06/09/2026
پشکنینی تاقیگەیی غودەی دەرەقیی بە جۆری:
free T4
Free T3
ئەم دوو هۆرمۆنە کە لە تاقیگە پشکنین دەکرێن بۆ نەخۆش و لەش ساغیش، لە کاتی پشکنینی ڕژێنی دەرەقیی گرنگە بەو شێوەیە بکرێن نەک بە شێوەی (total)
مەبەست چیە لە تۆتال و فری
تۆتال واتە هەردوو هۆرمۆنەکە بە شێوەیەکی گشتی لە لاشەی ئەو کەسەدا فەحس دەکرێن لە کاتی خوێن وەرگرتن
فری واتە تەنها ئەو بەشە لە هۆرمۆنەکە فەحس دەکرێت کە لە ناو خوێندا سەربەستە و نەبەستراوەتەوە بە هیچ پرۆتینێکی ناو جەستەوە
بۆ گرنگە:
لەبەر ئەوەی لە کاتی سکپڕیی و نەخۆشیی جگەر و لە کاتی بەکار هێنانی هەندێک دەرمان، پشکنینەکە هەڵە دەکات کاتێک بە شێوە گشتییەکە بکرێت.
لای خۆمان هێشتا زۆر تاقیگە بەو شێوە گشتییە دەیکەن کە لەوانەیە نەخۆشەکە کێشەی غودەی هەبێت بەڵام ئەو بە ئاسایی (بە نۆرمال) پیشانی بدات
وێنەی هەردوو پشکنینەکەم داناوە بۆ بینینی جیاوازییکە