بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی, Healthcare administrator, As Sulaymaniyah.

15/08/2026
(رۆژی جیهانی نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆس)له‌ ژێر دروشمی (ئێستا كاتی كرداره‌٬ رێگری بكه ٬ خۆت بپارێزه‌٬ پشكنین ئه‌نجا...
29/07/2026

(رۆژی جیهانی نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆس)

له‌ ژێر دروشمی (ئێستا كاتی كرداره‌٬ رێگری بكه ٬ خۆت بپارێزه‌٬ پشكنین ئه‌نجام بده‌ ، چاره‌سه‌ر وه‌ربگره‌ )٬ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن و تووشبوون تا ساڵی ٢٠٣٠
(It‌s Time for Action: Test, Treat, Prevent)

ڕۆژی سێ شەمە بەرواری ٢٠٢٦/٧/٢٨ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ( هۆبه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی و هۆبه‌ی هه‌وكردنی جگه‌ر ی ڤایرۆسی و ئایدز و هۆبه‌ی تاقیگه‌ و هۆبه‌ی كوتان ) له‌ رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌٬ چالاكیه‌كیان ئەنجامدا٬ بۆ ئامادەبوانی سه‌ندیكای كرێكاران٬ که‌ زیاتر له‌ (١٠٠) كه‌س له‌ خاوه‌ن پیشه‌كانی (سه‌رتاشه‌كان و ئارێشتگاكان ) ئاماده‌ بوون.

لە کۆبونەوەکەدا تیشك خرایه‌ سه‌ر گرنگی رۆژه‌كه‌و باسی نه‌خۆشیه‌كه‌و رێگاكانی گواستنه‌وه‌و نیشانه‌كانی گروپی مه‌ترسی دارو رێگاكانی خۆپاراستن کرا٬ وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا له‌ رێكای هۆبه‌ی تاقیگه‌وه‌ پشكنین بۆ (٨٠) له‌ به‌شداربووه‌كان كرا و وه‌ یه‌كه‌ی كوتانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش زیاتر له‌ (٥٧) دۆزی چالاك كه‌ره‌وه‌ی بۆ به‌شداربووانی چالاكیه‌كه‌ كردووه‌.


ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

هۆبەی (تاقیگەی خۆپاراستن) لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی.تاقیگەی خۆپاراستن لە چەند یەکەیەک پێکدێت (یەکەی...
27/07/2026

هۆبەی (تاقیگەی خۆپاراستن) لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی.

تاقیگەی خۆپاراستن لە چەند یەکەیەک پێکدێت
(یەکەی فایرۆسات)
(یەکەی بەکتریۆلۆجی)
(یەکەی پاراسایت)
(یەکەی سیرۆلۆجیی)

ڕۆژانە لەم یەکانە شیکاری ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی تەندروستی هاوڵاتیان و دەرهێنانی پێناسی تەندروستی بۆ پیشەگەری شوێنە گشتیەکان و سەرتاشخانەو ئارایشتگاکان..
ڕۆژانە نزیکەی ١٥٠ پیشەگەر سەردان دەکەن.


ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

( پێدانی زانیاری و ڕێنمای )ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری ٢٠٢٦/٧/١٥ هۆبەی تەندروستی خوێندنگاکان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەن...
16/07/2026

( پێدانی زانیاری و ڕێنمای )

ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری ٢٠٢٦/٧/١٥ هۆبەی تەندروستی خوێندنگاکان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، دەورەیەکی یەک ڕۆژەیان کردەوە سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنە لە مەڵبەندە تەندروستیەکانی ناو شارو دەرەوەی شار بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی منداڵانی باخچەو پۆلی یەکی بنەڕەتی و خوێنکارانی دەرچوی
پۆلی (١٢) ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) .

ئامانج لە دەورەکە پێدانی زانیاری و ڕێنمای بوو لە سەر هەموو ئیش وکارەکانی تیمەکان لە خوێندنگاکاندا.

( ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی )

بەپێی ئامارێک هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی (٢٦)  هەزار چالاکی جۆراو جۆری ئەنجامداوە.        ...
11/07/2026

بەپێی ئامارێک هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی (٢٦) هەزار چالاکی جۆراو جۆری ئەنجامداوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی تۆمار کراون و بڵاو کراونەتەوە، لەشەش مانگی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٦) دا، هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی (٢٥٧١٧) چالاکی جۆراوجۆری ئەنجامداوە لە بوارەکانی، چاوپێکەوتن و دیداری میدیایی ، خ*ل و سیمیناری تەندروستی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بروشور و پۆستەری ڕێنمایی تەندروستی.

هەر بەپێی هەمان ئامار هەزاران هاوڵاتی سودمەندبوون لەو چالاکییە ڕۆشنبیریانەی کەلەلایەن هۆبەکەوە لە مەڵبەندە تەندروستییەکان ئەنجام دراون.


ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

بەئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، لێپرسراوانی سێکتەرەکانی کوتانی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە، بەم...
18/06/2026

بەئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، لێپرسراوانی سێکتەرەکانی کوتانی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەزمونی کاری پڕۆژەی کوتان.

ئەمڕۆ ‌٢٠٢٦/٦/١٨ لێپرسراوانی ١٢ سێکتەری کوتان لە پارێزگای سلێمانی کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا لێپرسراوی کوتانی پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک بەشداربون، کۆبونەوەکە لەلایەن بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی و هۆبەی کوتان و زنجیرەی ساردی سلێمانیەوە سەپەرشتی دەکرا.

شایەنی باسە ئەم دیدارە ڕێکخراوی یونسێفی
نێودەوڵەتی هاوکاری و سپۆنسەری کردبوو.


( ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی )

نوێنەری  ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ  بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی  تەندروستی سلێمانی کۆبوویەوە.                       ...
19/05/2026

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٦/٥/١٩ وەفدێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (W.H.O) کە پێکهاتبوون لەبەرپرسانی ڕێکخراوەکە لەعیراق و هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانییان کرد، بەمەبەستی تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی تایبەت بە تەندروستی گشتی لەشاری سلێمانی و دەوروبەری.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەدواداچونی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوی تانجەرۆ و دانانی سیستمی چارەسەرکردنی پاشەڕۆ لەتانجەرۆ.

جێی ئاماژەیە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێکخراوێکی گرنگی سەر بەڕێکخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەو لەسەرجەم وڵاتانی جیهان کاردەکات بۆ گرنگیدان بە پاراستنی بوارە جیاوازەکانی تەندروستی گشتی و بۆ ئەو مەبەستەش لقی ڕیکخراوەکە لەزۆربەی
وڵاتانی جیهان کراوەتەوە.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

لە مەراسیمێکدا بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ش...
28/04/2026

لە مەراسیمێکدا بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی کرا.

ئەمڕۆ سێ شەمە بەرواری ٢٠٢٦/٤/٢٨ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانییەوە لە مەراسیمێکی تایبەتدا قەڵغانی ڕێزو پێزانینی بەخشی بە دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بە ناوەکانی ( فاتیح محمد علی و بەختیار رەشید عبدللە ).

شایەنی باسە بەهۆی سروشتی ئەرکەکانیانەوە، هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام هەیە لە نێوان هەریەک لـــــــــــــــە
(بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و شارەوانی سلێمانی)،
بەمەبەستی خزمەتکردن و پاراستنی تەندروستی و پاک و خاوێنی گشتی، وەک وەرگرتنی نمونەی ئاوەڕۆی سلێمانی بە مەبەستی پشکنین بە شێوەی مانگانە، بەمەبەستی خۆپارێزی لە نەخۆشی ئیفلیجی مناڵان لە شاری سلێمانی و دەوروبەری.



ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

Address

As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share