بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

بۆهاوسە ران Bo Hawsaran پەیجێک بۆهاوسەرە خۆشەویستەکان بۆگەیاندنی ئامۆژگاری و?
(10)

ئامانجمان گه‌یاندنی باشترین و جوانترین و پاكترین و پوخترین و به‌سوودترین ڕێنمای و زانیاریه‌ به‌ پیاوان و ئافره‌تان و كوڕان و كچان...
پەیجێکی خێزانی و پەروەردەیی یە . تێیدا ئامۆژگاری و بابەتی و جوان و بەسوود بۆ ئەو کج و کوڕانەی بەتەمای زەواجن و وە ئەوانەی هاوسەرگیریان کردوە و خێزاندارن .چونکە بەڕاستی کۆمەڵگای ئێمە زیاتر پێویستیان بە زانینی ئاستی ڕۆشنبیری خێزانی خۆیان هەیە و زیاتر پێویستیان بەڕیزگرتن و گوێگرتن لە یەکتری هەیە و کە ئەمانە بنەمای خێزانێکی بەختەوەرن...

ماڵ جییای کردنی  ژن و مێرد ماڵی ژن و مێرد ویران و تێک ئەدات!!!  #خێزان  #پیاو  #ئافرەت
31/08/2026

ماڵ جییای کردنی ژن و مێرد ماڵی ژن و مێرد ویران و تێک ئەدات!!!


#خێزان #پیاو #ئافرەت

30/08/2026

خوشکانی بەڕێزم؛ ڕێز لە ماندووبوونی هاوسەرەکانتان بگرن!

#ژیار #پەروەردە #زانست #خێزان

♦️ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەوانەی دەڵێن:من لەچک بەکچەکەم ناکەم هەتا خۆی قەناعەتی پێ نەکات!ئەو قسەیەی کە زۆرێک لە دایکان دەیڵێ...
30/08/2026

♦️ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەوانەی دەڵێن:
من لەچک بەکچەکەم ناکەم هەتا خۆی قەناعەتی پێ نەکات!

ئەو قسەیەی کە زۆرێک لە دایکان دەیڵێنەوە، بۆ حیجاب و پۆشتەیی کارەکە ئەخەنە ئەستۆی کچەکانیان تا دەگەنە تەمەنێک گەورە ئەبن و ئەوانیش زۆر بەلایانەوە گرانەو ناتوانن بڕیار بدەن، چونکە لە سەرەتاوە ڕایان نەهێناون و ئەو کاتیش ئەگەر پێیان بوترێ بەگوێیان ناکەن.

من پرسیارێک لە دایکان ئەکەم:
کاتێک کچەکەت خستە بەر خوێندن قەناعەتی پێی هەبوو؟! یان بەزۆر ڕاتهێنا و ڕازیت کرد چونکە بۆ داهاتووی باشە؟

کاتێک تاقی کردنەوەی هەیە ڕێگەی ئەدەی پاڵ بداتەوەو بە قەناعەتی خۆی سەعی بکات یان پێی ئەکەیت؟

کاتێک کە نەخۆشە و دەرمان ناخوات چونکە تاڵ و ناخۆشە تۆ چی ئەکەیت؟ لێ ئەگەڕێی نەیخوات یان بە زۆر ڕازی دەکەیت و دەیخوات؟

بۆچی کاتێک بابەتەکە ئاین بێت ئەڵێن قەناعەت قەناعەت، بەڵام بۆ شتی دونیایی بگرە خۆت زیاتر هەوڵی بۆ ئەدەی؟!

چۆن ڕای دەهێنی بۆ پاک و خاوێنی و شتەکانی تر بەو شێوەیەش هەوڵی فێربوونی نوێژ و حیجاب و ڕەوشت و کرداری جوانی لەگەڵ بدە، چونکە تۆ بەرپرسیاری و لێپرسینەوە دەکرێی لەسەری.

ئامادەکردنی: سایە فارس.

28/08/2026

د. بەختیار تاڵەبانی:
پیاو نابێت ژنەکەی لە ماڵەوە بەجێبهێڵێت تاوەکو درەنگانێکی شەو. تۆی پیاویش، خۆت زۆر بە موسوڵمان و دیندار دەزانی، هەموو شەوێک سەعات 12 و 1 دەچیتەوە و دەڵێیت وەڵا لەگەڵ برادەرەکانم لە دەرەوە بووم ، بزانە بەم کارە گوناهبار دەبیت یان بڕۆ بزانە ئایەت و فەرموودەی لەسەرە یان نا ؟

28/08/2026

منداڵ وەک میوانێکی عەجوول وایە
چی ببینێت دووبارەی دەکاتەوە.

Halala Muhamad Almas
بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

🚨 وریابە!ئەم پێنج هەڵەیە ڕەوشتی منداڵەکەت وێران دەکات!دایک و باوکی بەڕێز.. زۆرجار بە ناوی تەمبێکردن، بێزاربوون یان گاڵتە...
27/08/2026

🚨 وریابە!
ئەم پێنج هەڵەیە ڕەوشتی منداڵەکەت وێران دەکات!

