Dr. Surkew Latif دکتۆر سورکێو لطيف

Dr. Surkew Latif دکتۆر سورکێو لطيف کلینیکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە و ئیکۆ

01/08/2026

مەرجە هەر نەخۆشێک تووشبوبوو بە گیران و تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ پێویست بە نەشتەرگەری بکات 🫀

دکتۆر سورکێو لطیف محمود
☎️ژمارەی عیادە:-07715624242
07501223242
📍ناونیشان:-شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود- تەلاری پزیشکی سلێمانی هێلث- بەرامبەر شاری ئارام⁩⁩

29/07/2026

(کردنەوەی شاخوێنبەرو دوو خوێنبەری سەرەکی لای چەپی دڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەری قەستەرەو شەبەکەو باڵۆن)
» نەشتەرگەرییەکە لە ڕێگەی تەکنیکی (DK-crush) کراوە
» کاتی نەشتەرگەری نزیکەی کاتژمێرێک و نیو
» لە ڕێگەی بێهۆشیی ناوچەیی
» بۆ نەخۆشێک کە مەترسیی هەڵبژاردەی نەشتەرگەریی دڵیی کراوەی بەرزبوو

بکوژە بێدەنگەکە!  ئایا تا ئێستا فەحسی چەوری خوێنت کردووە؟بەرزبوونەوەی چەوری خوێن زۆربەی کات هیچ نیشانەیەکی نییە (نە ئازا...
25/07/2026

بکوژە بێدەنگەکە! ئایا تا ئێستا فەحسی چەوری خوێنت کردووە؟

بەرزبوونەوەی چەوری خوێن زۆربەی کات هیچ نیشانەیەکی نییە (نە ئازار، نە گێژبوون)، بەڵام هۆکاری ژمارە یەکە بۆ جەڵتەی دڵ و مێشک!

💡 چەوری چییە و بۆچی جەستە پێویستی پێیەتی؟
چەورییەکان ماددەی شێوە مۆمن کە لە جگەردا بەرهەم دێن یان لە ڕێگەی خۆراکەوە (گۆشت، ڕۆن، شیرینی) دەگەنە جەستە. چەوری بە تەواوی خراپ نییە! جەستە پێویستی پێیەتی بۆ دروستکردنی هۆڕمۆنەکان، پەردەی خانەکان و مژینی ڤیتامینەکانی (A, D, E, K).

کێشەکە کاتێک دەستپێدەکات کە ئاستی چەوری بەرز دەبێتەوە و لەسەر دیواری خوێنبەرەکان دەمێنێتەوە .

سێ جۆرە سەرەکییەکەی چەوری خوێن:

1️⃣ چەوری زیانبەخش (LDL): چەوری لە جگەرەوە دەبات بۆ بەشەکانی تر، ئەگەر زۆر بێت خوێنبەرەکان دەگرێت
2️⃣ چەوری بەسوود (HDL): چەورییە زیادییەکان لە خوێنبەرەکانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ جگەر تا فڕێبدرێنە دەرەوە.

3️⃣ چەوری سیانی (Triglycerides): ئەو وزە زیادییەیە کە لە شەکر، نان و خواردنی چەورەوە پاشەکەوت دەکرێت.

کەی و کێ پێویستە فەحسی چەوری بکات؟

🔹 کەسانی تەندروست (بێ کێشە):

پیاوان: لە ٣٥ ساڵییەوە.

ئافرەتان: لە ٤٥ ساڵییەوە.
(ئەگەر ئاسایی بوو، هەر ٤ بۆ ٦ ساڵ جارێک دووبارە دەکرێتەوە).

🔹 کەسانی خاوەن مەترسی (پێویستە لە ٢٠ ساڵییەوە یان ساڵانە بکەن):

تووشبووانی (شەکرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کێشەی گورچیلە یان جگەر).

ئەوانەی کێشیان زیادە یان قەڵەوی ناوچەی سکیان هەیە.

جگەرەکێشەکان و کەسانی کەمجوڵە.

ئەوانەی مێژووی خێزانی جەڵتەی دڵیان هەیە

⚠️ ڕێنمایی پێش فەحسکردن :
پێویستە ٩ بۆ ١٢ کاتژمێر هیچ نەخۆیت و نەخۆیتەوە جگە لە ئاو تا ئەنجامی چەوری سیانی بێ هەڵە دەرچێت.

22/07/2026

🔺جێگرەوەی ئەسپرین چییە ‼️
کە هەم کاریگەر بێت هەم سەلامەت بێت ‼️

دکتۆر سورکێو لطیف محمود
☎️ژمارەی عیادە:-07715624242
07501223242
📍ناونیشان:-شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود- تەلاری پزیشکی سلێمانی هێلث- بەرامبەر شاری ئارام⁩⁩

05/07/2026

🔹ئایا ئەتوانین ئەسپرین وەکو ڕۆتین بەکاربهێنن ‼️

دکتۆر سورکێو لطیف محمود
☎️ژمارەی عیادە:-07715624242
07501223242
📍ناونیشان:-شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود- تەلاری پزیشکی سلێمانی هێلث- بەرامبەر شاری ئارام⁩⁩

🔹بوورانەوە (بێهۆشبوون) و نەخۆشییەکانی دڵ:🫀بوورانەوە بریتییە لە لەدەستدانی هۆش بۆ ماوەیەکی کاتی.بەهۆی کەمبوونەوەی لەناکاو...
14/06/2026

🔹بوورانەوە (بێهۆشبوون) و نەخۆشییەکانی دڵ:🫀
بوورانەوە بریتییە لە لەدەستدانی هۆش بۆ ماوەیەکی کاتی.
بەهۆی کەمبوونەوەی لەناکاوی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک دروست دەبێت.

