نەخۆشخانەی هیوا

نەخۆشخانەی هیوا هيوایەك بۆ ژیان

12/08/2026

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەرێز دکتۆر یاد نەقشبەندی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا و هونەرمەند کەمال محمد سەبارەت بە دەست نیشانکردنی ڕۆژی کۆنسێتی هونەرمەند کەمال محمد

12/08/2026

هیوا هەمیشە پێشەنگە نەک تەنها لە بواری خزمەت بەڵکوو لە بواری زانستی و پێگەیاندنی چەندین کادروو پزیشکی سەرکەوتووی بواری شێرپەنجەزانی

وەک بۆردیی ئیدارەی نەخۆشخانەی هیوا پیرۆزبایی لە بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر (هاژە عبداللە) دەکەین ،کە یەکێکە لەو پزیشکانەی کە لە سەرتایی دروست بوونی نەخۆشخانەی هیواوە خزمەتی تووشبوانی شێرپەنجە کردوە، بەشێک بووە لە کۆڵەکەی پشتی تووشبوانی شێرپەنجە و هیوایەک بووە بۆ چارەخوازانمان

جێ باسە ئەمڕۆ وەک یەکەمین ئافرەت لە سەر ئاستی عێراق بوو بەخاوەنی بڕوانامەی پرۆفیسۆر لە بواری شێرپەنجەزانی ،بەناوی نەخۆشخانەی هیوا قلغان و ڕێزلێنانمان پێشکەش کردوو هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتوویمان بۆ خواست لە خزمەتەکەیی

هیوا هەمیشە پێشەنگە نەک تەنها لە بواری خزمەت بەڵکوو لە بواری زانستی و پێگەیاندنی چەندین کادروو پزیشکی سەرکەوتووی بواری ش...
12/08/2026

هیوا هەمیشە پێشەنگە نەک تەنها لە بواری خزمەت بەڵکوو لە بواری زانستی و پێگەیاندنی چەندین کادروو پزیشکی سەرکەوتووی بواری شێرپەنجەزانی

وەک بۆردیی ئیدارەی نەخۆشخانەی هیوا پیرۆزبایی لە بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر (هاژە عبداللە) دەکەین ،کە یەکێکە لەو پزیشکانەی کە لە سەرتایی دروست بوونی نەخۆشخانەی هیواوە خزمەتی تووشبوانی شێرپەنجە کردوە، بەشێک بووە لە کۆڵەکەی پشتی تووشبوانی شێرپەنجە و هیوایەک بووە بۆ چارەخوازانمان

جێ باسە ئەمڕۆ وەک یەکەمین ئافرەت لە سەر ئاستی عێراق بوو بەخاوەنی بڕوانامەی پرۆفیسۆر لە بواری شێرپەنجەزانی ،بەناوی نەخۆشخانەی هیوا قلغان و ڕێزلێنانمان پێشکەش کردوو هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتوویمان بۆ خواست لە خزمەتەکەیی

10/08/2026

نەخۆشخانەی هیوا بە هاوبەشی دەزگایی میدیایی کوردسات کۆنسێرتی هیوا بۆ هونەرمەند کەمال محمد ساز دەکات

نەخۆشخانەی هیوا ڕێزلینانی پێشکەش بە بەڕێز دکتۆر (مایکڵ هیوسن) کردبەبەشداری بەڕیز دکتۆر (یاد نەقشبەندی) بەڕێوەبەری نەخۆشخ...
05/08/2026

نەخۆشخانەی هیوا ڕێزلینانی پێشکەش بە بەڕێز دکتۆر (مایکڵ هیوسن) کرد
بەبەشداری بەڕیز دکتۆر (یاد نەقشبەندی) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا و دکتۆر (بەمۆ نەقشبەندی )بەرێوەبەری سەنتەری ژیانەوە بەرێز دکتۆر ( هێمن عاسی ) بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە پزیشکان وەک وەفایەک سەردانی بەڕێز دکتۆر (مایکڵ هیوسن) کرد قەڵخانی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرد ، لە پایی ئەو خزمەتە بێوچانەی کەپێشکەشی تووشبوانی شێرپەنجە و شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان کرد،

دکتۆر (مایکڵ هیوسن) هیوا گەلێک و ژیان دۆستێکی بەرەچەڵەک ئەمریکی بوو ناوێکی دیاروو سیمایەکی میهرەبان زانست گەلێکی نیشتیمانی بوو ،لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ،دەگەرێتەوە بۆ وڵاتی ئەمریکا و بەڵێنی دا هەر لەگەڵ باشبونی باری تەندروستی بگەرێتەوە بەردەوام بێت لە خزمەت بەتووشبوانی شێرپەنجە

بەڕیز( مایکڵ) ساڵنێکی زۆرە دوورلە خێزان نیشتیمانەکەی خۆی بەشێوەی خۆبەخش لە تاقیگەی نەخۆشخانەی شۆرش کار دەکات بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە چارەسەری تووشبوانی شێرپەنجە هاوکاربێت لە زوو دەسنیشن کردنی شێرپەنجە و جۆرەکانی ،

