Dr Shanga Abdullah Sleman - دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان

Dr Shanga Abdullah Sleman - دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr Shanga Abdullah Sleman - دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان, Obstetrician-gynaecologist, سلێمانی/شەقامی تووی مەلیک/تەلاری پزیشکی ئەلفا/خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر, As Sulaymaniyah.

ناونیشان / سلێمانی - شەقامی تووی مەلیک - تەلاری پزیشکی ئەلفا - خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر .
📞بۆ ناو نووسین:
٠٧٧٣٨٤٧٩٠٠٠

دکتۆرا (بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی F.K.B.M.S - M.B.Ch.B

08/08/2026

ڕێنمایی بۆ ئەو خانمانەی پلانی دووگیانییان نەبووە و دووگیانبوون و فۆلیک ئەسید و ڤیتامینەکانیان وەرنەگرتووە

کەی پێویستە نەشتەرگەری ئەنجامبدرێت بۆ کیسی هێلکەدان؟بڕیاڕدان بۆ نەشتەرگەری بۆ کیسی هێلکەدان پشت ئەبەستێت بە چەند هۆکارێک...
03/08/2026

کەی پێویستە نەشتەرگەری ئەنجامبدرێت بۆ کیسی هێلکەدان؟

بڕیاڕدان بۆ نەشتەرگەری بۆ کیسی هێلکەدان پشت ئەبەستێت بە چەند هۆکارێک لەوانە:
🔹قەبارەی کیسەکە .
🔹تەمەنی خانمەکە و ئایا خانمەکە سوڕی مانگانەی ماوە یان لە تەمەنی نائومێدییە.
🔹جۆر و قەبارەی کیسەکە.
🔹ئەو ئاڵۆزییانەی دروستی کردبێت یان گومانبکرێت دروستی بکات.

باشتر وایە نەشتەرگەری بۆ ئەم حاڵەتانە ئەنجامبدرێت:
🔺زیادبوونی خێرای قەبارەی کیسەکە لەماوەیەکی کەم.
🔺ئەو کیسانەی قەبارەیان لە ٧سم بۆ ١٠سم زیاترە.
🔺ئەگەر گومانی شێرپەنجەیی هەبێت.
🔺ئەگەر ببێتە هۆی ئازاری توند و بەردەوام.
🔺لەو خانمانەی لە تەمەنی نائومێدی دان پێویستیان بە هەڵسەنگاندن و چاودێری زیاترە و ئەگەر کیسەکە لە ٥سم گەورەتر بێت یان قەبارەکەی بەردەوام بێت لە گەورەبوون باشتر وایە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
🔺ئەگەر ئاڵۆزییەکی کتوپڕ دروست بکات وەکو سوڕانی هێلکەدان یان تەقینی کیسەکە.


دکتۆرا (بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێری دووگیانی F.K.B.M.S - M.B.Ch.B

📍ناونیشانی کلینیک / سلێمانی - شەقامی تووی مەلیک - تەلاری پزیشکی ئەلفا - خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر .
بۆ ناو نووسین ☎️:
0773 847 9000

25/07/2026

ئەگەر پلانی دووگیانبوونت هەیە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بە

کێن ئەو خانمانەی پێویستە پشکنینی GTT ئەنجامبدەن بۆ دەستنیشان کردنی شەکرەی دووگیانی؟ئەم پشکنینە بۆ ئەو خانمانەی هەندێ هۆک...
18/07/2026

کێن ئەو خانمانەی پێویستە پشکنینی GTT ئەنجامبدەن بۆ دەستنیشان کردنی شەکرەی دووگیانی؟

ئەم پشکنینە بۆ ئەو خانمانەی هەندێ هۆکاریان هەیە کە مەترسییان زیاتر بکات بۆ تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی گرنگە ئەنجامی بدەن ، لەوانە:
🔹ئەگەر خانمەکە لە دووگیانی پێشوو شەکرەی دووگیانی هەبووبێت.
🔹ئەو خانمانەی کێشی مناڵێکیان لەکاتی لەدایکبوون زیاتربووە لە ٤ کیلۆگرام.
🔹ئەگەر خانمێک بەر لە دووگیانیش کێشی زۆر بێت .
🔹تەمەنی سەروو ٣٥ ساڵ.
🔹ئەگەر خانمێک لە قۆناغی پێش تووشبوون بە شەکرەدا بووبێت بەر لە دووگیانی.
🔹ئەو خانمانەی کەسێکی پلە یەکیان شەکرەی هەیە.
🔹ئەو خانمانەی شلەی ئەمنیۆنی( ئاوی دەوری کۆرپەکە)یان زۆرە.
🔹ئەگەر لە پشکنینی میز شەکر دەستنیشان بکرێت.


