10/09/2021
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ڕزگاری، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی و ئاڵتونی دزیبوو.
پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی (٨ ملیۆن و ٤٥٠ ھەزار دینار) و (١٧ ھەزارو ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی - ١٧٣ گەڵا) و بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونەدا کە دزیبووی.
تۆمەتبار (ک، غ،ع) لەدایکبووی ١٩٨٤ لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان