10/11/2022
Hba1c
پشکنینی شەکرەی سێ مانگی HbA1c
یەکێکە لەو پشکنینانەی پێوانەی بڕی شەکرەی خوێن دەکات لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا.
تاقیکردنەوەیەکی گرنگی خوێنە کە ئاماژەیەکی باش دەدات بەوەی کە نەخۆشی شەکرەکەت چەندە بەباشی کۆنتڕۆڵ کراوە وە بۆ دڵنیا بوون لە تەندروستی و ئاگاداربوون لە نەخۆشی شەکرە.
لە هەر ساتێکتدا بێت ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت خواردن و دەرمان و وەرزش کردن کاریگەری نابێت لەسەر ئەنجامدانی ئەم پشکنینە.
لە چ کاتێکدا پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجام بدرێت:-
- لە خێزانەکەیدا نەخۆشی شەکرە هەبێت
- توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بۆ چاودێریکردن
- بوونی ڕێژەی بەرز لە شەکرەی ڕۆژانەدا لە سەرو ١٢٥
- ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان لە گەڵدایە
- ئەو کەسانەی چەوریان بەرزە
- ئەو کەسانەی کيشی لەشیان زۆرە
- لە کاتی بوونی نیشانەکانی توش بوون بە شەکرە وەک:
- هەست کردن بە تینوێتی بەردوام
- میزکردنی زۆر
- لاوازی بینین
- کيش لە دەستان بێ هۆکار
- هەست بە برسێتی کردنێکی زۆر
- ماندوبوون و بێ هێزی
- پێست وشک بوون
- درەنگ چاک بوونەوەی برین
- هەبوونی هەوکردنی زیاتر
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یاخود تازە دەست بە وەرگرتنی دەرمان دەکەن یاخود دەرمانی شەکرەیان گۆڕدراوە لە ژێر چاودێری پزیشکدا پێویستە سێ مانگ جارێک ئەم پشکنینە ئەنجام بدەن.
تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
مامۆستایان _ خوارمزگەوتی قازی محمد
تەلاری حاجی یوسف
0770 577 2002