Jalal said karim جەلال سەید کەریم گەڕاوی

Jalal said karim  جەلال سەید کەریم گەڕاوی بە پێی توانا و بوونی کات و دەرفەت وەڵامی پرسیارەکانتان دەدەینەوە دەربارەی گیادەرمانی و پزیشکی میللی و کوردەواری

21/05/2026

کارگەی بەهار بەردەوامیی بە ڕەوڕەوەی زانستی دەدات و بە پاڵپشتی هەمیشەیی مامۆستا و فێرخوازان و توێژەران دەمێنێتەوە...

لە چالاکییەکی نوێ دا سپۆنسەری خولێکی زانستیمان کرد کە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، بەرواری ٢٠ و ٢١ ی ٥ ی ٢٠٢٦ لە کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵییەکان لە بەشی باخداری بەڕێوە دەچێت و تێیدا نزیکەی (٥٠) خوێندکار فێری شێوازی زانستی بەرهەمهێنانی قارچک ئەکرێن.

چالاکییەکە لە هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد بەڕێوە دەچێت و خۆشحاڵین و شانازی دەکەین کە ببینە هۆکاری بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی خوێندکارانی وڵاتمان.

براتان جەلال سەید کەریم گەڕاوی بەڕێوبەری کارگەی بەهار

لە ئێستادا کارگەی بەهار نزیکە لەوەی ببێتە قوتابخانەیەکی پیشەسازی و کشتوکاڵیش بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستا...
26/04/2026

لە ئێستادا کارگەی بەهار نزیکە لەوەی ببێتە قوتابخانەیەکی پیشەسازی و کشتوکاڵیش بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان...

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٤/٢٦ وەکو بەڕێوەبەری کارگەی بەهار پێشوازیمان لە پۆلێک لە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی هەڵەبجە کرد لەگەڵ مامۆستا بەڕێزەکانیان دا بۆ ئەوەی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کارگە و دواتریش تاقیگە و گەنجینە و بەشە کارگێڕییەکانی کارگەیان پێ ئاشنا بکەین.
پاشان لە بەردەمی کارگەدا ئاشنامان کردن بە چەندین جۆر ڕووەکی پزیشکی کە خۆمان چاندوومانن و گەشەمان پێداون بۆ کاروباری زانستی و فێرکاری لەوانەیە سێ جۆر نەعنای (ئاوی، فلفلی، سونبولی)، مەریەمی ، جاترە ، خەرشوف، مۆرد ، .... هتد.

هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بۆ ئێمەی کورد شایانی هەموو خزمەتێکن.

زۆر سوپاس بۆ دکتۆرە Sahar Rashid کە ڕێکخەری گەشتە زانستیەکە بوو.

جەلال سەید کەریم گەڕاوی بەڕێوبەری کارگەی بەهار

10/03/2026

چاندنی تۆوی کاخڵی (عصفر يان قرطم) بۆ تێست لە خاکی هەرێمی کوردستاندا.
شایەنی باسە گوڵی ئەم ڕووەکە سوودی پزیشکی هەیە و تۆوەکەشی زەیتێکی کوالێتی بەرزی لێ دەگیرێت بۆ چێشتلێنان باشە.


#قرطم
#عصفر

16/02/2026

تکایە با هەموان پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی بین
Kurdistan

Address

Raparin
As Sulaymaniyah
00964

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647511963070

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Jalal said karim جەلال سەید کەریم گەڕاوی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Jalal said karim جەلال سەید کەریم گەڕاوی:

Shortcuts

Share

Category