02/08/2026
خولی بەهێزکردنی پرۆگرامسازی دەستیپێکرد
بەچاودێری ڕاگری کۆلێج (پ.ی.د. ایسر عبدالخالق عبدالرحمان ) و بەسەرپەرشتی بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس خولی پرۆگرامسازی لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی 2026/8/2 خولی پرۆگرامسازی بۆ هەردوو بابەتی ( بنەماکانی پرۆگرامسازی بە جاڤا (Fundamentals of Java))
( پرۆگرامسازی ئۆبجێکت ئۆرێنتد (Object Oriented Programming-OOP)) بەئامادەبوونی خوێندکارانی بەشدار بەڕێوەچوو.
خولەکە لەلایەن (م.چیا قادر حمەفرج ) مامۆستا لەبەشی تەکنەلۆجیای داتابەیسەوە دەوترێتەوە.
ئامانجی خولەکە
- تێگەشتنی ئاسان و خیرا بۆ ئاڵۆزترین چەمكەكان.
-راهینانی پراکتیکی له سەر کۆد نوسین و شیكارکردنی پرسیاره گرنگەكان.
-ئەم خوله تایبەت دیزاین کراوه بو پیداویستیەکانی هەرسێ بەشی زانستی.
شایەنی باسە خولەکە بۆماوەی چوار هەفتە بەردەوام دەبێت ،خوێندکارانی قۆناغی یەک بۆ چوار لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک تیایدا بەشدار دەبن.