دایک و باوکی بەڕێز.. زۆرجار بە ناوی تەمبێکردن، بێزاربوون یان گاڵتەکردنەوە، ڕەفتارێک ئەنجام دەدەین کە لە ناخی منداڵدا تۆوی سیفەتە خراپەکان دەچێنێت. تکایە بەهیچ جۆرێک ئەم پێنج هەڵەیە دووبارە مەکەرەوە:

1️⃣ چاندنی چاوچنۆکی:
کاتێک خواردنی پێدەدەیت و دەڵێیت: "ئەگەر نەیخۆیت دەیدەمە باوکت بیخوات" یان "وەرە تا فڵان کەس نەهاتووە بیخوات". ئەم قسانە منداڵەکە فێری ڕەزیلی، چاوچنۆکی و ترسی لەدەستدانی خواردن دەکەن.

2️⃣ فێرکردنی درۆ و دووڕوویی:
کاتێک خۆت لە منداڵەکەت دەدزیتەوە یان بە تەلەفۆن ڕاستییەکەی پێ ناڵێیت و دەڵێیت "لە حەمامم" یان "دەچم دەخەوم" (لە کاتێکدا وانییە). پێغەمبەری خودا (ﷺ) فرموویەتی تەنانەت درۆی بچووکیش لەگەڵ منداڵدا دەنووسرێت.

3️⃣ چاندنی حەسودیی و ئیرەیی:
کاتێک بەراوردی دەکەیت بەوانی تر و دەڵێیت: "سەیری کچی مامەکەت بکە، لە تۆ بچووکترە بەڵام زیرەکتر و پاکترە!". ئیسلام ڕێگری کردووە لە بەراوردکردن چونکە دەبێتە هۆی حەسەدی و ڕقبوونەوە لە خزمەکانی.

4️⃣ ڕوخاندنی ویژدان و هیوای منداڵ:
کاتێک بەردەوام لۆمەی دەکەیت و پێی دەڵێیت: "زۆر خراپیت، لەدەست تۆ شێت بووم، ئەم ماڵەت وێران کرد!". ئەم قسانە وا لە منداڵەکە دەکەن بڕوای بە خۆی نەمێنێت و لە ناخیدا هەست بکات کەسێکی خراپە، بەمەش ئیتر هەوڵی چاکبوون نادات!

5️⃣ پێکەنین بە هەڵەکان:
کاتێک منداڵەکە قسەیەکی ناشرین دەکات یان تف دەکات و تۆش پێی دەپێکەنیت! بەم پێکەنینە تۆ هانی دەدەیت و وای لێدەکەیت بڕوا بکات کارەکەی دەستخۆشی لێدەکرێت، بۆیە دووبارەی دەکاتەوە.

✨ پەیامی کۆتایی:
پەروەردەکردنی منداڵ وەک دروستکردنی باڵەخانەیەک وایە؛ پێویستە بە خشت و ماددەی پاک (ڕاستگۆیی، سۆز و دادپەروەری) دروستی بکەیت، تا لە یەکەم تۆفانی ژیاندا نەروخێت.

ئازاد جەلال، ڕاوێژکاری خێزانی: هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچانە مەکەن کە هۆگری سەگ، پشیلە و باربین؛ چونکە لە بۆشاییەکی سۆزداری...
27/08/2026

ئازاد جەلال، ڕاوێژکاری خێزانی: هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچانە مەکەن کە هۆگری سەگ، پشیلە و باربین؛ چونکە لە بۆشاییەکی سۆزداریدا دەژین و ناتوانن خۆشەویستی بە پیاو ببەخشن. ئەوان ئاژەڵەکەیان لە هاوسەرەکانیان زیاتر خۆشدەوێت و توانای ژیانی بێ مێردیان هەیە، بەڵام ناتوانن بەبێ ئاژەڵەکانیان بژین.

26/08/2026

خوشکی بەڕێزم تۆ وەڵامت چیە بۆ ئەو پرسیارە.؟🤚💔

26/08/2026

هاوتابوونی پیاو و ئافرەت.
#میحراب #ئیمان #پەروەردە #خێزان #مەولود

25/08/2026

دڵم دەشکێت و ژان دەکات،
لەو دەمەی لە کتێبەکانی فەرموودەدا دەخوێنمەوە،
کە هاوەڵێک لە هاوڕێکەی دەپرسێت: لە کوێ بووی؟
ئەویش پێی دەڵێت: لەلای پێغەمبەری خودابوومﷺ.

یاوەرێکی تر دەگات بە هاوڕێیەکی،
دەڵێت: بەرەو کوێ دەچیت؟
پێی دەڵێت: دەچم بۆ لای پێغەمبەری خوداﷺ.
بەم سادەییە،
بەم جوانییە،
لەلای پێغەمبەری خوداﷺ و بۆلای پێغەمبەری خوداﷺ.

