Information Medical & Drug زانیاری پزیشکی، دەرمانزانێ

Information Medical & Drug زانیاری پزیشکی، دەرمانزانێ Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Information Medical & Drug زانیاری پزیشکی، دەرمانزانێ, Medical and health, As Sulaymaniyah.

◀️جۆرەکانی ئەنسۆلین ( Types of insulin ) زۆرترین زانیاری خوێنەربە.ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen   )Types of insulin...
27/09/2024

◀️جۆرەکانی ئەنسۆلین ( Types of insulin )

زۆرترین زانیاری خوێنەربە.

ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )

Types of insulin :

A/ Rapid Acting insulin
B/ Short Acting insulin
C/ Intermediate insulin
D/ Long Acting insulin
E/ Mixed insulin

لە خوارەوە نمونەی هەر دەرمانێکی ئینسۆلین و ناوی بازرگانی و ناوی زانستی بۆ هەر جۆرێکی ئینسۆلین
بە پێی کات و شێوازی ئیشکردنیان دەنوسین لەگەڵمان بن.

A/ Rapid Acting insulin :

دەرمانەکانی سەر بەم کۆمەڵەن زۆر بە خێرایی ئـیش دەکەن ڕێــژەی شــەکر لە خــوێن دادەبەزێــنن ، دەتوانرێت ( 15 ) خولەک پێش نان یان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن لێ بـدرێت ناسراویشـن لە بـازاڕدا بە ( صافي او سریع ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

① Insulin lispro ( Humalog ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 to 3 times daily , 15 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

② Insulin aspart ( Novorapid ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 to 3 times daily , 15 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

③ Insulin glulisine ( Apidra ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.5 to 0.1 unit/kg , 15 minutes before meal or within 20 minutes after starting a meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.

④ ( rDNA ) human Insulin ( Actrapid ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.3 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.

ئەم جۆرانە ( 15 ) خولەک پێش نان وەردەگیرێت ، وە هەروەها پاش ( 5 تا 15 ) خولەک دەست بە ئیشکردن دەکات کاریگەریەکەی ( 3 تا 5 ) کاتژمێر کاریگەری دەمێنێتەوە لە لەش.

تێبینی/ ئەم جۆرەیان دەتوانرێت بە ڕێگەی ( S.C و I.V ) بدرێت لە نەخۆش.

B/ Short Acting insulin :

دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە کەمێک تاخیرتر دەست دەکەن بە ئیشکردن بەس ئەمـانەش هەر خێـران لە ئیشـکردندا وە زووتـریش تەواو دەبـن لە لەشـدا ، دەتوانرێـت ( 30 ) خـولەک پـێش نـان لـێ بـدرێت ، ئەمەشیان ناسراون لە بازاڕدا بە ( صافي او سریع ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

Insulin regular human ( Humulin R ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

ئەم جۆرەیان ( 30 ) خولەک پێش نان وەردەگیرێت ،
وە هەروەها پاش ( 30 ) خولەک دەست بە ئیشکردن
دەکات کاریگەریەکەی ( 5 تا 8 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە
لە لەش.

تێبینی/ ئەم جۆرەیان زۆر جار بۆ حاڵەتی لەناکاو و خێرا بەکاردێت ، هەروەها ئەم جۆرەیان دەتوانرێت بە ڕێگەی ( S.C و I.V و I.M ) بدرێت لە نەخۆش.

C/ Intermediate insulin :

دەرمانەکـانی ئەم کـۆمەڵەیە بە شـێوەیەکی مـام ناوەنـد کـاردەکەن بـۆ کەم کـردنەوەی ڕێـژەی شـەکر لە خوێندا بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنەوە لە لەشدا بە بەراورد بە دوو جۆرەکەی سـەرەوە زیـاتر دەمێنـنەوە لە لەشدا ، وا باشە ( 30 ) خولەک تا ( 1 ) کاتژمێر پێش نان ، ئەم جۆرەیان لەبازاردا ناسـراون بە ( خـابط او البطئ ) ، نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

human Insulin isophane ( NPH ) ( Insulatard ®) , ( Humulin N ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.2 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

ئەم جۆریان پاشی ( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات کاریگەریەکەی ( 10 تا 18 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە لە لەشدا.

