06/08/2026
ـــــ ڕووماڵی زانستی: بەشداریی دکتۆر هیوا ئەبوبکر حسین لە کۆبوونەوەیەکی پزیشکیی باڵادا،
ـــــ دکتۆر هیوا ئەبوبکر حسین بەشداری لە چل و یەکەمین پێداچوونەوەی خێرای تاوەری تەندروستیی سمارت کرد،
کە لەژێر ناونیشانی «ئاڵەنگارییەکانی زراو لە پراکتیکی سەردەمدا» و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە پسپۆڕ و شارەزایانی بواری پزیشکی بەڕێوەچوو.
ـــــ ئەم کۆبوونەوە زانستییە کە لە دوو پانێڵی چڕ و تێرەسەلی پزیشکیدا پێکهاتبوو، تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسندنە زانستییەکان، ئاڵەنگارییە کلینیکییەکان و ڕێکارە مۆدێرنەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی زراو. کۆبوونەوەکە لە كۆتاییشدا بە گفتوگۆیەکی کراوەی زانستی و خستنەڕووی نوێترین ڕێنمایی و توێژینەوە جیهانییەکان کۆتایی هات.