Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن

Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن د.بڕیار صباح رشيد
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن و گرێ لیمفاویەکان.

11/08/2026

شیکاری بۆماوەیی و گەردیلەیی چۆن کاریگەری هەیە لەسەر چارەسەری نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە؟

20/07/2026

بەرنامەی تەندروستی کوردسات لە کەناڵی کوردسات

ئەم ئێوارەیە کاتژمێر ٧:١٥ لە بەرنامەی (تەندروستی کوردسات) لە کەناڵی کوردسات ئەبم بۆ باس کردنی بابەتی (خوێن بەخشین)
18/07/2026

ئەم ئێوارەیە کاتژمێر ٧:١٥ لە بەرنامەی (تەندروستی کوردسات) لە کەناڵی کوردسات ئەبم بۆ باس کردنی بابەتی (خوێن بەخشین)

16/07/2026

کە ئاسن کەمبوو دۆزینەوەی هۆکار پێش چارەسەر کردنە

03/07/2026

چاوپێکەوتنم لە (کەناڵ ٨) لەبارەی لیمفە گرێکان.

04/06/2026
نەخۆشی سالاسیمیالە ساڵی ١٩٩٤ ەوە ساڵانە لە ڕۆژی هەشتی ئایاری هەموو ساڵێک لە ووڵاتانی جیهاندا چەندین چالاکی ئەنجام ئەدرێت...
07/05/2026

نەخۆشی سالاسیمیا
لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە ساڵانە لە ڕۆژی هەشتی ئایاری هەموو ساڵێک لە ووڵاتانی جیهاندا چەندین چالاکی ئەنجام ئەدرێت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی سالاسیمیاوە ، ئەمانەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گرنگن دەربارەی نەخۆشیەکە.
ووشەی سالاسیمیا لە چیەوە هاتووە ؟
لە دوو بەش پێک دێت سالاسا بە مانای دەریا دێت و ئیمیا بە مانای خوێن دێت بەو پێیەی ئەم نەخۆشیە یەکەم جار لە ووڵاتانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست دەستنیشان کراوە وەک تورکیا و قوبرس و ئیتاڵیا و ووڵاتانی باکووری ئەفریقا بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم نەخۆشیە لە هەندێک ووڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا بوونی هەیە.
نەخۆشی سالاسیمیا خۆی چییە ؟
نەخۆشیەکی بۆماوەییە و لە باوانەوە دەگوێزرێتەوە بۆ منداڵ کە تیایدا هیمۆگڵۆبینی ناو خڕۆکەی سوور بە شێوەیەکی ناڕێک و پێک لە مۆخی ئێسکدا درووست دەبێت و کە دێتە ناو سووڕی خوێنەوە بە خێرایی تێک دەشکێت و کەسەکە تووشی کەم خوێنی دەبێت.
چۆن کەسێک تووشی سالاسیمیا دەبێت؟
کاتێک باوک و دایک هەردووکیان هەڵگری جینی سالاسیمیا بن ئەو کات لە چوار منداڵ یەکێکیان ئەگەری تووشبوونی بە سالاسیمیای توند دەبێت.
جۆرەکانی سالاسیمیا کامانەن ؟
بە چەند جۆرێک پۆلێن دەکرێت وەک :
سالاسیمیای بێتا و ئەلفا بەپێی جۆری جینەکە کە بێتا جۆرە بڵاوەکەیانە.
سالاسیمیای گەورە و توند وە هەروەها مام ناوەند لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هەڵگری سالاسیمیان
نیشانەکانی سالاسیمیا کامانەن ؟
لەجۆری گەورە و تونددا نیشانەکان هەر لە چەند مانگی یەکەمی تەمەنی منداڵەوە دەردەکەوێت وەک بێهێزی و لاوازی و ڕەنگ زەرد هەڵگەڕان و زەردوویی و هەڵاوسانی سپڵ و جگەر. وە نیشانەکان لە کەسی هەمان نیشانەی کەمخوێنی تووندە.
پشکنینەکان کامانەن؟
سەرەتا پشکنین بۆ ڕێژەی خوێن دەکرێت پاشان پشکنین بۆ هۆکارە گشتیەکانی کەمخوێنی دەکرێت لە دواییدا پشکنینێکی تایبەت بۆ جۆری هیمۆگڵۆبینەکانی خوێن دەکرێت کە بەهۆیەوە دەتوانین هەندێک جۆری سالاسیمیا دیاری بکەین ووردترین پشکنینیش پشکنینی جینیە.
ئەو کاریگەریە درێژخایەنانە کامانەن کە ئەگەر نەخۆشیەکە وەک پێویست چارەسەر نەکرێت ڕوو دەدەن؟
١- بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاسن کە گاریگەری خراپی لە سەر دڵ و جگەر و ڕژێنەکان هەیە.
٢- پووکانەوەی ئێسک.
٣- درووستبوونی بەردی زراو
٤- درووستبوونی برینی پێست
٥- گەورەبوونی سپڵ و جگەر
٦- بەرزبوونەوەی ئەگەری خوێن مەیین
٧- تێکچوونی دۆخی گەشە و گەورەبوون و باڵغ بوونی منداڵ
٨ - هەندێک نەخۆشی وەک شەکرە و نەخۆشی ڕژێنی پەریزادە
٩-زۆر بوونی ئەگەری تووش بوون بە هەوکردن.
١٠- بە هۆی زۆری خوێن گواستنەوە ئەگەری تووشبوون بە هەندێک ڤایرۆس وەک ڤایرۆسی تووش بوون بە هەوکردنی جگەر.
١٠- کاریگەری لەسەر شێوە و قەبارەی ئێسک بە تایبەت ئێسکی دەم و چاو.
چارەسەرەکان چین؟
١- گواستنەوە خوێن بە شێوەی چەند هەفتە جارێک.
٢- چارەسەری دابەزاندنی ڕێژەی ئاسن.
٣- لەگەڵ چارەسەری تایبەتی سەرجەم ئەو کاریگەریانەی کە باسمان کرد
چارەسەری بنەبڕکەر چییە ؟

چاندنی مۆخی ئێسک

چارەسەری جینی
ڕێگەگرتن لە نەخۆشیەکە چۆنە ؟
پشکنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری بۆ دیاری کردنی ئەو کەسانەی کە هەڵگری سالاسیمیان بە جۆرێک ئەگەر کچ و کوڕەکە هەردوولا هەڵگربوون باشترین ڕێگە ئەوەیە هاوسەرگیری نەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە هەبوونی منداڵی تووشبووی سالاسیمیا.

د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن

26/04/2026

چاوپێکەوتنم لە بەرنامەی (کوردسات-تەندروستی) لە کەناڵی کوردسات

کاتژمێر ٧:٢٠ ی ئەمشەو میوانی کەناڵی کوردسات ئەبم لە بەرنامەی کوردسات تەندروستی
24/04/2026

کاتژمێر ٧:٢٠ ی ئەمشەو میوانی کەناڵی کوردسات ئەبم لە بەرنامەی کوردسات تەندروستی

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 14:00 - 18:00
Tuesday 14:00 - 18:00
Wednesday 14:00 - 18:00
Thursday 14:00 - 18:00
Saturday 14:00 - 18:00
Sunday 14:00 - 18:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن:

Shortcuts

Share

Category