تەندروستی کۆمەڵ

تەندروستی کۆمەڵ خۆپاراستن باشترە لەجارەسەرکردن تەندروستی کۆمەل

بە پێی ئەم فەرمانە وزارییە کە ڕۆژی (٣/ ٣/ ٢٠٢٦) دەرچووە،  وەزیری تەندروستی بە جیاکاریی (٢٣) پەرستاریی دەرچووی زانکۆی ئەم...
03/05/2026

بە پێی ئەم فەرمانە وزارییە کە ڕۆژی (٣/ ٣/ ٢٠٢٦) دەرچووە، وەزیری تەندروستی بە جیاکاریی (٢٣) پەرستاریی دەرچووی زانکۆی ئەمریکی دامەزرا ندووە!

پێویستە وەزیری تەندروستی ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەم دامەزراندنە، بۆچی تەنها دەرچووی ئەو زانکۆیەی گرتووەتەوە؟

ئەگەر ئەم دامەزراندنە تەنها بۆ دەرچووانی زانکۆی ئەمریکییە، ئەوە ستەم و نادادگەرییەکی ڕوون و ئاشکرایە، لە بنەمادا پێویستە هەلی کارو دامەزراندن بە پێی سیستمێکی دادگەرانە بێت بۆ دەرچووانی هەموو زانکۆ حکومی و تایبەتەکان بەبێ جیاوازی، پێویستە بۆ هەموو دەرچوویەک بێت بەبێ جیاوازی و لەسەر بنەمای سیستەم و دامەزراوە نەوەک حزبایەتی!

بەداخەوە نەخۆشخانە حکومییەکان بەدەست کەمی و نەبوونی پزیشک و کارمەندی تەندروستی ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بوونەتەوە، بەجۆرێک ئەگەر کارمەندانی خۆبەخش نەبن زۆرێک لە بەشی نەخۆشخانەکان دادەخرێن.

دامەزراندن بە پێی سیستمێکی دادگەرانە، لەسەر بنەمای پێویستی بەش و نەخۆشخانەو دامەزراوەکانیتر مافە، نابێت گەنجان لەم مافە بێبەش بکرێن و جیاکاریی لە نێویاندا بکرێت.

وەزارەتەکان دامەزراوەن و موڵکی خەڵکی کوردستانن نەوەک حزبەکانی دەسەڵات، دەبێت بە یاساو لەسەر بنەمای دادگەریی ڕەفتار بکەن نەوەک بەپێی بەرژەوەندی ئەم و ئەو.

عومەر گوڵپی
٣ی ٥ی ٢٠٢٦

دامەزراندن لەوەزارەتی تەندروستی بادینان بەردەوامە .
02/05/2026

دامەزراندن لەوەزارەتی تەندروستی بادینان
بەردەوامە .

توێژەران لە چین سەرکەوتنیان لە بەکارهێنانی چارەسەر بە خانەی بنەڕەتی بۆ هەردوو جۆری نەخۆشیی شەکرەی 1 و 2 لە نەخۆشەکاندا ر...
02/03/2026

توێژەران لە چین سەرکەوتنیان لە بەکارهێنانی چارەسەر بە خانەی بنەڕەتی بۆ هەردوو جۆری نەخۆشیی شەکرەی 1 و 2 لە نەخۆشەکاندا راگەیاند.

توێژەران لە نەخۆشخانەی شانگهای چانگژێنگ خانە بنەڕەتییەکانیان وەرگرت و لە تاقیگەدا هانیان دان بۆ ئەوەی ببنە خانەی پەنکریاس، کە بەرپرسن لە بەرهەمهێنانی ئینسۆلین، پاشان ئەو خانە دەستکارییکراوانە چێنران بۆ یارمەتیدانی گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنانی سروشتیی ئینسۆلین، لەبەرئەوەی خانە نوێیەکان بۆ کارکردن وەک خانەی پەنکریاسی تەندروست دروستکراون، جەستەی نەخۆشەکە دەیتوانی بە تەنیا شەکری خوێن رێکبخات، بەمەش پێویستی بە ئینسۆلینی دەرەکی نەبوو.

نەخۆشخانە چینییەکە ئاماژە بەوە دەکات چارەسەرییەکە بۆ نەخۆشێکی تەمەن 59 ساڵان بەکارهاتووە کە ماوەی 25 ساڵە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمی هەبووە، و ئێستا بۆ ماوەی 33 مانگە پێویستی بە ئەنسۆلینی دەرەکی نییە.