ئاواتەخوازبووم بچمە خزمەتی و
پێی بڵێم: ئەی پێغەمبەری خودا، دڵم ئازارم دەدات!
ئەویش دەست بهێنێت بەسەر سینەمدا و ئارامم بکاتەوە.
یان پێم بڵێت: بێ ئومێد مەبە، چەند ڕۆژێکە و تێدەپەڕێت!
یان دەست بخاتە سەر دڵم و بفەرموێت: جێگیربە ئەی دڵ!
جێگیر و ئارام دەبێت،
چونکە ئەو دەمەی بانگی کردە ئوحود، جێگیربوو!

ئاواتەخوازبووم بیرم بکردایە،
قوڵپەی گریانی کەسی تامەزرۆم لێ دەربکەوتایە،
بەزەیی پێمدا بهاتایەتەوە،
وەک چۆن بەزەیی بە قەدی دارەکەدا هاتەوە،
پاشان وەک ئەو لە ئامێزی بگرتمایە...

ئەگەر لەگەڵ ئازیزێکمدا ناکۆکیم بووایە،
دەچوومە خزمەتی و داوای شەفاعەتم دەکرد،
لەگەڵم دەهات و شکاوی دڵمی ساڕێژ دەکرد،
وەک چۆن لەگەڵ تامەزرۆیی موغیسدا ڕۆیشت،
لەو دەمەی بەریرە جێیهێشتبوو،
فەرمووی: گەر بگەڕێیتەوە بۆ لای!

ئاواتەخوازبووم قەرزاربوومایە و بهاتمایەتە خزمەتت،
شەکوای حاڵی خۆمم لەلات بکردایە،
لەگەڵمدا بهاتیتایە و لەلای قەرزارەکان تکات بۆ بکردمایە.
وەک چۆن بە دەم جابرەوە هاتیت و
بە جووە خاوەن قەرزەکەیت وت: مۆڵەتی جابر بدە!

ئاواتەخوازبووم هاوڕێیەکم خراپەیەکی بەرانبەرم بکردایە و
بەدڵ شکاوییەوە بهاتمایەتە خزمەتت،
سەرت بخستمایە، وەک چۆن بیلالت سەرخست،
لەو دەمەی ئەبو زەڕ وتی: ئەی کوڕی قولەڕەشەکە!
فەرمووت: هێشتا خەسڵەتی سەردەمی نەفامیت تێدا ماوە!
یان ئەوێ ڕۆژێ لە دڵتدا خۆشەویست دەبووم وەک ئەبوبەکر،
لە پێناوی مندا تووڕەدەبوویت، دەتفەرموو:
واز لە هاوڕێکەم ناهێنن بۆ من!

ئاواتەخوازبووم نەخۆش بوومایە و سەردانی ماڵمت بکردایە،
وەک چۆن سەردانی سەعدی کوڕی ئەبو وەقاست کرد.

ئاواتەخوازبووم شتێک خەمباری بکردمایە و
دڵنەواییم بکەی،
وەک چۆن دڵنەوایی ئەو منداڵەت کرد کە مەلەکەی مردبوو.

ئاواتەخوازبووم بچوکترین شت خەمباری بکردمایە،
دەهاتمە خزمەتت بۆ ئەوەی بۆم سانا بکەیت و لەگەڵمدا بێیت.
وەک چۆن لەگەڵ کچۆڵەیەکدا ڕۆیشتیت،
هەتا لەلای ماڵەوەیان تکای بۆ بکەیت،
چونکە ناردبویان بۆ پێویستیەک و درەنگ کەوتبوو لێی!

ئاواتەخوازبووم لەخزمەتتدا سەفەرم بکردایە،
بە چاو و دڵم پاسەوانیم دەکردیت،
لەوەیە لە ماندوویدا لەسەر سوارییەکەت خەوت لێ بکەوتایە،
منیش پشتیوانت دەبووم، چیت بە ئەبو تەڵحە وت،
بە هەمان شێوەیش بە منت بوتایە:
خودا بتپارێزێت، وەک چۆن پێغەمبەرەکەیت پاراست!

ئاواتەخوازبووم لە ڕۆژی ئوحود لەگەڵتدا بوومایە،
پێش تەڵحە بکەوتمایە و بەرگریم لێ بکردیتایە و
تۆش بەرەو شاخەکە بڕۆشتیتایە،
دواتر پێت بوتمایە: واجبوو ئەدهەم!

ئاواتەخوازبووم هەر دەمێک دڵتەنگ دەبووم،
بەلامدا بڕۆشتیتایە، وەک چۆن بە لای ئالی یاسردا ڕۆیشتیت،
بتفەرموایە: ئارامبگرە ئەدهەم، شوێنت بەهەشتە!
لەو دەمەدا هەموو شتەکان لەلام سانادەبوون!

خۆشەویستەکەم ئەی پێغەمبەری خوداﷺ،
تامەزرۆی دیدارتم و زۆر بیرت دەکەم.♥

- ئەدهەم شەرقاوی
و: ئەیاد فەهمی

Address

As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بۆهاوسە ران Bo Hawsaran posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share