کیمیای دەرمانسازی PHC

کیمیای دەرمانسازی PHC ئەم پەیجە تایبەتە بە پێدانی زانیاری سەبارەت بە دەرمان ?

باوترین هەڵەکانی ڕاچێتەی دەرمان چین؟؟* نووسینی دەرمانی هەڵە بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو * نووسینی دەرمانی دروست بەڵام بە ژەم...
07/03/2023

باوترین هەڵەکانی ڕاچێتەی دەرمان چین؟؟

* نووسینی دەرمانی هەڵە بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو
* نووسینی دەرمانی دروست بەڵام بە ژەمی هەڵە
* ناڕێکی و نادروستی لە کاتەکانی وەرگرتنی دەرمانەکە
* بێئاگابوون لە هەبوونی کارلێکی زیانبەخش لە نێوان دەرمان و نەخۆشییەکە
* بێئاگابوون لە هەبوونی کارلێکی زیانبەخش لە نێوان دەرمان و نەخۆشەکە
* بێئاگابوون لە هەبوونی کارلێکی زیانبەخش لە نێوان دەرمان و ژەمە خۆراکی نەخۆشەکە
* بێئاگابوون لە هەبوو کارلێکی کیمیایی زیانبەخش لە نێوان دەرمانەکانی هەمان ڕاچێتەدا
* ناڕێکی لە کاتی وەرگرتنی دەرمانەکە، بە پێی پێویستی لە تایبەتمەندی دەرمانەکە بە وەرگرتنی لە پێش یاخود دوای خواردن
* یەکێکی دیکە لە هەڵە باوەکان بریتییە لە ناڕێکی لە نووسینی دەرمان کە زۆر جار دەبێتە هۆکاری وەرگرتنی دەرمانێکی هەڵە
* زۆر جار خوێندنەوە و تەماشاکردنی دەرمان لەسەر ڕاچێتە دەکرێت دوو دەرمانی جیاواز بن و هەمان خوێندنەوە و شێوازێکی نووسینی نزیک لە یەکیان هەبێت

وەرگیراوە لە: دکتۆر سورێن ئازاد

 پرسیار:- Citalopram لە کامە گروپی دەرمانە؟• ئەگەر نایزانی خاڵێک لە کۆمێنت دابنێ بۆ دەست کەوتنی وەڵام.🔹ھاوڕێکانتان تاگ ب...
23/02/2023



پرسیار:- Citalopram لە کامە گروپی دەرمانە؟

• ئەگەر نایزانی خاڵێک لە کۆمێنت دابنێ بۆ دەست کەوتنی وەڵام.

🔹ھاوڕێکانتان تاگ بکەن لە کۆمێنت بۆ ئەوەی سوودمەند بن💐
وە سوپاستان ئەکەین گەر ھاوکار بن بە چەند کۆمێنتێک، ماوەیەک نەمان ئەتوانی پۆست بکەین...

♦️ھەندێک لەو دەرمانانەی نابێت بدرێت بە منداڵان• Ciprofloxacin‎نابێت بدرێت بە منداڵی خوار ١٨ ساڵ چونکە دەبێتە هۆی لاوازبو...
08/12/2022

♦️ھەندێک لەو دەرمانانەی نابێت بدرێت بە منداڵان

• Ciprofloxacin
‎نابێت بدرێت بە منداڵی خوار ١٨ ساڵ چونکە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسکی منداڵ
‎— لە بری ئەو دەتوانرێت سوپڕاکس بەکاربێت

• Tetracycline
‎نابێت بدرێت بە منداڵی خوار ٨ ساڵان چونکە کاریگەری خراپ دەخاتە سەر ددانی منداڵەکە
‎— لە بری ئەو دەتوانرێت ئەمۆکسیسیلین بەکاربێت

• Aspirin
‎نابێت بدرێت بە منداڵی خوار ٨ ساڵان چونکە توشی حاڵەتێکی دەکات پێی دەگوترێت Reye’s syndrome
کە کاریگەری دەخاتە سەر دەماغ و جگەر و ئەستوری دەکات
‎— لە بری ئەو دەتوانرێت پاڕاسیتامۆڵ یان پڕۆفین بەکاربێت

زانیاری گرنگ لەسەر metformin 💊ناوی بازرگانی:‏(Glucophage, Glumetz, Orabet) گروپی دەرمان: ‏Hypoglycemia• به‌كاردێت بۆ چار...
29/11/2022

زانیاری گرنگ لەسەر metformin 💊

ناوی بازرگانی:
‏(Glucophage, Glumetz, Orabet)

گروپی دەرمان:
‏Hypoglycemia

• به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی شه‌كره‌ و ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر، ھەروەھا بۆ کەمکردنەوەی کێش و کیسی ھێلکەدان بەکاردێت.

• کاریگەری لاوەکی:
( ڕشانه‌وە - بێتاقه‌تی - سکچوون - تێكچوونی هه‌ستی تامكردن - ‎ئازاری ماسولکە )

• بڕ و شێوەی ده‌رمان:
‏250mg, 500mg, 750mg, 850mg,1000mg وەک حەب

▪️ھاوکار بن بۆ ئەوەی بەردەوام بین 💐

- لە ئینستاگرام'یش لەگەڵمان بن 😍

Address

Chamchamal

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کیمیای دەرمانسازی PHC posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to کیمیای دەرمانسازی PHC:

Shortcuts

Share