NutrCenter - Dr.Kamaran ZhazhIlay

NutrCenter - Dr.Kamaran ZhazhIlay په‌یجی د. کامەران ژاژڵەیی / پسپۆڕی زانستی خۆراک

باشترین جۆرەکانی بەهارات بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ : ۱  --- زەردەچەوە :  ماددەی ( Curcumin)  ی تێدایە کە دژە ئۆکسا...
13/07/2026

باشترین جۆرەکانی بەهارات بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ :
۱ --- زەردەچەوە : ماددەی ( Curcumin) ی تێدایە کە دژە ئۆکسانێکی بەهێز و دژە هەوکردنە ، هەروها
زەردەچەوە یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەکان ئەدات و ڕێگەدەگرێت له مەیینی خوێن بۆیە یارمەتی خۆپاراستن ئەدات له نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە ، لە چێشت لێنان بەکاری بێنە یا کەوچکێکی قاوە بخەرە ناو کوپێکی ئاو گەرم و بیخۆرەوە یا وەک تەواو کەری خۆراکی وەری بگرە .
٢ --- گوڵەمێخەک : یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە بەرزی فشاری خوێن و ڕۆڵێ هەیە له دابەزاندنی کولیستڕۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەکان و باشتر کارکردنی خەپلەکانی خوێن ، یەک کەوچکی چای لێ بخۆرەوە یا چای گوڵەمێخەک بخۆرەوە یا یەک کەوچکی چا بخەرە ناو ئاردیم شۆڤانەوە پێش خواردنی .
٣ --- بیبەری توونی هاڕاو : یارمەتی زیاتر سووتانی چەوری جەستە و دابەزینی کێش و زیاتر کردنەوەی بۆریەکانی خوێن ئەدات لەگەڵ ڕێگەگرتن له بەرز بوونەوەی چەورییەکانی خوێن ، لە ناو چێشت یا زەڵاتە دا بەکار بێت یا هەفتەی چەند جارێ یەک کەوچکی چا لە ناو کوپێ ئاوی شلەتین بخۆرەوە .
٤ --- زەنجەبیل : دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و چالاک کردنی سووڕی خوێن و کشانی دیواری موولەلەکانی خوێن و زیاتر سووتاندنی چەوری جەستە ئەدات ، یا زەنجەبیل بە فرێشی یا بە هاڕاوی وەک چای زەنجەبیل و لیمۆ بخۆرەوه یا لە ناو زەڵاتە و چێشت دا .
٥ --- سیری وشکراوی هاڕاو : سیر زۆر سوودی هەیه بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ ، ڕۆژانە دوو دەنک سیر بخۆ یا سیری وشکراوی هاڕاو لە ناو چێشت و زەڵاتەدا بەکار بێنە .
ئامادەکردنی
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/
بێ زه‌حمه‌ت پرسیاره‌کان به‌ مه‌سج بنێرن

08/07/2026
04/07/2026

سەرئێشەی دوای خواردن :
گرنگترین هۆکارەکانی و شێوازی چارەسەرکرنی :

--- هەندێ جار دوای خواردن مرۆڤ تووشی سەرئێشە دەبێت ، کۆمەڵێک دوای خواردنێکی دیاریکراو بۆ نموونە ئەڵێین کە گۆشتی سوور بخۆم دوای ئەوە پشتی سەرم ئەداتە ئازار و جاری واش هەیە گێژیش ئەبم : گرنگترین هۆکارەکانی ئەم سەرئێشەیە ئەمانەن :

١ --- دابەزینی ئاستی شەکرەی خوێن : کە گرنگترین هۆکارە و لە دوو حاڵەت دا ڕوو دەدات :
٭٭٭٭ شێوازی خواردنی ناتەندروست : ئاستی شەکرە لە ئەنجامی خووی هەڵە و ناتەندروست لە خواردن ڕوودەدات لەوانە :
--- خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهێدراتی سادە و شەکری سپی و شیرینی .
--- خواردنی چەند ژەمێکی زۆر لە ڕۆژێک دا .
--- خواردنی ژەمەکان لە کاتی جیاواز و ناڕێک دا یا لە درەنگانی شەو .
--- خواردنی خۆراکی زۆر چەور وەک ڤاست ڤوود .
٭٭٭٭ هۆکاری نەخۆشی : لەوانە
--- نەخۆشی شەکرە و قوناغی پێش تووشبوون بە شەکرە .
--- بوونی شێرپەنجە لە کۆئەندامی هەرس .
--- تێک چوونی هۆرمۆنەکان لە جەستەدا .

٢ --- بوونی کێشە لە جومگەی لا شەویلگە ( TMJ ) : ئەو جومگەی خوار گوێجکە کە شەویلگەی خوارەوە بە کاسەی سەرەوە دەبەستێتەوە : بوونی هەر کێشەیەک لەو جومگەیەدا کاتی جوێنی خواردن ڕەنگە ببێتە هۆی سەرئێشە دوای خواردن : هەندێ نیشانەی هەیە وەک بوونی کرتەکرت لە کاتی جوێنی خواردن ، هەست کردن بە ناڕەحەتی لە کاتی دەم کردنەوە و داخستنی ، بوونی ئازار لە شوێلگەی خوارەوە .