تێبینی/ ئەم جۆرەیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.

D/ Long Acting insulin :

دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە شێوەیەکی هێواش کاردەکەن و ماوەیەکی زیاتر دەمێنەوە لە لەشدا بە بەراورد
بە جۆرەکانی تری ئینسۆلین لە سەرەوە، ئەم جۆرەیان زیاتر شەوانە وەر دەگیرێت پێش خەوتن کاریگەری زیاترە ، هەروەها ئەم جۆرەشیان لەبازاردا ناسراون بە ( خابط او البطئ ) ، نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

① Insulin glargine ( Lantus ®),( Basaglar ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

② Insulin detemir ( Levemir ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

③ Insulin degludec ( Tresiba ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.

ئەم جۆرەیان شەوانە پێش خەوتن وەردەگیرێت پاش
( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات و کاریگەریەکەی بۆ ماوەی ( 24 ) کاتژمێر لە لەش دەمێنێتەوە.

تێبینی/ ئەم جۆرەشیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.

E/ Mixed insulin :

دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە شێوەی تێکەڵە ئامادەکراون
بە شێوەیەکی وا دروستکراون هەر تێکەڵەیەک پێک دێت
لە دوو جۆری ئینسۆلین ، ئەم جۆرەیان لەبازاردا ناسراون
بە ( مخبوط او مخلوط ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

① Novomix Pen ® ( 30% soluble insulin aspart + 70% insulin aspart crystallised with protamine ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

② Humalog Mix 25 pen ® ( 25% insulin lispro + 75% insulin lispro protamine ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

③ Humalog Mix 50 pen ® ( 50% insulin lispro + 50% insulin lispro protamine ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

④ Humulin 70/30 pen ® ( 70% insulin aspart crystallised with protamine + 30% soluble insulin aspart ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

⑤ Ryzodeg pen ® ( 30% insulin asprat + 70% insulin degludec ).
Injectable Pen : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , One or two times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

⑥ Mixtard 30 ® ( soluble insulin 30% + isophane insulin 70% ).
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.3 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

ئەم جۆریان وا باشە ( 30 ) خولەک تا ( 1 ) کاتژمێر پێش نان لێ بدرێت ئەم جۆریان پاشی ( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات کاریگەریەکەی ( 6 تا 8 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە لە لەشدا.

تێبینی/ ئەم جۆرەشیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.

تێبینی/ بەکارهێنانی دۆزی ئەم دەرزییانەی ئەنسولین
بە پێی حاڵەت و تەمەن و کێشی نەخۆشەکە ئەگۆڕێت ، بۆیە لەسەر قسەی دکتۆری پسپۆڕ دەوەستێت کە چەندی
بۆ دیاری ئەکات ئەوەی لەسەرەوە نووسیومان بەشێوە باوەکەیتی.

تێبینی/ پێویستە هەموو جۆرەکانی دەرزی انسولین ( Insulin ) لە پلەی گەرمی ( ۸-۲ سیلیزی ) هەڵبگیرێن لەناو ساردکەرەوە ( ثلاجة ).

تێبینی/ زۆربەی هەرە زۆری جۆرەکانی دەرزی انسولین
بە ڕێگای ژێر پێست ( S.C ) بەکاردێن و باون ، بەڕێگای تریش هەیە بەڵام کەمتر بەکاردێن.

⛔ تکایە بێ ئاماژەکردن بە ناوی من لە هیچ شوێنێک پۆست مەکەرەوە.

بەهیوای سوود…

🔴دەرزی تێکەڵە چییە؟- بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو یاخود سێ دەرزی و پێدانی بە نەخۆشەکە، کە بەگشتی دەرزییەکان پێکهاتوون لە دە...
05/01/2024

🔴دەرزی تێکەڵە چییە؟

- بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو یاخود سێ دەرزی و پێدانی
بە نەخۆشەکە، کە بەگشتی دەرزییەکان پێکهاتوون لە دەرزی ئازارشکێن و دەرزی دژەهەوکردنی ستیڕۆیدی و دەرزی
هەوکردنی بەکتریایی.
پێکەوە دەرزییەکان تێکەڵ دەکەنە یەک سرنج و دەیدەنە نەخۆش.
باوترین تێکەڵکردنیش تێکەڵەی هەردوو دەرمانی دیکادرۆن
و ڤۆڵتاریینە.