دکتۆر (مایکڵ هیوسن) بۆ ئێمە، فریاد ڕەسێک بوو لە ژیانی تاک بە تاکی ئەم کوردستان وهیوایەک بوو بۆ بێ هیواکان وشەکانی سەر زاری ( بەرەنگاربوو نەوەی شێرپەنجە ) بوو ئێستا

دکتۆر (مایکڵ هیوسن) لە دوایی خزمەتێکی زۆردەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئەمریکا ئێمە بە جێدەهێڵت ، بەڵام هەمیشە لەیادی پزیشک وکارمەندان و نەخۆشانمان دەمێنێتەوە ، سوپاس گوزارین کە تەمەنێکی بەم نیشتیمانە بەخشی

بەهیوای سەلامەتی بۆ باری تەندروستی و داواکارین لە خوای مەزن کە بەسەلامەتی بگەرێتەوە بۆ ناومان

21/07/2026

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەرێز دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و بەرێز دکتۆر سەباح نصرالدین بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بەرێز دکتۆر یاد نەقشبەندی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا

بەرێز دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیریی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کردسەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەیاو...
21/07/2026

بەرێز دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیریی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەیاوەری شاندیکی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێز دکتۆر (سەباح نصرالدین ) بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ،وەزیریی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد لەلایەن بەرێز دکتۆر ( یاد نەقشبەندی ) بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا پێشوازی کران

‎دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: نەخۆشخانەی هیوا یەکێکە لەو نەخۆشخانە گرنگانەی کە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە پێشکەش بە هاووڵاتیانی سلێمانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکات.

‎راشیگەیاند: گفتوگۆی زۆرمان کرد لە بارەی پرۆژەی درووستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە و وەزیری تەندروستی پشتیوانی بۆ پرۆژەکە دەربڕی و بڕیاریدا بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات و پرۆژەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە سەردانەکەدا وەزیری تەندروستی پشتیوانی و پاڵپشتی ڕایگەیاند بۆ نەخۆشخانەی هيوا
ڕیگەیاند: نەخۆشخانەی هیوا جێگەی شانازیمانە، هەربۆیە بەرنامەیان هەیە پەرەی زیاتر بە سەنتەرەکانی شێرپەنجە بدەین بەتایبەت لە قۆناغەکانی کۆتایی چارەسەر وەرگرتن و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان لەو قۆناغەدا، هەرچەندە نەخۆشخانەی هیوا بارگرانی و فشارێکی زۆری لەسەرە و تێچووی چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە زۆر بەرزە، بەجۆرێک تەنیا یەک ژەمی چارەسەر دەکرێت بگاتە هەزاران دۆلار سوپاسی خێرخوازانیش دەکەین بۆ بەشداربوونیان لە هاوکاریکردنی نەخۆشخانەکە

دواتر وەزیری تەندروستی ژمارەیەک لە بەش و سەنتەرەکانی سەربەنەخۆشخانەی هیوای بەسەر کردەوە

‏‎بسم الله الرحمن الرحيم ‏‎وما تدري نفس بأي أرض تموت‏‎صدق الله العظيم ‏‎دلگرانین بە کۆچی دوایی مامۆستا (احمد عبدالرحيم ت...
19/07/2026

‏‎بسم الله الرحمن الرحيم
‏‎وما تدري نفس بأي أرض تموت
‏‎صدق الله العظيم

‏‎دلگرانین بە کۆچی دوایی مامۆستا (احمد عبدالرحيم تەوێڵەی) باوکی بەرێز (بەختیار احمد) جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا

بەناوی سەرجەم پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکەین داواکارین لە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبکات

‏‎ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٠٢٦/٧/٢٠یەکەم ڕۆژی پرسەی پیاوان و ژنان دەبێت لە مزگەوتی سەیوانی دوو لە سلێمانی

‏‎إنا لله و إنا اليه راجعون ‏

ڕوونکردنەوەسوپاسی هەموو کەس و لایەنێک دەکەین کە هاوکار و پشتیوان بێت بۆ چارەسەرکردن کێشەکان، ئەوەی لایی ئێمە گرنگە کە دا...
16/07/2026

ڕوونکردنەوە
سوپاسی هەموو کەس و لایەنێک دەکەین کە هاوکار و پشتیوان بێت بۆ چارەسەرکردن کێشەکان، ئەوەی لایی ئێمە گرنگە کە داواکاریی لە ڕێگەیی بۆردی ئیداریی نەخۆشخانەی هیواوە بێت بە نووسراوی فەرمیی ئاراستەیان بکەین ،

بەڕێزان کەمی دەرمان ساڵانێکە بە دیی دەکرێت لە نەخۆشخانەکەمان ئەمەش بەهۆیی ( ئەو ژمارە زۆرەی نەخۆشە کە لە تەواوی هەرێمی کوردستان پارێزگاکانی عێراق ) دێنە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەریان بۆ دەکرێت ئەمەش دەبێتە بارگرانی و لۆدیی زۆر بۆ نەخۆشخانەکەمان و لە ڕووی نەمانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی ،بەرێزان ئەم دوو دەرمانە کە بە Zoladex و Abirateroneناسراون داواکاریی ڕۆژانەمانن بۆ نەخۆشخانەکەمان ئەوەی گرنگە لە ئێستادا ئەم دەرمانانە بەردەستن ، بۆیە داواکارین ئەم داواکاریانە لە ڕێگایی نەخۆشخانەکەمانەوە بێت بۆ ئەوەی دژبەیەکی دروست نەبێت و تەواویی پەیام و داوکارێکانمان بگەنە شوێنی دروستی خۆیان

