د. هاژه عبدالله

د. هاژه عبدالله Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from د. هاژه عبدالله, Doctor, Anwar Shekha Medical City, As Sulaymaniyah.

م. بروفيسور د. هاژه عبدالله
استشارية في معالجة الأورام السرطانية و الغدد اللمفاوية و أمراض الدم ، دكتوراه و ماجستير -عضو الجمعيه الأميركية و الأوروبية في معالجة الأورام السرطانية و الغدة اللمفاوية و أمراض الدم وأستاذة في الجامعة السليمانية

30/08/2026

سوپاس بۆ کەناڵی کوردسات

28/08/2026

زۆر سوپاس بۆ کەناڵی کوردسات

شكراً جزيلاً لقناة دجلةقناة دجلة الفضائية
27/08/2026

شكراً جزيلاً لقناة دجلة

قناة دجلة الفضائية

قناة دجلة هي قناة عراقية عربية تقدم باقة من البرامج المتنوعة، تعتبر...

لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری میهرەبانی، محەممەد ﷺ، داواکارین خوای گەورە تەندروستی و چاکبوونەوەی خێرا بە هەموو نەخۆشێک ب...
25/08/2026

لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری میهرەبانی، محەممەد ﷺ، داواکارین خوای گەورە تەندروستی و چاکبوونەوەی خێرا بە هەموو نەخۆشێک ببەخشێت.

کلینیکی پرۆفیسۆر دکتۆرە (هاژە عبدلله )
ڕاوێژکار لە (چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و گرێ لیمفاوییەکان و نەخۆشییەکانی خوێن)

ناونیشان : سلێمانی

شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە

‎ژمارەی پەیوەندی کلینیک : 07734425666 –07707240505

زۆر سوپاس بۆ ئێوە
18/08/2026

زۆر سوپاس بۆ ئێوە

پیرۆزبایی و شانازییەک بۆ ( شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە )...

زنجیرە نەخۆشخانەکانی های کوالێتی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پڕۆفیسۆر دکتۆرە (هاژە عەبدوڵڵا)، پزیشکی پسپۆڕ لە شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە دەکات، بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی زانستی (پڕۆفیسۆر) لە بواری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەدا، وەک یەکەمین خانم لەسەر ئاستی عێراق.
شانازی بە هەبوونی د. هاژە لە تیمەکەماندا دەکەین کە هەمیشە هەتوان و فریادڕەسی تووشبووانی شێرپەنجە بووە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین.

شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
دڵنیایی لە چارەسەردا
سلێمانی - ئاشتی - نزیک گردی زەرگەتە
📞 07706251111 | 07516251111
#سلێمانی

﴿وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا﴾بە ناوی خودای میهرەبان، بە ئەم ئایەتە پیرۆزە، سوپاسی خودای گەورە دەکەم کە ڕێگای زانستی پزی...
16/08/2026

﴿وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا﴾

بە ناوی خودای میهرەبان، بە ئەم ئایەتە پیرۆزە، سوپاسی خودای گەورە دەکەم کە ڕێگای زانستی پزیشکیم پێ بەخشیم و توانیم ببم بە پرۆفیسۆر لە بواری نەخۆشی شێرپەنجە.

سوپاسنامە و پێزانین:

نەخۆشە بەڕێزەکانم و نەخۆشخانەی هیوا: ئیوە ئەو کەسانەن کە هۆکاری ڕاستەقینەی هەموو ماندووبوون و هەوڵدانمن. هەر جارێک لەگەڵتان لە نەخۆشخانە یان لە کلینیک دەبم، فێری بەرگەگرتن و هێزی ژیان دەبم لە ئێوەوە. ئەم پرۆفیسۆرێتییە بۆ من دیارییەکی گەورەیە، بەڵام دڵنیام کە بەبێ متمانەی ئێوە، هەرگیز نەدەگەیشتمە ئێرە. سوپاسی هەمووتان دەکەم، هیوای چاکبوونەوەتان بۆ دەخوازم.
زانکۆی سلێمانی کۆلێژی پزیشکی و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا سوپاسی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆلێژی پزیشکی دەکەم بۆ پشتیوانیی بەردەوام و بایەخدان بە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی. ئەم پلە و پێگەیە بەرهەمی هەوڵی هاوبەشی دامەزراوە زانستییەکانە و هیوادارم بتوانم لە خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەدا بەکاری بهێنم.