🔷دەرزی تێکەڵە بۆچی بەکاردێت؟

ئەو دەرزییانەی کە بۆ هەڵامەت و کۆکە و قورگ ئێشە تێکەڵ دەکرێن ئەم جۆرانەن:

ڤیاڵێکی دژەهەکردن واتە (ئەمۆکسیسیلین، یان پرۆکایین یاخود ئەمپیکڵۆکس) لەگەڵ ئەمپولی دێکسامێزازۆن (دیکادرۆن) تێکەڵ دەکرێت، یان دژەهەوکردنێک لەگەل دێکسامێزازۆن لەگەڵ ڤۆڵتارین تێکەڵ دەکرێت.

🔹بۆ ئازار بەگشتی و گرژبوون و کەشەنگبوون بەکاردێت، کە ئەمانەن:

- ڤوڵتارین و دیکادرۆن
- دیکادرۆن و مێلۆکسیکام
- دیکادرون و پیرۆکسیکام
- ڤۆڵتارین و نیوڕۆبین
بۆ حاڵەتی هەستیاری تێکەڵ دەکرێت، کە ئەمانەن:

- بێتاکۆرت و ئەلەرمین
- ئەلەرمین و دیکادرۆن

🔷زیانەکانی دەرزی تێکەڵە چین.؟

🔹گورچیلەکان تووشی ئازار دەکات بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلە.

🔹گەدە توشی ئازار دەکات و ئەگەر زۆر بەکاربهێنرێت دەبێتە هۆی برینی گەدە و خوێنبەربوونی.

🔹ئەم دەرمانانە هەندێک جار ڕەنگە کارلێک بکەن جگەر و گەدە و گورچیلە ژەهراوی بکەن.

🔹سیستمی بەرگری لەش لاواز دەکات.
دەبێتە هۆی قەڵەوبوون و پێستی جەستە نەرم دەکاتەوە.

🔹دروستبوونی ئاوی سپی چاو.

🔹دروستبوونی ئێسکەنەرمە.

🔹زۆر بەکار هێنانی دەبێتە هۆی داخورانی ئێسک.

🔹ئەو کەسانەی بەرزی پەستانی خوێن یان شەکرەیان هەیە، لە کاتی بەکارهێنانیدا زیاتر پەستان و شەکرە زیاد دەکات.

🔹ئەو منداڵانەی تایەکی زۆریان هەیە ئەگەر دەرزی تێکەڵەیان بۆ بەکار بهێنرێت ئەگەری زۆرە کە تووشی گەشکەیان بکات.

🔹ئەو کەسانەی کە زۆر ئەم دەرزییە بەکار دەهێنن ئالوودە دەبن پێیەوە، ئەمەش وایان لێدەکات ئازارێکی کەمیشیان هەبێت داوای دەرزی تێکەڵە دەکەن.

🔹بەخێرایی نیشانە جەستەییەکان ناهێڵێت و وادەکات نەزانرێت نیشانەکانی نەخۆشەکە چی بووە و کێشەی چی بووە. ئەمەش وەک ماسکێکە بۆ نەخۆشییەکە.

🌟هەوکردنی پووک  (  التهاب اللثة )Gingivitis🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen  )✳️هەوکردنی پووک :- بە گشتی هەوکردنی پو...
16/09/2023

🌟هەوکردنی پووک ( التهاب اللثة )
Gingivitis

🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )

