چارەسەر بە سروشتی charasar ba srwshty

چارەسەر بە سروشتی charasar ba srwshty چارەسەری ئازاری فەقەرات بەیەکجاری

سیر بەگشتی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، ئاوی سیرش بەهەمان شێوە سوودی زۆرە و ڕێگری توشبوون بە هەوکردن و شێرپەنجە دەکات، س...
01/09/2024

سیر بەگشتی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، ئاوی سیرش بەهەمان شێوە سوودی زۆرە و ڕێگری توشبوون بە هەوکردن و شێرپەنجە دەکات، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانە.

سوودەکانی ئاوی سیر:

-ئاوی سیر دژەئۆکسانە یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و نیشانەکانی پیری دوادەخات، یارمەتی پێست دەدات یەک ڕەنگ بێت و ڕێگری لە هەوکردنی دەکات.

-چارەسەری زیپکە و جێماوەی زیپکە دەکات، ئاوی سیر لە دەموچاو بدە بۆ ماوەی پێنچ خولەک دواتر بیشۆ ئەم کردارە چەند جارێک دووبارە بکەرەوە تا زیپکەکە نامێنێت.

-ئاوی سیر یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات، دەتوانرێت ئاوی سیر بخورتەوە یان لە قژ بدرێت بەم شێوازە: ئاوی سیر و ئاوی لیمۆ تێکەڵ دەکەیت و لە قژ و پیستی سەر دەدەیت بۆ ماوەی شەوێک و دواتر بیشۆ، بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژ لەسەر یەک دووبارەی بکەرەوە و ئەنجامەکەی دەبینیت.

-تایبەتمەندی دژە بەکتریا و کەڕووی هەیە، بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.

-یارمەتی سووتاندنی چەوری لەش دەدات و کێش دادەبەزێنێت.

خڕنوك ڕوەکێکی هاوینەیە خۆرسکە لە ناوچەی گەرمەکان پەیدا دەبیت بە تایبەت لە رۆژهەلاتی ناوەراست ئەو رووەکانە تەمەن دار لە ن...
31/08/2024

خڕنوك ڕوەکێکی هاوینەیە خۆرسکە لە ناوچەی گەرمەکان پەیدا دەبیت بە تایبەت لە رۆژهەلاتی ناوەراست ئەو رووەکانە تەمەن دار لە نیوان 10_20سال دەژی هەندێ جار خۆی دەردەخات و 2_3 مەتر بەرز دەبێتەوە ئه‌گەر باردۆخ گونجاو بیت وە رەگێکی بەهێزی هەیە تا نزیکەی 10مەتر بۆ ژیر خاک دەروات، بەری خڕنووک کە پێی دەڵێن مەحچەچە لە بواری دەرمانسازیدا بە یەکێک لە موعجیزە هەرە رگەورەکانی ڕووەکی هەژمار دەکرێت کە تا ئێستا لەو بوارەدا هیچ ڕووەکێک هاوشێوەی نەبووە، بۆیە پسپۆڕانی ئەو بوارە زۆر سەرسامن پێی.

گرنگی پزیشکی:

1-بەری خڕنوک وەکو چارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت بۆ نەخۆشیەکانی گەدە، وەک هەوکردن و برینی گەدە.

2-خاوێنکردنەوەی دەمارەکانی خوێن و رێکخستنی جووڵە.

3-نەهێشتنی مادە ژەهراوییەکان لەناو دەمارەکانی خوێن

4-باشکردنی رێژەی شیری دایک

5-نەهێشتنی ئازارەکانی میزکردن و هەروەها چارەسەری میزگیران دەکات

6- دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێن

7-دابەزاندنی کۆلیسترۆل و هەرسێ جۆرە چەورییەکانی خوێن

8-بەهێزکردنی بەرگری لەش.

9- دەردانی کرمی لەش

10- دژە ترشەڵۆکی گەدەیە

11- دابەزاندنی رێژەی فشاری بەرزی خوێن

12- یەکێک لە موعجیزەکانی ئەم ڕووەکە بریتییە لە پاراستنی لەش لە جۆرەکانی شێرپەنجە.

13 پتەوکردنی ئێسک و چارەسەری نەخۆشی ئێسکە نەرمە

14- چالاکی سوڕانی خوێن زیاد دەکات

15-چارەسەرە بۆ ئیسهالی (لەگەڵ ماست تیکەڵ دەکرێ)

16- کۆتایی بە دوسنتاریا دێنێت (دوسنتاریا واتە هەوکردنی دەمارەکانی خوێن بەتایبەت کاتێک مرۆڤ تووشی نەخۆشی قولون دەبێت پیساییەکەی توند دەبێت کە تەنیا خوێن دادەنیشێت).

17- ئاوی زیادەی لەش دەردەدات

18- خوێنبەربوون رادەگرێت "خوێن بەربوونی گەدەو ڕیخۆلە"

19-چارەسەری نەخۆشیی قۆلۆن دەکات

20- چارەسەری ئازاری ددان و پوك دەکات

21- چارەسەری نەخۆشی رەبۆ دەکات و هەروەها کۆتایی بە هه‌ستیاری گەروو دێنێت

22- چارەسەری جیوب لووت دەکات (بەشێوەی هەڵم کردن)

23-دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەتەکانی دەنگ ،دەنگە ژێ.

چۆنیەتی بەکارهینانی خرنوک:

1 -بەکاڵی دەخورێت بەلام توێکلێکی لاستیکی هەیه و ئاسان لادەدرێ و بەهۆی یاریدەدەرێک دەخورێ وەک ئاو یان هەر شتێکی تر ئاسان بێت بەلاتانەوە

2- بە ووشککراوی ئاسانتره خواردنی لەگەڵ شەکر تامێکی زۆر خۆش دەدات

3-هەر ژەمێک حەوت دانەی بخورێت پێش نان

4- دەتوانن لەئاودا بیکوڵێنن و ئاوەکەی بپاڵێون و بیخۆن

5-هەر ژەمێک کوپێکی لێ دەخورێتەوە پێش نان.

کۆمێنت بکە تا پۆستەکانم بێتە بەر دیدەت ئەگەر نا کۆمپانیای فەیسبوك پۆستەکانمت لێ دور دەخاتەوە چونکە ئەزانن گرنگی پێ نادەیت !

مەدخەلیەکان تاگ بکەن ئەم پۆستەم لە تیکتۆك بینی کەسەیرم کرد ئەو پارتیەی کە مەدخەلیەکان بەموسوڵمانی دەزانن بەو شێوەیە کۆمێ...
28/08/2024

مەدخەلیەکان تاگ بکەن

ئەم پۆستەم لە تیکتۆك بینی کەسەیرم کرد ئەو پارتیەی کە مەدخەلیەکان بەموسوڵمانی دەزانن بەو شێوەیە کۆمێنتی کردبوو ، جا سەیرەکە لەوەدایە کە کۆمێنتەکەی
( ١٨٣ )دڵی بۆ چوبوو!!!!

#ئامۆژگاری

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647501730916

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when چارەسەر بە سروشتی charasar ba srwshty posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share