دکتۆر ین هاو سەرپەرشتیاری تیمەکەیە لە نەخۆشخانەی شانگهای چانگژێنگ دەڵێت " ئەم یەکەم حاڵەتی سەرکەوتنە هەنگاوێکی گرنگە، بەتایبەت کە زیاتر لە 580 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نەخۆشیی شەکرەیان هەیە"

🔻وەزارەتی تەندروستی داوا لە دەرچووانی کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق (پزیشکی ددان، دەرمانسازی، تەندروستی کۆم...
16/12/2025

🔻وەزارەتی تەندروستی داوا لە دەرچووانی کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق (پزیشکی ددان، دەرمانسازی، تەندروستی کۆمەڵ، کۆلێژە تەکنیکییەکان) و پەیمانگا پزیشکی و تەندروستی و تەکنیکییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) دەکات، ئەوانەی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە.
▪️لینکی پێشکەشکردن بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان

https://soft.moh.gov.iq/2025/kurdistan_al.htm

پشتێنەی ئاگرین :Herpes Zooster : حزام الناري 🔸 بریتیە لە دەرکەوتنی کۆمەڵێک بڵقی وردی بە ئازاری ڤایرۆسی کە بە ئاراستەی دا...
12/06/2025

پشتێنەی ئاگرین :Herpes Zooster : حزام الناري

🔸 بریتیە لە دەرکەوتنی کۆمەڵێک بڵقی وردی بە ئازاری ڤایرۆسی کە بە ئاراستەی دابەشبوونی ھەستە دەمارەکاندا ڕیز دەبن

👈 ھۆکار : بە ھۆی چالاک بوونەوەی ڤایرۆسی Varicella Zooster ەوە دروست دەبێت ، کە ھۆکاری نەخۆشی دڕکەو مێکەوتە و پشتێنەی ئاگرینە ، واتە بە جۆرێکی تر پشتێنەی ئاگرین بریتیە لە پاشماوەی ڤایرۆسی دڕکەومێکوتە لە لەشدا.

نیشانەکانی :-

🔺دەرکەوتنی ئازاری توند یان سڕبوون و مێروولە کردن پێش دەرکەوتنی پەڵەکان ( ھەندێک جار نەخۆشەکە وا دەزانێت ئازاری جەڵدەی دڵی ھەیە )

🔺دەرکەوتنی کۆمەڵێک بڵقی زۆر بە ئازار لەسەر ھێڵی ھەستە دەمارەکان

🔺ئاوسان و ئازاری لیمفە گرێکانی ئەو شوێنەی بڵقەکانی لێ دەرکەوتووە

🔺بڵقە ئاویەکان ھەنێکیان دەبنە بڵقی پڕ لە کێم و جەراعەت و دواتر قەتماغە ئەکەن

🔺 ھەندێک جار تەنھا ئازارەکە دروست دەبێت بەبێ دەرکەوتنی پەڵەکان

🔺 پێ ئەچێ نەخۆشیەکە چەن ھەفتەیەک بخایەنێت

🔺زیاتر تووشی سنگ و پشت و پاشان دەم و چاو ئەبێت

🔺ئەگەر لە دەم و چاو دروست ببێت ، ھەنێک جار دەبێتە ھۆی شللی ماسولکەکانی دەم و چاو و پشکنینی چاویش بکا ھەنێک جار چاویش بەر زیانەکانی ئەم ڤایرۆسە ئەکەون

🔺لە ٢٠٪‏ لە خەڵکانی ئاسایی و لە ٥٠ ٪‏ لەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە دروست ئەبێت

👈فاکتەرەکانی دەرکەوتنی پشتێنەی ئاگرین :-
🔸بێ ھۆکار ( نەزانراو )
🔸قەلەقی
🔸تا
🔸دابەزینی بەرگری لەش ( شەکرە )
🔸چارەسەر وەرگرتن بە تیشک

⛔️ ئەگونجێ دەست دان لە بڵقی پشتێنەی ئاگرین تووشی نەخۆشی دڕکەومێکوتە ت بکات

✅ ئیلتیھابی بەکتریایی لەسەر بڵقەکان، دەرکەوتنی شوێنەوار و ئازاری تووندی دوای چاک بوونەوە لە ئاڵۆزیە باوەکانی ئەم نەخۆشیەیە

✅ چارەسەر :-
👈دەرمانی دژە ڤایرۆسی ( پزیشک دیاری دەکات لە چ 👈کاتێک دا پێویست ئەکا نەخۆشەکە بەکاری بھێنێت )
👈ئازار شکێنی دەماری
👈ئازار شکێنی ئاسایی
👈کرێمی دژە ئازار و دژە بەکتریا و ڤایرۆسی
👈ڤاکسینی دژی دڕکەو مێکوتە ، کەسانی سەروو ٦٠ ساڵ

د.شڤان عمر صدیق
پزیشکی نیشتەجێی دێرینی پێست

وڵاتە هەژار و دواکەوتووەکانی وەکو سوودان، سۆماڵ، چاد، ئەنگۆلا، یەمەن و ئەفغانستان، زۆر بە کەمی کوتان بۆ منداڵەکانیان دەک...
12/06/2025

وڵاتە هەژار و دواکەوتووەکانی وەکو سوودان، سۆماڵ، چاد، ئەنگۆلا، یەمەن و ئەفغانستان، زۆر بە کەمی کوتان بۆ منداڵەکانیان دەکەن. بە پێچەوانەوە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان، زۆرترین کوتانی منداڵان دەکەن.