✳️هەوکردنی پووک :- بە گشتی هەوکردنی پووک، هەوکردنی ئەو بەشەی شانە راگرەکانی ددانە کە دەوری بەشی تاجی ددانیانداوە ( بەشی دەرکەوتوی ددان لە ناو دەمدا ).. هەرچەند دەستنیشان کردنی جۆر و هۆکاری ئەم هەوکردنە جۆراو جۆرو ئالۆزە و چەندین هۆکاریان هەیە بەڵام بە گشتی لە ئەنجامی دروست بوونی چینی پلاگ (Dental plaque )، ( کە بریتیە لە کۆبوونەوەی بەکتریای ناو دەم و خۆراک و لیک بە تێپەربوونی کات) کە دەلکێن بەسەر رووی ددانەکانەوە هۆکاری یەکەمینن، ئەم چینی پلاکە ئەتوانرێت لا ببرێت بە بەکار هێنانی فلچە و هەویری ددان لانی کەم رۆژی دووجار ، لەگەڵ بەکارهێنانی پەتی نێوان ددانەکان . گەر ئەم چینە لا نەبرێت ئەبێتە هۆی هەوکردنی پووک ( gingivitis ) کە بریتیە لە ئاوسان و سوربوونەوە و خوێن لێهاتن لە کاتی خواردن یاخود بە بێ هۆکار ( وەک بەیانیان لە دوای لە خەو هەڵسان )وە ڕەنگە ببێتە هۆی جیا بوونەوەی ئەم شانەیە لە ددانەکان و دروست بوونی بۆشایەکی لەبار بۆ کۆبوونەوە و گەشەی بەکتریاکان ( pockets ) ، ئەگەر بە شێوەیەکی گونجاو لا نەبرێت ئەم چینی پلاکە ئەوا بە تێپەربوونی کات توانای ئەوەی هەیە ببێتە چینێکی رەق کە پێی ئەوترێت ( dental calculus ) ( کلسی ددانەکان ). گەر بێت و لەم کاتەدا ئەم نەخۆشییە پشتگوێ بخرێت ئەبێت هۆی تێکشاندنی شانە ڕاگرەکانی دەوری ڕەگی ددانەکان تەنانەت ئەشێت ببێتە هۆی داخوراندنی ئێسکی ڕاگری ددانەکان و لە پاشان ئەگەری کەوتنی ددانەکان.

چۆن بتوانرێت هەوکردنی پووک بناسرێتەوە ؟
۱- کاتێک پووک سوورئەبێتەوە ، دەئاوسێت، زۆر بە ئاسانی بریندار ئەبێت ( بۆ نموونە لە کاتی ددان شتن یاخود پەتکردنی نێوان ددانەکان )، هەروەها هەندێک جار خوێنی لێ دێت.
۲- پووک وا دەرئەکەوێت وەک لە ددانەکان جیا بوبێتەوە
٣- بۆنی ناخۆشی ناودەم بە بەردەوامی ( چەندین هۆکار هەیە بۆ بۆنی ناخۆشی ناو دەم یەکێک لەوانە هەوکردنی پووکە)
٤- ئەگەری بوونی کێم و زەرداو لە نێوان ددانەکان و پووک.
٥- هەستکردن بە کەمێک جوڵە و لەقین لە ددانەکاندا ( لە ٢ ملم زیات).
٦- هەستکردن بەوەی ددانەکانی سەرەوە و خوارەوە بە شێوەیەکی ئاسایی جووتنابن.

ئایا چارەسەری هەوکردنی پووک هەیە ؟
بەگشتی بۆچوونە پزیشکیکان لەسەر ئەوە کۆکن کە لە قۆناغەکانی سەرەتادا هەوکردنی پووک لە دوای دەستنیشان کردن و چارەسەر لەلایەن پزیشکی ددانەوە چانسی گەڕانەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی زۆرە ، بەڵام بە داخەوە لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا بە چارەسەری ئاسایی وەک پاککردنەوەی ددانەکان ئەگەری کەمە چاک ببێتەوە و پێویستی بە نەشتەرگەری پووک ئەبێت.

چۆن بتوانرێت خۆپارێزی لە هەوکردنی پووک بکرێت؟
۱- شوشتنی ددانەکان بە فڵچە و هەویری ددان ( لانی کەم رۆژی دووجار، وە هەر جارێك ٢-٣ خولەک کەمتری پێنەچێت ).
٢- پەتکردن و پاککردنەوەی نێوان ددانەکان ( لانی کەم رؤژی یەک جار ).
٣- سەردانی کردنی پزیشکی ددان بە شێوەیەکی رێک و پێک ( ٦ مانگ جارێک ) بۆ پشکێن و کۆنترۆل کردنی هەر حاڵەتێک پێویست بێت.