-زۆرێک لە هۆکارەکان بێ مەترسین، بەڵام هەندێک جار ڕەنگە نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوە بێت بۆ حاڵەتێکی مەترسیدار.

🔹هۆکارەکانی دڵ بریتین لە:

- ناڕێکی کارەبایی دڵ
- نەخۆشییە پێکهاتەییەکانی دڵ وەک تەسکبوونەوەی زمانەی شاخوێنبەر یان خوێنبەری سییەکان.
-نەخۆشی ئەستوربوونی ماسولکەکانی دڵ
- سستبوونی دڵ
- نەخۆشی خوێنبەری سەرماسولکەی دڵ

🔹لە چ کاتێکدا هەڵسەنگاندنی پزیشک بۆ ئەم نیشانەیە بکرێت؟
-ئەگەر لە کاتی وەرزشکردندا ڕوویدا
-ئازاری سنگ یان دڵەکوتێی لەگەڵدا بوو
-مێژووی خێزانیی مردنی لەناکاوی دڵ هەبوو
- بەبێ نیشانەی ئاگادارکردنەوە ڕوویدا

✅ دەستنیشانکردنی پێشوەختە دەتوانێت ژیان ڕزگار بکات
🔹هەموو حاڵەتێکی بێهۆشبوون بێ زیان نییە، لەوانەیە دڵت پەیامێکی گرنگ بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار بنێرێت.

10/06/2026
08/06/2026

🔹کردنەوەی گیرانی ٪٩٩ی خوێنبەری سەرەکی و لاوەکی لای چەپی دڵ چارەسەرکردنی لە ڕێگەی قەستەرە و شەبەکە و باڵۆن
------
🔹فتح انسداد بنسبة ٪٩٩ في الشرایین التاجیة الیسری الرئیسیة والثانویة و علاجە عن طریق القسطرة والشبکة والبالون

02/06/2026

🔺کردنەوەی گیرانی درێژخایەنی خوێنبەری لای ڕاستی دڵ و چارەسەرکردنی لە ڕێگای قەستەرە و شەبەکە و باڵۆن

🔺فتح انسداد مزمن في الشریان التاجي الأیمن و علاجە عن طریق العملیة القسطرة و الشبکة والبالون

نەخۆشی سستی ماسولکەکانی دڵی دەوروبەری منداڵبوون (PPCM):🤰🏻* حاڵەتێکی مەترسیداری دڵە بەڵام شایەنی چارەسەرکردنەجۆرێکە لە سس...
31/05/2026

نەخۆشی سستی ماسولکەکانی دڵی دەوروبەری منداڵبوون (PPCM):🤰🏻
* حاڵەتێکی مەترسیداری دڵە بەڵام شایەنی چارەسەرکردنە
جۆرێکە لە سستبوونی دڵ کە لە کۆتا مانگی دووگیانی یان لە چەند مانگی یەکەمی دوای منداڵبوون ڕوودەدات , ماسولکەی دڵ لاواز دەبێت و ناتوانێت خوێن بە شێوەیەکی کاریگەر پەمپ بکات.

🔺نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە
* هەناسە توندی
* ئاوسانی قاچ یان پێ
* زوو ماندووبوون
* خێرا لێدانی دڵ
*هەناسەبڕکێ بە تایبەت کاتی پاڵکەوتن

🔺ئەم نیشانانە هەندێک جار ڕەنگە بە هەڵە بە گۆڕانکاری ئاسایی دووگیانی بزانرێت!
*هۆکارەکانی مەترسی‼️
* دووگیانی سەروو تەمەنی 30 ساڵ
*بەرزی پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانیدا
* دووگیانی (دوانە/سێ منداڵ)
* نەخۆشی شەکرە یان قەڵەوی
‏* مێژووی پێشووتری ئەم نەخۆشییە
* مێژووی خێزانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ

🔺بۆچی دەستنیشانکردنی پێشوەختە گرنگە؟
زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن چانسی چاکبوونەوە زۆر باشتر دەکات.

✅چارەسەرەکان:
• دەرمانی سستبوونی دڵ
• کەمکردنەوەی خواردنی خوێ و شلەمەنی
• پشوودان
• چاودێری کردن لەلای پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ

🔹پەیامێکی گرنگ!
تەنگەنەفەسی پەیوەست بە دووگیانی هەمیشە "ئاسایی" نییە، لە کاتی پەرەسەندن و تووندبوونی نیشانەکان ڕاوێژی پزیشک یان سەردانی نەخۆشخانە گرنگە

Address

سلێمانی شەستی تەلاری سلێمانی هێڵس بەرامبەر مەکتەبی سیاسی
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647715624242

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Surkew Latif دکتۆر سورکێو لطيف posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category