کلینیکی ڤێتێرنەری ئەوین :: Awin vet.clinic

کلینیکی ڤێتێرنەری ئەوین :: Awin vet.clinic Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from کلینیکی ڤێتێرنەری ئەوین :: Awin vet.clinic, Doctor, رێگای سلێمانی عەربەت _ نزیک شاری ئەوین, As Sulaymaniyah.

19/04/2025

سڵاو ، لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی تەندروستی ئاژەڵەکانتان لە دژی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەستبکەن بە شورینەوە بەکارهێنانی دەرمانی دژە مشەخور بۆ ئاژەڵەکانتان ،،

بۆ ئەم مەبەستە کلینیکی ڤێتێرنەری ئەوین دا شکاندنی بۆ دەرمان شۆرینەوەی ئاژەڵ (دلتامثرین ) ٥ لیتری کردوە بە نرخێکی هەرزان و گونجاو 👌📢

ناونیشان : جادەی سلیمانی عەربەت ، خوار پردی وڵوبە نزیک شاری ئەوین 🏨🐑🐏🐔🐓🐱

هەندێک جار بەخێوکەری پەلەوەر دەبینم هەندیک دانەوێڵە بە کاڵی بۆ پەلەوەر دادەنێت و تیکەڵی خۆراکی ڕۆژانەی پەلەوەر کانی دەکا...
06/07/2024

هەندێک جار بەخێوکەری پەلەوەر دەبینم هەندیک دانەوێڵە بە کاڵی بۆ پەلەوەر دادەنێت و تیکەڵی خۆراکی ڕۆژانەی پەلەوەر کانی دەکات ❗🐔🐤🐓

👈 دانەوێڵە پاقلەییەکان وەک ( نیسک و نۆک ، لەتکە نۆک و پاقلە و لۆبیا و ماش و پاقلەی سۆیا...هەندێ دانەوێڵەی دیکە) نابێت بە کاڵی لە خۆراکی باڕۆکە و مریشک بەکاربهێنرێت تاوەکو بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە سەروی سەد پلەی سەدی وە گەرم نەکرێت یا خود نەبرژێنرێن، چونکە دانەوێڵە پاقلەییەکان بە گشتی ڕێژەی زۆر بەرز لە ماددەی دژە پرۆتایزی تێدایە کە پێی دەڵێن سۆیین(Soyin) کە لەگەڵ ئەنزیمی پپسینی هەرس کەری پڕۆتین لە مەعیدەدا کارلێک دەکات و دەیگۆڕێت بۆ ماددەیەک کە ناتوانێت پڕۆتین شی بکاتەوە(بە واتای کرداری هەڵمژینی پڕۆتین ڕادەگرێت و دەبێتە هۆی دەرهاویشتن و بە فیڕۆچونی پڕۆتینەکان و دەرکەوتنی نیشانەکانی کەمی ڕیژەی پڕۆتین )....

خۆشبەختانە باشترین جۆر خۆراکی تەندروستی باڵندە و پەلەوەر لە کلینیکی ڤێتێرنەری ئەوین بەردەستە

آن شااللە لە پۆستەکانی داهاتوو باسی کەمی پڕوتین و نیشانەکانی دەکەین

ئێستا وەرزی پەیدابوونی گەنە و مشەخۆرەکانی دیکەیە 🐞🐜 بۆ لەمەودوا پلەی گەرمی بەرز دەبیتەوە ، لەشی ئاژەڵەکان ناوەندیکی باشە...
03/06/2024

ئێستا وەرزی پەیدابوونی گەنە و مشەخۆرەکانی دیکەیە 🐞🐜 بۆ لەمەودوا پلەی گەرمی بەرز دەبیتەوە ،
لەشی ئاژەڵەکان ناوەندیکی باشە بۆ گەشەی ئەم مشەخۆرە زیانبەخشە ، کە دەنوسێت بە لەشی ئاژەڵەوە و لەسەر خوێنی ئاژەڵی وەک سەگ، پشیلە ، مانگا و مەڕ ، پەلەوەر ، مار ، کەروێشک ، سمۆرە،،، ئەژی و هۆکارێکی سەرەکی گواستنەوەی نەخۆشیە 🐄🐑 🐇 🐍🐕🐈🐓 🐔🐤

🔹بۆ رێگری کردن لە تووشبوون بەم مشەخۆرە ئەتوانن دەرزی ژێر پێست 💉 یاخود قەترەی سەر پشت ، یان سپرای تایبەت بەکاربێنن
لە هەموو کلینیکە ڤێتیرنەریەکان لە بەردەستە 🏥 ✅

بەهیوای ئەوەی پێش توشبوون ئاگاداری ئاژەڵەکانتان بن ، هەتاکو دوای زیانیان پێ نەگات و ناچار بە چارەسەرکردن نەبن ، چونکە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی هەندیک لە نەخۆشیەکان وەک (تای خوێن بەربوون ، زەردوی ) ئێستا بونی هەیە گەنەیە 🐜



ناونیشان: سلێمانی خوار پردی وڵوبە ، خوار بەنزینخانەی قەیوان نزیک شاری ئەوین 🏡

Address

رێگای سلێمانی عەربەت _ نزیک شاری ئەوین
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647705931891

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی ڤێتێرنەری ئەوین :: Awin vet.clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category