کێ زیاتر ترسی هەیە بۆ ئەم نەخۆشی هەوکردنی پووکە ؟
توێژەرەوان ئەوەیان خستوەتە ڕوو کە پەیوەندی هەیە لە نێوان نەخۆشیەکانی پووک و چەندین خوو، نەخۆشی و حاڵەتی سستمی ،نموونەیەک لەوانە :
١- بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تووتن ( جگەرە ، نێرگەلە، بنێشتی تووتن ....)
٢- نەخۆشی شەکرە ( کۆنترۆل نەکراو)
٣- نەخۆشیەکانی کۆئەندامی سوڕی خوێن.
٤- تێکچوونی باڵانسی هۆرمۆنی.
٥- چەندین نەخۆشی و حاڵەت و وەرگرتنی دەرمانیتر کە ئەبنە هۆی هەوکردن و نەخۆشیەکانی پووک.
٦- نەشۆردنی دەم و ددان.
۷- خواردنی زۆری دەرمان.
۸ـ ددان پڕکردنەوە ،ئەگەر بەجوانی پڕنەکرابێتەوە.
۹- پیربوون.
۱۰- دەم وشکی.
۱۱ ـ هەندێ حاڵەت وەکو : ئایدز و سەرەتانی خڕۆکە سوورەکان یان چارەسەرکردنی شێرپەنجە.

هەندێک لەو دەرمانانەی کەوا زۆر باون بۆ هەوکردنی پووک و ددان بەکاردێن:

① Clavulanic acid or potassium + Amoxicillin
( Augmentin ® , Julmentin ®, Amoclan ® ) Tablet & Suspension & Vial

② Amoxicillin ( Glomox ®, Largopen ®) Tablet & Capsule & Suspension & Vial

③ Cephalexin ( Keflex ® , Lexin ®) Tablet & Suspension

④ Cefixime ( Suprax ®, Winex ®, Cefix ®) Tablet & Capsule & Syrup

⑤ Metronidazole ( Flagyl ®, Nidazole®, Negazole ®) Tablet & Suspension

⑥ Metronidazole + Spiramycin ( Rodogyl ®, Dentagyl ®, Spiradent ®) Tablet

⑦ Ceftriaxone ( Mesporin ®, Samixon ®, Enoxirt ®) Vial

تێبینی/ دەرمانی تریش هەن بۆ هەوکردنی پووک و ددان بەکاردێن بەڵام ئەوانە باوترینن.

هەروەها ئەم دوو جۆرە غرغرەیەش بۆ هەوکردنی پووک و ددان بەکاردێن و باون:

Kin Gingival Chlorhexidine Mouthwash
Higeen Povidone iodine Gargle

بەهیوای سوود.

💥 زۆرترین زانیاری لەسەر دەرمانی ( Orlistat )ناوی زانستی ( Orlistat )ناسراو بە ناوی بازرگانی ( ® Onlefit و  ® Xenical و ®...
19/08/2023

💥 زۆرترین زانیاری لەسەر دەرمانی ( Orlistat )

ناوی زانستی ( Orlistat )
ناسراو بە ناوی بازرگانی ( ® Onlefit و ® Xenical و ® Crisplus و ® Uni-Cal )

🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )

ئەم دەرمانە بەشێوەیەکی گشتی بەکاردێت بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ، بەتایبەت ئەوانەی چەورییە خۆراکیەکان کاریان تێ ئەکات زووکێشیان پێ زیاد ئەکات ، یاخود بۆ ڕێگری کردن لە هەڵمژینی چەوری لە لەش.

شێوەی دەرمان و بڕی دەرمان و چ :
Capsule : 120mg ( 1 Capsule tow to three times daily ) ( 1×2 to 1×3 ) or 2 capsules two times daily ( 2×2 ) or 2 capsules Once daily ( 2×1 ) , with food or 1 hour after food ) , for 1 to 3 months

دۆزی بەکارهێنانی:
خۆی بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژانە دوو تا سێ جار ئاساییە لەگەڵ نان خواردن یان 1 سەعات دوای نان ، بەڵام دکتۆریش هەیە کە کەسێک کێشی زیاد لە کەسی ئاسایی قەڵەوترە بۆی ئەنووسێت دۆز ئازادە ( Free dose ) لەگەڵ هەر ژمێکی چەوری بەرز ئاساییە بەکاری بهێنیت ، زۆربەی کات بۆ ماوەی 1 تا 3 مانگ بەکاردەهێنرێت بە بەردەوامی.

