18/07/2026
ئەمڕۆ بەرواری 18/7/2026 بەئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ڕێکخراو و ئەندامانی بۆردی ڕێکخراو کۆبوونەوەی ئاسایی ئەجامدرا، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە کار و چالاکییەکانی ماوەی ڕابردوو کرا، هەروەها باسی پلانی کار، هەماهەنگی نێوانمان و ئامادەکاری بۆ چالاکییەکانی قۆناغی داهاتوو کرا.
جەخت لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری، بەرزکردنەوەی کارامەیی و بەردەوامی خزمەتکردنی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی کاریگەرتر کرایەوە. پلان دانرا بۆ ئەوەی بەزووترین کات پرۆژەکان بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.