هەر وڵاتێک شەڕ و پێکدادان، گەندەڵی، خراپیی سیستمی تەندروستی و نەخوێندەواریی تێدابێت، ئەوا رێژەی کوتانی منداڵان تێیدا کەمە. بە پێچەوانەشەوە خۆشگوزەرانی، پێشکەوتن، هۆشیاریی تەندروستیی تاک و تۆکمەیی سیستمی تەندروستی لە هەر وڵاتێکدا هەبێت، رێژەی کوتان تیایدا زۆرە.

بە گشتی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کوتانی منداڵان تێیدا لە ئاستێکی نزمدایە، بەڵام ئەگەر باسی هەرێمی کوردستان بکەین، سەرەڕای ئەوەی ماوەماوە هەندێک کەس گومان و ترس سەبارەت بە سەلامەتیی ڤاکسین بڵاودەکەنەوە بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی زانستییان پێبێت، دەبینین کە کوتانی منداڵان لە ئاستێکی بەرزتر و باشتردایە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق.
هەروەکو دەزانین، چەندین نەخۆشیی کوشندە بەهۆی ڤاکسینەوە بنەبڕ کراون و کاریگەری و مەترسیی چەندین نەخۆشیی دیکەی کەمکردووەتەوە، هەربۆیە کوتان لە بواری پزیشکیدا یەکێکە لە گەورەترین دۆزینەوەکان.

د. سۆران سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

05/05/2024

وانەیەکی تایبەتی خوێندنی تەکنیکی تەندروستی کۆمەڵ
بریتیە لەتفتیش و رقابە ( پشکنین وچاودێری تەندروستی )
کەئەم بوارە زۆر گشتگیرە
لەوڵاتانی دەرەوە زۆر بەچڕ و پڕی گرنگی پێ دەدەرێت ،
لێرەش خەڵکانێكی ڕۆژنامەچی ناو ڕاگەیاندن پەیدا بوون
قسە لەسەر هەموو شتێك دەکەن بێجگە لەبوارەکەی خۆیان ، بۆدەرفەت دەگەڕێن هێرش بکەنە سەر پیشەی بەرامبەرەکانیان

05/05/2024

ئه‌گه‌ر ئه‌و میوه‌یه‌ ته‌نها ( ٤ ) ژماره‌ی له‌سه‌ر بوو به ( ٤ ) ده‌ستی پێکرد ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و میوه‌یه‌ به‌ ماده‌ی کیمیای گه‌وره‌کراوه‌ و ده‌رمانی بۆ به‌کار هاتوه‌ دژی حەشرات و نه‌خۆشی وه‌کو ئه‌م نمونه‌یه.

ئەم کاکەیە سوکایەتی بەدەرچوانی تەندروستی کۆمەڵ و چینی یاریدەدەری پزیشك  دەکات  کەسێکتەری خۆڕاک بەڕێوە دەبەنلەکاتێكدا  خۆ...
05/05/2024

ئەم کاکەیە سوکایەتی بەدەرچوانی تەندروستی کۆمەڵ و چینی یاریدەدەری پزیشك دەکات کەسێکتەری خۆڕاک بەڕێوە دەبەن
لەکاتێكدا خۆی زۆر باش دەزانێ حوکمەت وحیزب خۆیان ڕێگرن
لەباش بەڕێوەچوونی چاودێری سکێتەری خۆراك .
ئەوەی تۆش کردوتە تائێستا وەکو ڕاگەیاندن و دەسەڵاتی چوارەم کردوتە
پێویست ناکات پیشەی بەرامبەر بەکەم سەیر بکەیت.

دوو کۆمێنتمان بۆ نوسی ، هەردوو کۆمێنتەکەی سڕیەوە .
ئەمە هێشتا هیچی بەدەست نیە و ناهێڵێ بەرامبەرەکەی دەنگ هەڵبرێ ،
سبەی ببێتە ئەندام پەرلمان دەبێ چ سوودێکی هەبێ !!
هەموومان دەزانین هاتنە ناو کایەی ڕاگەیاندنت بۆ خزمەتکردن نەبووە بەڵکو
بۆ خۆ کاندید کردن بووە بۆ پەرلەمان .

دەرماڵەی مەترسی تەندروستکاران  %80 موچەی بنەڕەتیە لەحوکمەتی عێراق .ئەمە لەکاتێکدا  حوکمەتی هەرێم تەنیا %50 دەرماڵەی مەتر...
03/03/2024

دەرماڵەی مەترسی تەندروستکاران %80 موچەی بنەڕەتیە لەحوکمەتی عێراق .
ئەمە لەکاتێکدا حوکمەتی هەرێم تەنیا %50 دەرماڵەی مەترسی دەدات بەتەندروستکاران .
پیرۆزە گەڕانەوەی %30 دەرماڵەی مەترسی بۆ تەندروستکارانی کوردستان

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەندروستی کۆمەڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تەندروستی کۆمەڵ:

Shortcuts

Share

Category