تێبینی/ هەیە پێش نانیش بەکاردەهێنێت یان بەکاردەهێنرێت بەڵام بەم شێوەیە سەرەوە سوودی زیاترە ، کاریگەری باشترە.

تێبینی/ ئەم دەرمانە بڕی ( 60mg ) و ( 120mg ) هەیە بەڵام لە کوردستان و عێراق زیاتر ( 120mg ) باوە و بەکاردەهێنرێت.

چۆنیەتی کارکردنی ئەم دەرمانە:
بە کورتی و پوختی ، ئەم دەرمانە کاردەکات لەسەر ئەنزیمەکانی چەوری لە پەنکریاس و گەدە بۆیە ئەوانیش ئاماژە ئەنێرن بۆ ڕێخۆلە باریکە کەوا چەوری ناو خۆراک هەڵنەمژێت فڕێی بداتە دەرەوەی لەش لە ڕێگایی پیسایی ، بۆ زۆربەی ئەو کەسانەی کەوا ئەم دەرمانە بەکاردێنن لە دوایی پیسایی کردن هەست بەمە ئەکەن.

تێبینی / ئەو کەسانەی کەوا ( BMI ) لەشیان لە سەروو ( 27 ) ە سوودی باشی لێ دەبینن بۆ کێش دابەزاندن ، وە خوار ئەم ژمارەیە سوودی وای لێ نابینن بۆ کێش دابەزاندن ، بەڵام بۆ ڕێگری کردن لە هەڵمژینی چەوری بۆ ناوی لەشیان ئەتوانن بەکاری بهێنن

کاریگەریە لاوەکیە باوەکانی ئەم دەرمانە:
- غازات.
- بوونی چەوری لە پیسایی.
- ئازاری سک.
- خێرابوونی جووڵە و کاری ڕیخۆلە.
- ئەگەر بۆ ماوەی درێژ بەکارهات ئەبێتە هۆی کەم کردنی ڕێژەی ئەم ڤایتەمینانە ( A و D و K و E ) ، بۆ ڕێگری کردن لەم حاڵەتە ئەتوانی ( Multivitamin ) وەرگریت کێشە نابێت ، بێ تاقەتیشت کەم ئەکاتەوە.

تێبینی/ ئەم دەرمانە زۆر جار دکتۆر بۆ ئەو کەسانەش ئەنووسێت کە قەڵەون و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک ( بەرزی پەستانی خوێن ( ضغط ) و شەکرە و نەخۆشی دڵ و بەرزی کۆلیستیڕۆڵ ).

کێ نابێت ئەم دەرمانە بەکاربهێنێت و سەلامەت نیە بۆی؟
وەڵام/
۱- ئەو کەسانەی بەردی زراویان هەیە ئەبێتە هۆی ئازار دروست کردن.
۲- ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە ئەبێتە هۆی ئازار دروست کردن.
۳- ئافرەتی دووگیان.
٤- ئافرەتی شیردەر.
٥- ئەو کەسانەی چاندنەوەی ئەندامێکی لەشیان کردووە بەتایبەت گورچیلەکان.
٦- هەروەها نابێت لەگەڵ ئەم دەرمانە بەکاربێت چوونکە کاریگەری ئەم دەرمانە کەم ئەکاتەوە ( Cyclosporine ) ، لەگەڵ زۆر دەرمانی تریش کارلێک کردنی هەیە بەڵام ئەمە بە نمونە باسکراوە.

بەهیوای سوود…

09/06/2023

🚑هۆشیـاری ته‌ندروستـــی🚑

🦠په‌تای خۆیبه‌ر بوون ڤایروسی 🦠

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Information Medical & Drug زانیاری پزیشکی، دەرمانزانێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share