کۆتایی هاتووە و گەڕان و ماندوو بوونی زۆری ئەوێ ،کاتی زۆر ئەوێ، مێژووی نزیکەی ٥۰۰ساڵمان وونە!!! بەئاسانی کۆ نابێتەوە، هەرکات بەڵگە وزانیاری درووستمان دەست کەوت و بیست بڵاوی ئەکەینەوە ئەگەر نا شتی بێ سوود بڵاو ناکەینەوە و بەبابەتی لاوەکییەوە سەرقاڵتان ناکەین.

۱۹- زیاتر گرنگی بەبابەتی ڕابردوو ئەدەین ئەوانەی ئەبن بەمێژوو ،
مردن لەڕێگای هەموومانە بەگەنجی و پیری و نەخۆشی نییە
قدراللە هەر ئازیزێکمان ئەو کاتەکەمەی لەم دونیادا بۆی دیاری کراوە کۆتایی هات و وەفاتی کرد کورتەیەک لەژیاننامەو وێنەیەکی بنێرن بۆمان ڕاستەوخۆ بۆتان بڵاو ئەکەینەوە ئەگەر لەفیدراسیۆنی تیرەکانی ق،س،م،ج F4 QSMG
بەمەرجێک
۱-ناوی خۆی و باوک و باپیر و چەند پشتت زانی نوسرابێ
٢- لەچی عەشیرەت و بەرەبابێکە()
٣-شوێنی نیشتەجێ بوون
٤-ساڵی لەدایک بوون
٥-ساڵی هاوسەرگیری و ناوی هاوسەری
٦-ناوی نەوەکانی
هتد ...
تێبینی بەبێ ژیاننامە وێنە بڵاو ناکەینەوە
خودا هەموو مان عاقیبەت خێر بکات.

لەکۆتاییدا ئەڵێم
هاوکاری کردنتان لەهەر بڕگەیەک لەو ۱۹ بڕگەی سەرەوە مایەی خۆشحاڵی ئێمە و بەڵگەی هەست کردنە بەبەرپرسیارییەتی مێژوویی بەرامبەر بەبنەماڵە و عەشیرەت و نەتەوەکەت

لێرەدا پێم خۆشە سوپاسی هەموو ئەو خزم و کەسانە بکەم کەهاوکارم بوون یان پشتگیرییان کردووم یان زانیارییان بۆ ناردووم و یارمەتییان داوم لە پڕۆژەی کۆکردنەوەی مێژووی قەرەوەیسی.
هیوادارم بۆ پڕۆژەی فیدراسیۆنی تیرەکانی گۆمەیی و میراڵەیی و سمایل عوزێری وقەرەوەیسی هەر بەردەوام بن لەهاوکاری کردنم ان شاءاللە
هەر خزم و بەڕێزێکی دیکە لەو چوار تیرەیەی فیدراسیۆن هاوکاریم بکات من سوپاسی ئەکەم و مەمنوونیم، ناوی لەلاپەڕەکانی مێژوودا تۆمار ئەکەم و ڕۆڵ و پێگەی بەرز ئەنرخێنین ان شاءاللە.
پێم خۆشە ئەوەش بڵێم دەست کەوتنی زانیارییەکان ئەوەندەش ئاسان نییە، لەگەڕان و بەدوادا چوونەکان بەسەرهاتی خۆش و ناخۆش ڕوویانداوە بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام دانەیەکیان بوو
ڕۆژێک ماڵێک لەخزمەت کۆمەڵێ میواندا بووم باسی مێژووی بەرەبمان زۆر کرد کاتێ خوا حافیزیان کردو بەدەم قسەوە لەگەڵیان چوومە دەرەوە بەکەسێکیانم ووت ناوی باوک و باپیری باوکت چییە؟ ووتی نازانم!
ووتم ئەی تەسکەرە و جنسیەی نەماوە؟
ووتی هەیەتی
ووتم هەرکات مەجالت هەبوو سەیرێکی بکە و کەیەکمان بینییەوە پێم بڵێ
ووتی تاقەتی ئەوەم نییە! ئەی بۆ ناچی بۆ سەر قەبران لەسەر کێلی گۆڕەکەی باوکم نووسراوە بیخوێنەرەوە!!!!!
بەداخەوە ئەمە وەڵامەکەی بوو !

لەبەرئەوە ئەڵێم هاوکارمانبن لەپێدان و ناردنی زانیارییەکانتان بۆ ئەوەی زانیارییەکانی ئێستا هەیە تۆماری بکەین لەدووتوێی کتێبێکدا ان شاءاللە ، هیچ مەبەستێکی شخصیم نییە لەم پڕۆژەیەدا تەنها بۆ بەرژەوەندی گشتییە .
والحمدللە رب العالمین

هەڵەکان لەمنەوەیە و باشەکانیش لەخوداوەن
واللە اعلم...
✍️ براتان ڕێباز حاجی حمەصاڵح کوڕی حسن کوڕی خدر کوڕی محمد کوڕی مەولود کوڕی محمد کوڕی باپیر کوڕی وارك قەرەوەیسی

هەر شتێکی باشمان لەبیر چووە بەڕێزت بۆمان پێشنیار بکە بەڕێزەوە لێت وەرئەگرین.

🤲خودایە🤲 خەڵک و خاکمان بپارێزەپێگەی فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG
17/12/2025

🤲خودایە🤲 خەڵک و خاکمان بپارێزە
پێگەی فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG

چوار کەسایەتی کۆچکردووی خانەدان و ڕێز لێ گیراو و گوێ لێ گیراوی  فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG بەڕێزانکاک عبداللە مەلا صاڵح...
13/12/2025

چوار کەسایەتی کۆچکردووی خانەدان و ڕێز لێ گیراو و گوێ لێ گیراوی فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG

بەڕێزان
کاک عبداللە مەلا صاڵح سمایل عوزێری
حاجی ابراهیمی چەرمەگا میراڵەیی
کاک فەتاح حاجی شەریف قەرەوەیسی
حاجی حەسەن حمە امین فقێ محمد گۆمەیی

ان شاءاللە لەداهاتوودا کورتەیەک لەژیانیان بڵاو ئەکەینەوە

خودا لەمردووی موسوڵمانی هەموومان خۆش بێت

کەسایەتی و ناوداری دیکەمان زۆرە لەناو هەر چوار تیرەکەدا لەداهاتوودا ئەوانی دیکەش بەسەر ئەکەینەوە ان شاءاللە.

08/12/2025

هەر بەڕێزێک لەخزمانی سمایل عوزێری گۆمەیی میراڵەیی قەرەوەیسی
ڤیدۆی دۆکۆمێنتاری و وێنەی کۆنی لایە سوپاسی ئەکەین بۆمان بنێرێت
لەپاراوێزدا ئاماژە بەناوی ئەو بەڕێزە ئەکەین کەبۆی ناردووین

ئەم پارچە ڤیدۆیە لێدوانی کۆچکردوو حاجی جافری قەرەوەیسی یە خوالێی خۆش بێت تیایدا بەزمانێکی شیرین بەخێرهاتنی میوانەکان ئەکات للەفیستیڤاڵێکدا.

ئەم پارچە ڤیدۆیە لەلایەن بەڕێز هەردی حاجی مهدی قەرەوەیسی نێردراوە ئێمە وەک پێگەی فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG سوپاسی هاوکارییەکەی ئەکەین

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when فیدراسیۆنی تیرەکانی F4 QSMG posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category