25/01/2026
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان.
قال تعالى: {وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الإثْمِ وَالْعُدْوَانِ..}
هاونیشتمانیانی ئازیز، خەڵکی بە ئەمەک و خێرخوازو مرۆڤ دۆستی کوردستان..
ئاشکرایە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی ئەو هێرشە نابەرامبەرو دڕندانەی بەناحەق و لەسەر ماڵ و ژیانی خۆیان کراوەتەسەریان، لە بارودۆخێک و گوزەرانی دژواردان. ئێمەش لە سنوری ناحیەی (سەنگەسەر )و دەوروبەری،وەک ئەرکێکی ئاینی و نەتەوەیی،کەمپەینی "خۆڕاگریی ڕۆژئاوا" ڕادەگەیەنین بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و پشتیوانی براکانمان لەڕۆژئاوا.
ئامانجی کەمپەینەکەمان بریتییە لە:
کۆکردنەوەی ( پارە، خۆراک، دەرمان، پێداویستی خەوتن و جل و بەرگی منداڵ وگەورەکان) بۆ ئەوەی بەئامانەتەوە بگەیەندرێتە دەستی خێزانە لێقەوماوەکانی ئەوێ .
داواکارین لەخەڵکی ناوچەکەمان بەگڕو تینەوە هاوکارمابن.
شوێنی کۆکردنەوەی هاوکاری
توەسوران بەرامبەر هەرزانبازاری توەسوران .
ژمارە موبایل بۆ گەیاندنی هاوکاری مادی
FIB 07502450707
FASTPAY 07702450707