هاوڕێیان و خۆشەویستان: سوپاسی گەرم و لە دڵەوە پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بە وشەی جوان پێشوازییان لە هەواڵی بوونم بە پرۆفیسۆر لە بواری نەخۆشی شێرپەنجە کرد. ئێوە بە کۆمێنت و پەیامەکانتان، پشتگیرییەکی گەورەتان کردم کە ڕاستی هەرگیز بەم وشانە ناتوانم وەسفی بکەم. ئەم ڕێزە گەورەیەتان کە نیشان داوە، هێزێکی نوێی دامێ بۆ بەردەوامبوون لە ڕێگای زانست و خزمەتکردنی نەخۆش. هەموو کات هەوڵ دەدەم شایانی ئەو متمانەیە بم کە ئێوە پێتان بەخشیم. سوپاس بۆ هەمووتان کە کاتتان بۆ نووسینی ئەم پەیامانە تەرخان کرد، ئەمە خۆی نیشانەی خۆشەویستییەکی زۆر گەورەیە.
بنەما و ڕەگ و ریشەی ئەم سەرکەوتنە
ئەم سەرکەوتنە، ناوی منی لەسەرە، بەڵام ڕەگ و ڕیشەکەی لە خاکی خۆشەویستی خێزانەکەمدایە:

• باوکم: مامۆستایەک بوو کە هەموو ژیانی خۆی کردە چرا بۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگای منداڵەکانی. ئەو خەونی ئەوەی دەبینی، ڕۆژێک لە نەوەکانی، یەکێک ببێتە خزمەتکارێکی زانست. من ئەو خەونەم لە چاوەکانیدا خوێندەوە پێش ئەوەی بە زمانی خۆی بیڵێت، و ئەمڕۆ، ئەم پلەیە تەنها بەرهەمی ئەو ڕووناکییەیە کە ئەو لە دڵمدا چاندی.

• دایکم: دایکم خۆی جەنگاوێک بوو لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک، هەمیشە دەیگوت: «حەز دەکەم ببیتە پرۆفیسۆر، نەک بۆ ناو، بەڵکو بۆ ئەوەی بتوانیت خزمەتی خەڵکێکی زیاتر بکەیت.» ئەو ئەم وشانەی وەک ئامانجێکی هەرگیز لەبیرنەکراو لە دڵمدا چاند، پێش ئەوەی چاوی بۆ هەمیشە دابخات.

• هاوسەری خۆشەویستم (د. کمال احمد): بۆ هەموو ساڵانێک کە بێدەنگ لەگەڵم وەستایت، بۆ هەموو خۆشەویستییەک کە بەبێ وشە پیشانت دام، و بۆ ئەوەی هەرگیز، تەنانەت لە سەختترین ڕۆژەکانیشدا، دەستت بەرنەدام. ئەم سەرکەوتنە، بەشێکی گەورەی بەهۆی تۆوەیە سوپاس بۆخوا کە تۆم هەیە.
• خوشک و براکانم: خوشکم تەنها خوشک نییە، ئەو ژیانی منە، ئەو چاوەکانی منن کە پێیان دەبینم. کاتێک دنیا لەبەرچاوم تاریک دەبوو، ئەو دەبووە ڕووناکی. دوو براکەشم، وەک دوو چیای بەرزن. لە پشتی ئەواندا، من هەرگیز هەستم بە شکست نەکردووە، چونکە پشتم هەمیشە بە متمانەبوونی ئەوان بەستوە.

• کوڕەکانم (ئارا و داریا): ئێوە شیرینترین بەرهەمی ژیانمن. هەموو ئەو کاتانەی لە نەخۆشخانە بووم، هەموو ئەو شەوانەی نەمتوانی لەگەڵتان بم، بۆ ئەوە بوو کە ڕۆژێک ئێوەش فێر بن کە خۆشەویستی و خزمەتکردن بە خەڵک، بەهاترین شتە لە ژیاندا.

زۆر سوپاس بۆ نەخۆشخانەی هیوا
15/08/2026

زۆر سوپاس بۆ نەخۆشخانەی هیوا

15/08/2026

زۆر سوپاس بۆ کەناڵی کوردسات نویس

23/04/2026

کوردی | عربي

چەند هۆشیارییەک دەربارەی (شێرپەنجەی کۆڵۆن)

ناونیشان : سلێمانی
شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
‏‎ژمارەی پەیوەندی کلینیک : 07734425666 –07707240505
-------------------------

"عدة توعيات حول (سرطان القولون)"

العنوان: السليمانية
المستشفى الطبي لمدينة أنوار شيخ
أرقام اتصال العيادة: 07734425666 – 07707240505


#چاکبوونەوە #شێرپەنجەیمێشک #ساڵی٢٠٢٦ #سنةجديدة #پیاوان #چاکبوونەوە #ساڵی٢٠٢٦

Address

Anwar Shekha Medical City
As Sulaymaniyah
46002

Opening Hours

Monday 14:00 - 20:00
Tuesday 14:00 - 20:00
Wednesday 14:00 - 20:00
Saturday 14:00 - 20:00
Sunday 14:00 - 20:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د. هاژه عبدالله posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category