---   شەش هۆکاری سەرەکی قە‌ڵه‌وی له‌ هاوین دا :١ --- خواردنی بڕێکی  زۆر دۆندرمه‌ و سارده‌مه‌نی  : نیو قاپ دۆندرمه‌ بڕی (...
23/06/2026

--- شەش هۆکاری سەرەکی قە‌ڵه‌وی له‌ هاوین دا :
١ --- خواردنی بڕێکی زۆر دۆندرمه‌ و سارده‌مه‌نی : نیو قاپ دۆندرمه‌ بڕی ( ۲۳۰ کالۆری ) تێدایه‌ ، به‌ کرێم و قاوه‌ بڕی ( ۷۳۰ کالۆری ) تێدایه‌ ؛ ئه‌مه‌ش بڕێکی زۆره‌ بۆ نموونه‌ یه‌ک سه‌عات ڕاکردنی خێرا و به‌رده‌وام پێویسته‌ بۆ سووتاندنی بڕی ( ٦۰۰ کالۆری ) ۰
٢ ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی بیبسی و کۆلا و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان : چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ وزه‌ ؛ ته‌نانه‌ت بیبسی و کۆلای دایت که‌ وزه‌یان تێدا نیه‌ ده‌بنه‌ هۆی قه‌ڵه‌وی ۰
٣ ـــ زۆر خواردنی ڤاست ڤوود : وه‌ک گه‌س و هه‌مبه‌رگر و بیتزا ؛ هه‌روه‌ها زیاتر بوونی خواردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له‌ چێشتخانه‌ و ڕێستوڕانته‌کان که‌ خواردنه‌کانیان به‌شی زۆری چه‌وره‌ و به‌ تایبه‌ت که‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌کان له‌ هاوین دا هه‌مووی دده‌خرێته‌ شه‌وه‌وه‌ به‌ هۆی گه‌رماوه‌ ۰
٤ ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی فرێش : که‌ بڕێکی زۆر وه‌زه‌یان تێدایه‌ و ڕیشاڵیان تێدا نیه‌ و نیوه‌ی ڤیتامین و کانزا و مادده‌ دژه‌ ئۆکساندنه‌کانی تێدا نه‌ماوه‌ ۰
٥ ـــ وه‌رزش نه‌کردن و که‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه‌ و ڕویشتن به‌ پێ و دانیشتن و به‌ سه‌ر بردنی کاتێکی زۆر به‌ دیار ئه‌نته‌رنێت و مۆبایڵ و یاریه‌ ئه‌لکترۆنیه‌کان ۰
٦ .-- شەونخوونی بەردەوام و تێک چوونی خەو : یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی زۆری کێش لە ئێستادا و پێشتر بڵاوکراوەتەوە.
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی سەنتەری پێشکەوتووی خۆراکەوە
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/
بێ زه‌حمه‌ت پرسیاره‌کان به‌ مه‌سج بنێرن

--- خواردنەوەی چای گەرم لە هاوین دا کاتێ پلەی گەرمی زۆر بەرزە  ڕەنگە سەیر بێت بە لای زۆر کەسەوە کە یارمەتی کەمکردنەوەی ت...
17/06/2026

--- خواردنەوەی چای گەرم لە هاوین دا کاتێ پلەی گەرمی زۆر بەرزە ڕەنگە سەیر بێت بە لای زۆر کەسەوە کە یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی ئەدات ، بە مەرجێک ئەو شوێنەی لێ ئەخورێتەوە کراوە بێت و هەوا بە باشی ئاڵوگۆڕ بکات ، عەرەب وتەنی ( تحت الهواء الطلق ) نەوەک لە ناو ژوورێکی داخراو کە هەوا گوڕکێی تیا نەبێت ، خواردنەوەی چا یا هەر هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی موولوولەکانی خوێن و زیادکردنی ڕێژەی ئارەق کردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جستە .
--- بەڵام لە ژوور و شوێنی داخراو: خواردنەوەی ئاوی سارد یا شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لێمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی ئەدات .
--- بۆیە لە دەرەوەی ژوور و لە شوێنە کراوەکان خواردنەوەی چا یا شیرێکی گەرم یا ئاوی گەرم باشترە لە ئاوی سەهۆڵاو یا شەربەتی فرێشی سارد چونکە خواردنەوە ساردەکان ڕێژەی ئارەق کردنەوە کەم دەکەنەوە و نابێتە هۆی شکاندنی تینوویەتی و دوای ماوەیەکی کورت دووبارە تینووت دەبێتەوە .
--- خواردنەوەی چای ئەعشابی گەرمی وەک گوڵەبەیبوون یا لێمۆ و نەعنای گەرم یا شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە ، هەروەها پێویستە لە هاوین دا مرۆڤ دوور بکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان ، ڕۆژانە چەند جارێ سەوزە و میوە بخوات .
وەرگێڕانی دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی سەنتەری پێشکەوتووی خۆراکەوە
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/
بێ زه‌حمه‌ت پرسیاره‌کان به‌ مه‌سج بنێرن

Address

Empire Medical City
As Sulaymaniyah
253

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when NutrCenter - Dr.Kamaran ZhazhIlay posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category