بەرێزان دەمانەوێت ئەوەتان پێ ڕابگەیەنین جگە لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی ئێمە داواکارین لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە کاربکەن لەسەر

١-دامەزراندنی خۆبەخشانی نەخۆشخانەکەمان
٢-دامەزراندنی ئەو کارمەندە گرێبەستانەی کە چەندین ساڵە خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە دەکەن لە نەخۆشخانەی هیوا
٣-جێبەجێ کردن و دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوایی گەورە کە لە ئێستادا هاوشانی کەمی دەرمان بەدەست نەبوونی بیناو دەناڵێنین

بەهیوای سەلامەتی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە

چارەسەری گیایی لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی: ئەوەی پێویستە نەخۆش بزانێتڕەنگە هەندێک لە چارەسەرە گیاییەکان یارمەتیدە...
15/07/2026

چارەسەری گیایی لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی: ئەوەی پێویستە نەخۆش بزانێت

ڕەنگە هەندێک لە چارەسەرە گیاییەکان یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی هەندێک کاریگەری لاوەکی چارەسەری کیمیایی. بەڵام چارەسەری سروشتی هەمیشە بە مانای سەلامەتی نایەت. هەندێک لە چارەسەرە گیایەکان دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر چۆنیەتی کارکردنی دەرمانی شێرپەنجە. هەمیشە پێش بەکارهێنانی هەر بەرهەمێکی گیایی یان تەواوکەری خۆراکی لەگەڵ پزیشکی شێرپەنجە راوێژ بکە.

1. زەنجەفیل – باشترین بژاردەی سروشتییە بۆ دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە

زەنجەفیل بەهێزترین بەڵگەی زانستی هەیە بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە کە پەیوەندی بە چارەسەری کیمیاییەوە هەیە. دەتوانرێت وەک کەپسول (نزیکەی 500-1000 میلیگرام لە ڕۆژێکدا) یان وەک چای زەنجەبیلی تازە بخورێت. لە ڕێژەی ئاسایی خۆراکدا، زەنجەفیل بە گشتی بە سەلامەت دادەنرێت و مەترسی کەمی کارلێککردنی لەگەڵ دەرمانی چارەسەری کیمیایی هەیە.

2. گیای بابۆنی

ڕەنگەگیای بابۆنی یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ڕشانەوە لە کاتی چارەسەری کیمیاییدا. توێژینەوەکان لەسەر ئەو خانمانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون دەریانخستووە کەپسولی بابۆنی یارمەتی کەمکردنەوەی ڕشانەوە دەدات، هەرچەندە وەک زەنجەفیل کاریگەر نەبووە .

3. زەردەچەوە (Curcumin)

زەردەچەوە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی برینەکانی دەم و ئازاری دەم و قورسی قووتدان و دابەزینی کێش لە هەندێک لە نەخۆشەکاندا کە چارەسەری کیمیایی و تیشکی بۆ شێرپەنجەی سەر و مل وەردەگرن..
تێبینی: زەردەچەوە دەتوانێت کارلێک لەگەڵ هەندێک چارەسەری شێرپەنجە بکات بە گۆڕینی چۆنیەتی پرۆسێسکردنیان لە جەستەدا. زەردەچەوە(بەشێوەی حەب) بەکار مەهێنە جونکە لەوانەیە برێکی زۆری تیابێت وە زەرەری زیاتر بێت لە سوود.

4. نەعنا

چای نەعنا لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی دڵتێکەڵهاتن وە ئیسراحەت کردن بە گەدە لە کاتی چارەسەری کیمیاییدا. زۆرێک لە نەخۆشەکان سودیان لێبینیوە، هەرچەندە بەڵگە زانستییەکان کەمتر بەهێزن بە بەراورد بە زەنجەفیل.

ئامۆژگاری گرنگ
هەمیشە لەگەڵ پزیشکەکەی خۆت راوێژ بکە دەربارەی هەر بەرهەمێکی گیایی، ڤیتامینێک، یان تەواوکەری خۆراکی کە دەیخۆیت.
هەندێک لە تەواوکەرەکان، بە تایبەت تەواوکەری دژە ئۆکسێنەر(antioxidant) کە ڕەنگە کاریگەری چارەسەری کیمیایی یان چارەسەری تیشکی کەم بکەنەوە .
هەرگیز دەست بە تەواوکەری گیایی مەکە بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکەکەت..

دکتۆر سارا جەمیل
پزیشکی پسپۆری شێرپەنجە

Address

As Sulaymaniyah
66001

Telephone

+533266100

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی هیوا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to نەخۆشخانەی هیوا:

Shortcuts

Share

Category