28/04/2026
ئەم بابەتە دەبێت گرنگی پێبدرێت 👇
لە کاتێکدا سیستەمی تەندروستی پڕە لە فشاری کار و کەمبوونی پزیشک، زۆرێک لە پزیشکانی تازە دەرچوو ئامادەن بۆ کارکردن، بەڵام بەهۆی دواخستنی دامەزراندن ناتوانن بە فەرمی دەست بە کار بکەن. لەکاتێکدا ووڵاتانی دەرەوە نەک ئاسانکاری بۆ دەرچوانی خۆیان دەکەن بەلکو هەوڵ دەدەن لە رێگەی پرۆگرامی جیاواز و ئاسانکاری تا بتوانن پزیشکانی ووڵاتانی تریش بۆ لای خۆیان رابکێشن. تکایە ئەمە کێشەیەکی زۆر گەورەیە وادەکات کە
Brain drain
بە رێژەیەکی زۆر زیاتر رووبدات کە بە واتی کۆچی مێشک /کۆچی کەسانی شارەزا، کاتێک وڵاتێک کەسانی باش و شارەزای خۆی لەدەست دەدات بۆ وڵاتانی تر...
بۆیە ئەمە تەنها کێشەی پزیشکانی گەنج نییە بەلکو کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر خەلکی ئاسایی و نەخۆشەکانیش چونکە وادەکات چاودێری پزیشکی بەرەو داڕمانێکی زۆر زیاتر بچێت....
چارەسەرەکە ڕوونە:�پێویستە حکومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ڕێکارەکان خێراتر و ئاسانتر بکەن بۆ ئەوەی پزیشکانی تازە دەرچوو بتوانن بە فەرمی دەست بە کار بکەن.
ئەم هێزە ئامادەیە—تەنها پێویستی بە دەرفەت هەیە.
Dastan xosh dktora gyan zor supas bo pshtgyrytan