دکتۆرا (بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێری دووگیانی F.K.B.M.S - M.B.Ch.B

📍ناونیشانی کلینیک / سلێمانی - شەقامی تووی مەلیک - تەلاری پزیشکی ئەلفا - خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر .
بۆ ناو نووسین ☎️:
0773 847 9000

10/07/2026

ئایا خانمانی دووگیان ئەتوانن جگەر و ماسی و گێزەر بخۆن لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانیدا؟

ئەو هۆکارانەی مەترسی مناڵبوونی پێشوەخت زیاد دەکەن چین؟ 🔹ئەگەر خانمێک پێشتر مناڵبوونی پێشوەختی هەبووبێت یان تووشی لەبارچو...
04/07/2026

ئەو هۆکارانەی مەترسی مناڵبوونی پێشوەخت زیاد دەکەن چین؟

🔹ئەگەر خانمێک پێشتر مناڵبوونی پێشوەختی هەبووبێت یان تووشی لەبارچوون بووبێت لە سێیەکی دووەمی دووگیانیدا.
🔹ئەگەر ماوەی نێوان دووگیانییەک بۆ یەکێکی تر زۆر کەم بێت.
🔹هەندێ جۆری هەوکردن ، هەوکردنی میزەرۆی دایکەکە یان پەردەکانی دەوری کۆرپەلە chorioamnionitis.
🔹کورتبوونەوە یان کرانەوەی پێشوەختەی ملی منداڵدان.
🔹بوونی گرێی فایبرۆیدی گەورەی منداڵدان.
🔹شێواوی زگماکی لە شێوەی منداڵدان.
🔹کشانی زۆری رەحم بەهۆی دووگیانی دووانە یان زۆربوونی ئاوی دەوری کۆرپەلە ( شلەی ئەمنیۆنی).
🔹جیابوونەوی پێشوەختی وێڵاش لە ناوپۆشی منداڵدان یان وێڵاشی نزم کە ببێتە هۆی خوێنبەربوون و دروستبوونی مەترسی لەسەر دایک و کۆرپە.
🔹هەندێ نەخۆشی درێژخایەنی دایکەکە وەکو کەمخوێنی یان بەرزە فشاری خوێن یان شەکرەی کۆنتڕۆڵ نەکراو.
🔹جگەرەکێشان ، کەمی کێشی دایکەکە .
🔹ئەگەر تەمەنی خانمەکە لە ١٧ ساڵ کەمتر بێت یان زیاتر بێت لە ٤٠ ساڵ.


دکتۆرا (بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێری دووگیانی F.K.B.M.S - M.B.Ch.B

📍ناونیشانی کلینیک / سلێمانی - شەقامی تووی مەلیک - تەلاری پزیشکی ئەلفا - خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر .
بۆ ناو نووسین ☎️:
0773 847 9000

28/06/2026

چاوپێکەوتنی دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان لەگەڵ کەناڵی کوردسات پرۆگرامی ( كوردسات تەندروستی ) سەبارەت بە {گرنگی ڤيتامين و تەواوکەره خۆراكييەکان له ماوەى دووگیانیدا}

19/06/2026

نەشتەرگەری هەڵبەستنەوە بۆ داخزانی رەحم و میزەڵدان

12/06/2026

دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی و چاودێری دووگیانی ، باسی نیشانەکانی لاوازبوونی هێلکەدان لە خانماندا دەکات

Address

سلێمانی/شەقامی تووی مەلیک/تەلاری پزیشکی ئەلفا/خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر
As Sulaymaniyah
46002

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Shanga Abdullah Sleman - دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share